(به‌ڵێ، به‌م شێوازه سه‌رده‌كه‌وین)
(پووشپه‌ڕی 2709 كوردی) (جولای 2009 زایینی)
من هیچ شێوازێكی توندڕهوانهو توندوتیژم قبوڵ نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازانه له پێناو چاكه‌و كاری (باش)یشدا به‌كار بهێنرێن، چونكه ئه‌گه‌ر توندوتیژیی (چاكه)ش به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه (چاكه)یه‌كی كاتی‌و كورتخایه‌نه، به‌ڵام ئه‌و خراپه‌و رق‌و قینه‌كه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه، خراپه‌و رق‌و قینێكی ههمیشهییو نه‌مر ده‌بێت.
(موهانداس كارمچاند گاندی)
ئه‌گه‌ر ناچار بم له نێوان ناشیرینی واقیع‌و چه‌ك یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم، ناشیرینی واقیع هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه واقیع ناشیرین بێت باشتره له‌وه‌ی به چه‌ك بیگۆرم، چه‌ك تاوانێكی دیكه ده‌خاته سه‌ر تاوانه‌كانی دیكه.
(به‌خیتار عه‌لی)
خه‌ڵك، بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك شێوازی ناتوندوتیژی تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌و كاتێ ده‌بینین به ده‌رئه‌نجام ناگه‌ن، جارێكی دیكه روو ده‌كه‌نه‌وه شێوازی توندوتیژی كه چه‌ندین سه‌ده‌یه جگه له خراپه‌و وێرانی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.
(تیۆدۆر روژاك)
به‌شی سه‌ره‌تایی
پێشه‌كی: ـ شێوازه‌كانی خه‌بات (چۆنییه‌تی به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی وزه‌و جوامێریی شۆڕشگێڕانه) پاری یه‌كه‌م: ـ چه‌مكی ناتوندوتیژی له تیۆرییه‌وه تا پراكتیك ـ چهمكناسی چهمكو شێوازیی ناتوندوتیژی ـ بۆچی ده‌بێت شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نیمان بۆ گرنك بێت؟ ـ ده‌ست پێكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی وانه‌ی یه‌كه‌م: له چ شوێنێك‌و له چ بارودۆخێكداین؟ وانه‌ی دووه‌م: شێوه‌و شكڵی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو ـ كورته‌ی به‌شی پراكتیكی وانه‌ی یهكهمو دووه‌م ـ پرۆڤه‌ی1 پاری دووه‌م: ـ دهسهڵاتو سه‌رچاوه‌كانی هێز له كۆمه‌ڵگادا ـ چهمكناسی حكومهتو كۆمه‌ڵگا ـ وانه‌ی سێیه‌م: سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له كۆمه‌ڵگادا ـ وانه‌ی چواره‌م: كۆڵه‌كه‌كانی حكومه‌ت ـ وانه‌ی پێنجه‌م: فهرمانبهریو گوێ ڕایه‌ڵی ـ وانه‌ی شه‌شه‌م: مكانیزمه‌كانی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزه‌كان ـ وانه‌ی حه‌وته‌م: مۆدێله‌كانی چالاكی مهدهنیو ناتوندوتیژیانه ـ كورته‌ی به‌شی پراكتێكی وانه‌كانی سێیه‌م تا حه‌وته‌م ـ پرۆڤه‌ی 2و 3
شێوازه‌كانی خه‌بات
(چۆنییه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی هێزو جوامێریی شۆرشگێڕانه)
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین نه‌ته‌نیا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نهتهوهییو نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان نین، به‌ڵكو له سه‌ره‌تاییترین مافه مرۆییه‌كانیشمان بێ به‌شین، بۆیه لێره‌وه به باشمان زانی پێكه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی خۆراوه موتاڵا بكه‌ین، بیر بكه‌ینه‌وه‌و ئیش بكه‌ین، كێ له‌و بێ مافییو بێ ده‌وڵه‌تییه‌ی ئێمه به‌رپرسیاره؟ بۆچی پڕۆژه سیاسیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان شكست دهخۆنو خهباتو هه‌وڵه‌كانمان به ده‌رئه‌نجام ناگه‌ن؟ له هه‌مووی ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئایا له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا شێوازی خه‌باتی ئێمه هه‌ڵه‌یه یا دروست؟ به پێی ئه‌م به‌ڵگه مێژوویی‌و ئهزموونو ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا كورد‌و سیاسهتو بزووتنه‌وه‌كه‌مان تێیدا ده‌ژین، ئاشكرایه كه هه‌م له ئاست ئهركو به‌رپرسیارێتی قورسی نهتهوهییو مرۆیی خۆماندا نهبووینو هه‌میش شێوازی خهباتكردنمان تێبینی زۆر جیدی له‌سه‌ره. كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی سهرنهكهوتنو شكستخواردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد به‌ر له‌وه‌ی پێوه‌ندی به هیچ فاكته‌رێكی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌بێت، پێوه‌ندی به فاكته‌ره ناوخۆییه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه لێره‌وه ده‌بێت ئاماژه به‌سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی بكه‌ین، یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ژاریی هۆشیاری نهتهوهییو سیاسیی‌و كلتووریی، دووه‌م: یه‌ك نه‌گرتوویی كورد‌و نه‌بوونی هه‌ستی هاوبهشو نه‌بوونی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش له نێوان شار‌و ناوچه‌كانی كوردستاندا، سێیه‌م: شێوازی خه‌بات. هه‌ریه‌ك له‌م فاكته‌رانه گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام فاكته‌ری شێوازیی خه‌بات هه‌میشه ده‌توانێت كاریگه‌رتر بێت له فاكته‌ره‌كانی دیكه، بۆنمونه ئه‌گه‌ر شێوازی خه‌بات شێوازێكی ستراتیژیی‌و دروست بێت، ده‌توانێت هه‌م كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ژارو ناهوشیار رێكبخات‌و هه‌میش توانایی ئه‌وه‌ی ده‌بێت گوتارێكی هاوبهشو یه‌كگرتوو بێنێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه به كام یه‌ك له شێوازه‌كانی خه‌بات ئه‌نجام ده‌درێت؟ ئه‌زموونی خه‌باتی چه‌كداری هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهانیو هه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی ده‌ریخستووه كه ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه به خه‌باتی چه‌كداریی‌و عه‌قڵانییه‌تی چه‌كداریی جێ به‌جێ ناكرێت، واته ئه‌و شێوازه‌ی ئێمه كه‌ڵكمان لێوه‌رگرتووه ناتوانێت پرۆژه‌یه‌كی گرنگ‌و ستراتیژیی له‌م شێوه‌یه به‌رێوه بهرێتو ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌وڵده‌دات زیاتر ئه‌م بابه‌ته روون كاته‌وه. ئه‌گه‌ر شێوازناسی(مێتۆدۆلۆژیا)ی مرۆڤی كورد‌و خه‌باتی سیاسیی‌و نه‌ته‌وایه‌تی كورد بكه‌ین، ده‌رئه‌نجام بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤی ئێمه مرۆڤێكی ساده بووه‌و مێتۆدی خه‌باتی ئێمه بریتییه لهتێكهڵاوێكی ساده ـ ناسیاسی و ناستراتیژیك له هه‌موو شێوازه‌كانی داكۆكیكردن له مافه مرۆیی، سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه كه خه‌باتی چه‌كداریی پانتاییه‌كی فراوانتری بۆ خۆی قۆرخكردووه. گوتاری سیاسیی و حزبیی ئێمه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌و رسته‌یه‌ی زۆر دووپاتكردۆته‌وه كه بریتییه له: (ئێمه باوه‌ڕمان به هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات هه‌یه و له بارودۆخی جیاوازدا له شێوازی جیاواز كه‌ڵك وه‌رده‌گرین.) ئه‌م رسته‌یه ناكرێت وه‌ك رسته‌یه‌كی رووت سه‌یر بكرێت، بۆیه گرنگی هه‌ڵوێسته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م رسته‌یه به‌لای ئێمه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه كه‌سێتی ناوه‌وه‌ی مرۆڤی كورد له ده‌ره‌وه‌ی خۆی و له یه‌كێك له گرنگترین پانتاییه‌كاندا به‌رجه‌سته كردۆته‌وه‌و هاوكات بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستامانه، بۆیه ده‌بێت توێكاری ناوه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكه‌ین. ده‌ستپێكردنی خه‌باتی مودێڕنی ئێمه بنیاتنانی مێتۆدێكی ناستراتیژییو قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنی شێوازێكی ستراتیژیی و سه‌ره‌كیی خه‌باتی سیاسیی و نه‌ته‌وایه‌تییه. كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد"ژ.ك" جگه له‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی ناسیونالیزمێكی تا راده‌یه‌ك مودێڕنی كوردی دانا له‌هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنی شێوازه‌شی به شێوه‌یه‌كی مودێڕن و به كه‌ره‌سته مودێڕنهكانیش بنیات نا. لێره‌وه بۆ قسه‌كردنێكی عه‌قڵانی و وردتر له‌و بواره‌دا، ده‌بێت له نێوان ناسیونالیزم و مێتۆدی خه‌بات جیاكاریبكهین، واته ناسیونالیزم وه‌ك هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و مێتۆدی خه‌باتیش وه‌ك كه‌ره‌سته و چۆنییه‌تی به‌ده‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر بكه‌ین. به‌ڵام سه‌ره‌تای مودێڕنی ئه‌م قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنی شێوازه بۆ كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه؟ له سه‌ر وتاری ژماره دووی گۆڤاری نشتیماندا كه زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) بووه، هاتووه:(ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان وایه كورد به چه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت له هه‌ڵه‌دان، كورد ته‌نیا به خه‌باتی مه‌ده‌نی به مێرگی سه‌ربه‌ستی و ئازادی شاد ده‌بێت.) ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر بنه‌ما فه‌لسه‌فیه‌كانی خه‌باتی ناتوندوتیژو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نی، تێگه‌یشتنێكی ستراتیژیی‌و دروسته‌و ده‌كرا بگوازرێته‌وه بۆ ئاستی دنیابینی و روناكبیریی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی له بواری خه‌باتدا، به جۆرێك به‌ردی بناغه‌ی شێواز و ستراتیژیی خه‌بات بوایه، به‌ڵام به پێچه‌وانه له ژماره‌كانی داهاتوودا باس له شێوازی چه‌كداری دهكرێتو ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی ئێمه له‌م بواره بنه‌ڕه‌تییه‌ش دا بێ به‌رنامه‌و نائاگایانه پێی خستۆته هه‌رێمی خه‌باته‌وه. لێره‌وه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی شێوازه جیاجیاكانی خه‌بات له‌یه‌ك كه‌ناڵ دا ده‌ست پێده‌كات و دوای (ژ.ك) و (حزبی دیموكراتی كوردستان)و ئه‌و حزبانه‌ش كه دوایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای جیاجیا داده‌مه‌زرێن، به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت ئیش ده‌كه‌ن. لێره‌وه پێویسته ئاگامان له‌وه بێت كه زیاتر له‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به "ژ.ك"، "حدك" و هه‌ر حزبێكی دیكه‌وه ببه‌ستینه‌وه ده‌بێت بیگه‌رێنینه‌وه بۆ عه‌قڵییه‌ت، دونیابینی‌و ده‌روونی مرۆڤی كورد، چونكه به پێی ئه‌و مه‌عریفه‌ته‌ی له عه‌قڵییه‌تی كورد هه‌مانه ئه‌گه‌ر "ژك"یش نه‌بوایه و هه‌ر هێزێكی دیكه‌و له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان دا سه‌ری هه‌ڵدابا هه‌ر به‌و شێوازه ئیشی ده‌كرد. لێره‌وه ئه‌وه به‌ومانایه نیه سروشتی كورد وایه و كه‌واته ئه‌و شێوازه‌ش دروسته، نه‌خێر، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه ئه‌م سروشته‌ی مرۆڤی كورد به په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌قه‌تی مێژوویی دروست بووه و به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاگایانه‌و دروستیش ده‌توانرێت بگۆردرێت. خه‌باتی چه‌كداری (جه‌سته)یه و خه‌باتی مه‌ده‌نی (ئاوه‌ز)ه، یا به واتایه‌كی دیكه په‌رچه‌كرداری چه‌كداری دژكرده‌وه‌یه‌كی جهستهییو مكانیكی خێرایه و خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی دژكرده‌وه‌یه‌كی ئۆرگانی و بیرمه‌ندانه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوسه‌نگییه به قازانجی خه‌باتی چه‌كداری بگۆرێت، عه‌قڵ ده‌بێته پاشكۆی جه‌سته‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش كه له‌م دۆخه‌دا به‌رهه‌مدێت (جه‌هلی مره‌كه‌به) نه‌ك مه‌عریفه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگییه‌كه به قازانجی خه‌باتی مه‌ده‌نی بگۆڕێت، (جه‌سته) ده‌بێته پاشكۆی (ئاوه‌ز)، واته دۆخێك كه له هه‌موو جموجۆڵه‌كانی دا رامان، قوڵبوونه‌وه و مه‌عریفه هه‌یه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا كورد به ئه‌زموون پێشكه‌شی كردووه ئه‌وه‌یه كه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین هه‌میشه له دۆخێكی پهرچهكرداریی (خێرا) و (ره‌ق)دا دژكردهوهكانمان به‌رجه‌سته كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش رێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه كه ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ خه‌باتی چه‌كداریی و هه‌رچه‌شنه په‌رچه‌كردارێكی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه كه بكرێت وه‌ك ژێركۆیی خه‌باتی چه‌كداریی و دژكرده‌وه‌ی میكانیكی و خێرا ژمێره بكرێن. بۆ نمونه نه‌ته‌وه‌ی كورد كاتێ مشته‌كۆڵه‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت كورتیله رامانێكی له‌باره‌وه بكات خێرا هه‌وڵده‌دات به مشته كۆڵه وڵام بداته‌وه. ئه‌م جۆره په‌رچه‌كرداره ده‌رخه‌ری سایكۆلۆژیا و عه‌قڵییه‌ت و جیهانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤی كورده، واته مرۆڤی كوردیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه ناوه‌وه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه. لێره‌وه بۆ روون كردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م بابه‌ته پێویستمان به تیۆرییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵناسی به ناوبانگ (نیكۆلاس لومان)ه، (لومان، سوسیۆلۆژیستی ئالمانی كه ساڵی 1998 كۆچی دوایكرد و ته‌وه‌ری سه‌ركی كۆمه‌ڵناسی ناوبراو (سیستم)ه و جیاوازی ناوبراو له‌و بواره‌وه له گه‌ڵ هابرماس و كۆمه‌ڵناسه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه بوونی سیستم ورد ده‌كاته‌وه بۆ ناو مه‌جاله زۆر وردترهكان)، لومان كه‌سایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر دوو سیستم دا دابه‌ش ده‌كات، یه‌كه‌م: سیستمی جه‌سته‌یی( بایۆلۆژی)، دووه‌م، سیستمی ده‌روونی( عهقڵو بیركردنه‌وه‌و ههستو سۆز)، له روانگه‌ی لومانهوه سیستمی بایۆلۆژیی(جه‌سته‌یی) ژینگه‌ی سیستمی ده‌روونییه، یا كه‌سایه‌تی جه‌سته‌یی ئێمه ژینگه‌ی كه‌سایه‌تی دهروونیمانهو تێكچوونی ئه‌م هاوسه‌نگییه ده‌توانێت كاره‌ساتی گه‌وره به‌رهه‌م بێنێت. مرۆڤی كورد به تایبه‌ت له بواری خه‌بات دا ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ی تێك داوه، یانی ئێمه سیستمی ده‌روونیمان كردوه به ژینگه‌ی سیستمی جه‌سته‌یی، به‌و مانه‌یه له بواری خه‌بات دا زیاتر به جه‌سته ئیشمان كردووه تا به عهقڵو بیركردنه‌وه، كه‌واته به‌ره به‌ره سیستمی ده‌روونی مرۆڤی كورد بۆته ژینگه‌ی ئه‌و (بالفعل)ه ناعهقڵانییهی كه له بواری جیاجیادا ده‌یبینین. كه‌واته خه‌باتی چه‌كداری و خه‌باتی مه‌ده‌نی پێوه‌ندی به هاوسه‌نگی نێوان هێزی جه‌سته‌یی و هێزی ده‌روونییه‌وه (بیركردنه‌وه، خۆراگری رۆحی، هه‌ژموونی ئه‌خلاقی) هه‌یه. به‌و مانایه له خه‌باتی چه‌كداری دا هێزی ده‌روونی فه‌رمانی سه‌ره‌كی له هێزی جه‌سته‌یی وه‌رده‌گرێت، واته ده‌روون كه‌ره‌سته‌یه‌كه به ده‌ست هێزی جه‌سته‌ییه‌وه. به‌ڵام له خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی‌دا به پێچه‌وانه هێزی جه‌سته‌یی فه‌رمان له هێزی ده‌روونی وه‌رده‌گرێت، واته جه‌سته به فه‌رمانی ئاوه‌ز(عه‌قڵ) ده‌جوڵێته‌وه. لێره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ژیانی تایبه‌تی خۆشمان‌دا تێبینیمان كردبێت په‌رچه‌كردارێك له كه‌سایه‌تی ده‌روونییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت هه‌میشه په‌رچه‌كردارێكی ستراتیژی و چاره‌نوسساز بووه و به پێچه‌وانه‌ش په‌رچه‌كدارێك له كه‌سایه‌تی جه‌سته‌ییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت هه‌میشه كرده‌یه‌كی خێرا و ناعه‌قڵانی بووه، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه له ژیانی تایبه‌تی دا هه‌ست به‌م كێشه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین‌و په‌ژیوانی دامانده‌گرێت، به‌ڵام له ژیانی نه‌ته‌وه‌ی دا كه ده‌بێت هه‌ستی پێبكه‌ین، به‌داخه‌وه هه‌ستی پێناكه‌ین. لێره‌وه (سیستمی ده‌روونی) كورد له ژێر فه‌رمانی هێزی جه‌سته‌ییدایه یا به قه‌ولی (لومان) له ژێر هه‌ژموونی سیستمی بایۆلۆژیدایه كه ناوبراو پێی ده‌ڵێت ژینگه‌ی كه‌سێتی مرۆڤ، واته هێزێكی جه‌سته‌یی كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌و شێوه‌یه نیه كه كورد ئیدیعای ده‌كات و ئه‌وه‌نده پشتی پێ به‌ستووه، یا به قه‌ولی به‌ختیار عه‌لی:(كورد به‌هێزێك ده‌نازێت كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه نێتی.) ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه نه‌گه‌تیڤه وه‌رگێڕینه‌وه بۆ دۆخی پۆزه‌تیڤ ده‌بێت له رێگه‌ی شێوازی مه‌ده‌نییه‌وه ناوه‌رۆك‌و هاوسهنگیو ئه‌ركی نێوان (سیستمی ده‌روونی) و (سیستمی بایۆلۆژی) مرۆڤی كورد ده‌ستكاری بكه‌ین، به‌و مانایه بیانگهرێنینهوه شوێنی خۆیان، واته عهقڵو تێگه‌یشتن له پێش جه‌سته‌وه بجوڵێنه‌وه و ئیش بكه‌ن. جگه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی تێكچوونی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد، بزووتنه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌ڵێت كه باوه‌ڕی به هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات هه‌یه‌و له كاتی پێویست دا ده‌بێت له شێوازی پێویست كه‌ڵك وه‌رگرین، به‌ڵام ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ئێستا لهبهردهستو له‌به‌ر چاوه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تێكی جه‌سته‌یی هه‌بوو تا ئێستا نه‌یتوانی هیچ یه‌ك له شێوازه‌كانی خه‌بات موتاڵاو پێناسه بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی كردبا له لایه‌ك ده‌یتوانی به باشی شێوازه‌كانی خه‌بات بناسێت‌و له ناو هه‌موویان دا شێوازه ستراتیژیی‌و كاریگهرو دروسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژارد، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌وه تێده‌گه‌یشت كه كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات له یه‌ك پرۆژه‌و یه‌ك پرۆسه‌دا چه‌نده كارێكی ترسناك‌و هه‌ڵه‌یه‌كی چه‌نده گه‌وره‌یه. لێره‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كان له‌یه‌ك ره‌وت و یه‌ك پڕۆژه‌دا و به هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆی سه‌رناكه‌وێت، چونكه زۆربه‌ی شێوازه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی له جه‌وهه‌ردا دژ به‌یه‌كن، یه‌كتری هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. بۆ نمونه شێوازیی چه‌كداری و شێوازیی مه‌ده‌نی دوو له‌م شێوازانه‌ن به شێوه‌یه‌كی قووڵ و جه‌وهه‌ری پێك ناكۆكن و له‌رووی مێتۆده‌وه دژه‌دیوی یه‌كترن و كۆكردنه‌وه‌یان له یه‌ك ره‌وت ـ یه‌ك پڕۆسه و یه‌ك پڕۆژه‌دا زۆر ناعه‌قڵانی و زۆر ترسناكه. لێره‌وه كه‌ڵك وه‌رگرتنی هاوكات له خه‌باتی چه‌كداریی و خه‌باتی مه‌ده‌نی رێك وه‌ك ئه‌وه وایه بته‌وێت دره‌ختێك پێبگه‌یه‌نی، به‌ڵام له لایه‌كه‌وه ئاوی پێبده‌یت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاگر به دهمارهكانییهوه بنێت، ئایا چ عه‌قڵ و لۆژیكێك ده‌توانێت ئه‌مه بسه‌لمێنێت كه ئه‌و دره‌خته پێده‌گات؟! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دره‌ختێكیش به‌هاوكاری فاكته‌ری ده‌ره‌كیی به‌رواڵه‌ت پێبگه‌یه‌نیت، دهرهختێكی پلاستیكی لێده‌رده‌چێت و له شه‌ڕی براكوژییه‌وه تا گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانیی و پێگه‌ی لاوازیی له‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌ربڕی ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌بن. چونكه دۆخێكی عه‌قڵانی و نوێ یا به قه‌ولی دوركهایم: "ئۆرگانی و پسپۆری ته‌وه‌ر"، ئه‌گه‌ر به عه‌قڵانییه‌تی ناوخۆیی به‌رهه‌م نه‌یه‌ت، تووشی ئه‌م چاره‌نووسه ده‌بێت كه ئێستا حكومه‌تی كوردی له باشووری كوردستان تووشی بووه. ئه‌گه‌ر كورد له‌سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی ستراتیژیی‌و به‌رده‌وام له خه‌باتی مه‌ده‌نی كه‌ڵكی وه‌ربگرتبایه، داگیركهرهكانمان هه‌ركه‌س‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبان، به بێ هیچ چه‌شنه گومانێك ئێستا له بارودۆخێكی دیكه‌دا ده‌بووین‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هێزو كاریگه‌ری راسته‌قینه‌ی شێوازیی مه‌ده‌نیی خه‌باتیان بۆ ده‌ركه‌وتووه ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی چیه؟ خه‌باتی مه‌ده‌نی یه‌كێكه له شێوازه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌بات كه له سه‌ر بنه‌مای (سه‌رپێچی مه‌ده‌نی)و ئیشكردن به چهمكو كرده‌ی (نا) به‌رامبه‌ر به دهسهڵاتو ستهمو چه‌وسانه‌وه ده‌وه‌ستێت، واته یه‌كێكه له شێوازه‌كانی خه‌بات كه له پێناو پاراستن‌و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه جۆراوجۆره زه‌وتكراو یا پێشێلكراوه‌كان، بۆ نمونه مافه نه‌ته‌وه‌یی، مه‌ده‌نی، ئابوریی، ئایینی، كلتوریی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی‌و مرۆییه‌كان له‌و مافانه‌ن كه له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌م ده‌كرێت به‌ده‌ست بهێنرێنهوهو هه‌میش بپارێزرێن. گرنگی ئه‌م شێوازه له‌وه‌دایه كه ئێمه‌ش فێرده‌كات مافه‌كانی ئه‌وانیتر پێشێل‌و زه‌وت نه‌كه‌ین، واته ئه‌م شێوازه جگه‌ی له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گه‌راندنه‌وه‌ی ئهركو مافه مرۆییه‌كانی خۆمان بۆخۆمان، به هه‌مان شێوه ده‌بێته هۆی گه‌راندنه‌وه‌ی ئهركو مافه‌كانی ئه‌وانیتریش بۆ ئه‌وان له لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌و مانایه هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌و بۆی نیه مافه‌كانی ئێمه پێشێل بكات، ئێمه‌ش بۆمان نابێت مافه‌كانی ئه‌و پێشێل بكه‌ین. لێره‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه مرۆڤه به نیسبه‌ت ئهركو به‌رپرسیارێتییه مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر خۆی‌و ئه‌ویتر له یه‌ك كاتدا. ئه‌م شێوازه له خه‌بات له دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی پێكدێت، یه‌كه‌م: ره‌هه‌ندی تیۆری (فیكری)، دووه‌م: ره‌هه‌ندی كرده‌یی(پراكتیكی). ره‌هه‌ندی تیۆری ئه‌م شێوازه یه‌كه‌مجار له لایه‌ن (هێنری ده‌یڤید سۆرۆ)ی ئه‌مریكاییه‌وه به شێوه‌یه‌كی مهعریفیو زانستی قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر دوو رهههندهكهیان هه‌ر به ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندێكی تیۆری یا پراكتیكی ئه‌بستراكت(رووت) نیه، به‌ڵكو هه‌ر دوو ره‌هه‌نده‌كه هاوكات خاوه‌نی جه‌وهه‌رێكی روحی‌و مهعنهویو ئه‌خلاقی به‌هێزن كه دواتر هه‌وڵده‌ده‌ین به وردی باسیان بكه‌ین. سۆرۆ له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا وتارێكی له ژێر سه‌ردێڕی ( سه‌رپێچی مه‌ده‌نی) نووسی، ئه‌م وتاره دواجار توانی ببێته بنه‌مایه‌كی تیۆری گه‌وره له‌م بواره‌دا، به جۆرێك كه زۆربه‌ی رێبه‌رانی بزاڤی مهدهنیو بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌كان كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه، بۆ نمونه مهاتما گاندی ده‌ڵێت: (كاتی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست له ئه‌فریقای باشور زیندانی كرام، یه‌كه‌م جار له كتێبخانه‌ی زیندان دا ئه‌م نووسینه‌ی "سۆرۆ"م به‌رچاوكه‌وت، كاتێ خوێندمه‌وه تێگه‌یشتم كه باسی ئه‌م شته ده‌كات كه ئێستا من ده‌مه‌وێت ئه‌نجامی بدهمو له‌سه‌ری زیندانی كراوم، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م نووسینه‌م به‌وردی خوێنده‌وه‌و له‌م بواره‌وه چوارچێوه‌یه‌كی زانستی به بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانم به‌خشی.) سه‌رپێچی مه‌ده‌نی له رۆانگه‌ی "سۆرۆ"وه كه‌ره‌سته‌یه‌ك نیه بۆ راپه‌ڕین، به‌ڵكوو كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌هێزه بۆ چاكسازیی‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حكومهتو دادپه‌روه‌رانه كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا راپهرێنێكی راسته‌قینه‌یه. لێره‌وه ئه‌م بۆچوونه‌ی "سۆرۆ" بۆ نمونه له روانگه‌ی ئامانج‌و ستراتیژیی ئێمه‌ی كورده‌وه یا له روانگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازییهوه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن هه‌یه، یه‌كه‌م: مه‌رج نیه هه‌موو راپه‌ڕینێك سیستمی سیاسیی‌و دونیابینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگۆڕێت، بۆ نمونه راپه‌ڕینی 1979 ی گه‌لانی ئێران به نیسبه‌ت ئێمه‌ی كورد وه‌رچه‌رخان نه‌بوو، یانی له بێ مافییه‌وه نه‌بووین به خاوه‌نی مافه‌كانی خۆمان، یا له بێ ده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌بووین به خاوه‌نی دهوڵهتو كیان‌و شوناسی خۆمان، جگه له نه‌ته‌وه‌ی فارس به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه‌وه به هه‌مان شێوه، ته‌نانه‌ت به نیسبه‌ت ئازادیخواز‌و دیموكراسیخوازهكانیشهوه به هه‌مان شێوه هیچی نه‌گۆڕی، واته نه‌ته‌نیا خه‌ونه‌كانیان نههاتهدیو به‌ڵكو دیكتاتۆرییه‌تێكی نوێ هاته ئاراوه، كه‌واته راپه‌ڕین له‌م روانگه‌یه‌وه فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی گۆڕی نه جه‌وهه‌ری دهسهڵاتو سیاسه‌تی حكومه‌ت، لێره‌وه له بیرمان نه‌چێت به هۆی ئه‌وه‌ی راپه‌ڕین گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی خێرا‌و توندوتیژه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه باسمان كرد، واته ئه‌گه‌ر به راپه‌رین له دیكتاتۆرییه‌وه به دیموكراسی ناگه‌ین، پێوه‌ندی به جه‌وهه‌ری راپه‌رینه‌وه هه‌یه. دووه‌م: ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا ئێستا له‌م بواره‌دا پێشكه‌شكراوه، ده‌ریخست كه له ناو هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات دا ته‌نیا شێوازی مهدهنیو ناتوندوتیژ ده‌توانێت شێوازێكی ستراتیژیی‌و دروست بێت‌و رێك به‌و ئامانجانه‌مان بگه‌یه‌نێت كه ده‌مانه‌وێت، بۆ نمونه سه‌رپێچی مه‌ده‌نی له سه‌ده‌ی بیست دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی هندییه‌كان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرن، ره‌ش پێسته‌كانی باشووری ئهمریكاو هه‌روه‌ها باشووری ئه‌فریقا مافه مه‌ده‌نییه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن، یا ئه‌وه‌ی "جین شارپ" ( لێكۆڵهرو بیرمه‌ند له بواری خهباتو سه‌رپێچی مهدهنیو راپه‌ڕینه مه‌ده‌نییه‌كان) ئاماژه‌ی پێده‌كات:(له ده‌یه‌ی 1980دا له‌م رێگه‌یه‌وه دیكتاتۆریی له وڵاتانی سلۆنیا، لاتویاو لیتوانی، له‌هێستان، خۆرهه‌ڵاتی ئا‌ڵمانیا، چكسلواكیو سلۆنیا، ماداگاسكارو... بروخێنرێن. هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌م شێوازه‌وه له وڵاتانی وه‌ك نپاڵ، زامبیا، كۆریای باشوور، ئارژانتین، هائیتی، برازیل، ئۆرۆگۆئیه، تایلند، بلغارستان، مه‌جارستان، زئیر، نیجرییهو به‌شێكی زۆر له وڵاتانی تازه به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتووی ئورووپای خۆرههڵاتو یه‌كییه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو( به تایبه‌ت پێش‌گرتن له كوده‌تای نیزامی ئاگۆستی 1991) پێش به كوده‌تا سه‌ربازییه‌كان بگرن.) كه‌واته دیسان ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وابێت ته‌نیا راپه‌ڕین ده‌توانێت به مافی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه بگه‌یه‌نێت، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وه‌ره ده‌كه‌ین، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر راپه‌ڕین به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یشمان بگه‌یه‌نێت هه‌رگیز به ده‌وڵه‌تی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام‌و هێمنمان ناگه‌یه‌نێت، یا به مانایه‌كی روونتر جۆری ئه‌و كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاته‌ی خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین پێوه‌ندێكی بنهڕهتیو جه‌وهه‌ری به شێواز‌و كه‌ره‌سته‌كانی خه‌باته‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رپێچی مه‌ده‌نی شێوازێكی ستراتیژیی‌و كاریگه‌رتره له شێوازه‌كانی دیكه. جه‌وهه‌ری ئه‌م شێوازه جۆرێكه كه هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به دهسهڵاتو مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵات نادات، به‌ڵام دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیه كه خه‌باتكارانی مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌كی ناتوندوتیژو به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه ئهخڵاقیو مرۆییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به ده‌سته‌وه بگرن. ناوه‌رۆك‌و جه‌وهه‌ری شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ناتوندوتیژیو لێبوردهییو ئه‌شقێكی به‌رهه‌ڵستكاری خۆراگره، به جۆرێك خه‌باتكاری ناتووندوتیژ خاوه‌نی چه‌كێكه به هێزتره له چه‌كی دیكتاتۆره‌كان، ئه‌ویش چه‌كێكی روحی‌و ئه‌خلاقی گه‌وره‌یه. كه‌واته لێره‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن خه‌باتی چه‌كداریی پێویستی به فێرگه‌ی نیزامی هه‌یه، به هه‌مان شێوه خه‌بانی مه‌ده‌نیش پێویستی به فێرگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی چالاكوانی ناتوندوتیژ هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه ئه‌و شێوازه، شێوازێكی ستراتیژییه نه‌ك تاكتیكی، به‌ومانایه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وه‌ك تاكتیك یا فێڵێكی حیزبی‌و سیاسیی به‌كاری بێنین، واته له قۆناغێك دا كه‌ڵكی لێوهرگرینو له قۆناغێكی دیكه‌دا به جێگه‌ی ئه‌و بۆ نمونه ئیش به شێوازیی چه‌كداری بكه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌و مه‌به‌سته ده‌مانه‌وێت بێینه ناو ئه‌م شێوازه‌وه باشتر وایه له ئێستاوه وازی لێبینین، چونكه هیچ سودێكی لێنابینین. كه‌واته چالاكوانانی ناتوندوتیژ ده‌بێت باوه‌ڕی ره‌هایان به بنه‌ما فكریی‌و ئه‌خلاقییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی هه‌بێت، واته له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ده‌بێ بهردهوامو خۆراگربنو به پێچه‌وانه هیچ چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وتێك نه‌كه‌ن كه دژایه‌تی له گه‌ڵ جه‌وهه‌ری شێوازی خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ هه‌بێت. مهاتما گاندی ده‌ڵێت:(سیاسه‌ته‌كان ده‌توانن بگۆڕێن‌و بێ گومانیش ده‌گۆڕێن، به‌ڵام ناتوندوتیژی ئایینێكی نه‌گۆڕه‌و ده‌بێت له‌و كاته‌نه‌دا كه له ده‌ورووبه‌رمان توندوتیژی رووده‌دات كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین.) یا وه‌ك پۆل ریكۆر ده‌ڵێت:(ناتوندوتیژی ده‌بێت ببێته ژیانی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌كان.) كه‌واته هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی توانیبێتی ئه‌م بنه‌مایانه‌و ئه‌م ستراتیژه بپارێزێت بێ گومان سه‌ركه‌وتووه، چونكه دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان ده‌كێشێته ناو گۆڕه‌پانێكه‌وه كه كه بێ ئه‌ملاوئه‌ولا تێیدا ده‌دۆڕێن، به‌ڵام خه‌باتی چه‌كداری یا تێكه‌ڵاوكردنی شێوازه‌كانی خه‌بات به پێچه‌وانه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنی داگیركهرو سته‌مكاره‌كان. ئه‌وه‌ش وه‌ك "جین شارپ" به دروستی ئاماژه‌ی پێده‌كات، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری هه‌میشه سیره له خاڵی به‌هێزی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ به پێچه‌وانه هه‌میشه سیره له خاڵی لاوازی دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان ده‌گرێت، واته ئه‌و خاڵه‌ی كه خه‌باتی چه‌كداری هه‌وڵده‌دات بپێكێت، رێك به‌هێزترین خاڵی ده‌سه‌ڵاته‌و نه‌ته‌نیا به پێكانی لاوازنابێت به‌ڵكوو زیاتر دهورووژێتو به هێزتر ده‌بێت، كه‌چی خه‌باتی مه‌ده‌نی رێك هه‌وڵده‌دات له "پاشنه ئاشیل" واته خاڵی لاوازی دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان بپێكێت، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر كاتێ بههێزترینو دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی رووبه‌رووی ئه‌م مۆدێله له بهرههڵستكاریو خه‌بات بوبێته‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو لاواز بووه‌و له ده‌رئه‌نجامدا شكستی خواردووه. ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا تێبفكرین‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌باتی چه‌كداری زیاتر خزمه‌تی داگیركه‌ر ده‌كات تا خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه، به‌ڵام به چ شێوه‌یه‌ك؟ لێره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئاماژه به چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی بكه‌ین، واته چه‌ند خاڵێك كه هه‌ركامیان ده‌كرێت له رێگه‌ی ئه‌زموون و به‌ڵگه مه‌یدانییه‌كانه‌وه بسه‌لمێنرێت، یه‌كه‌م: خه‌باتی چه‌كداریی خه‌باتێكه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رپێچی جنایی( تاوانكاری) و رق و قین دامه‌زراوه. یانی سڕینه‌وه‌ی تاوانی به‌رامبه‌ر به تاوان و به‌ره‌نگاری رق و قینی به‌رامبه‌ر به رق و قین له ژێر چه‌تری (گوتاری مانه‌وه )دا له تایبه‌تمه‌ندییه جه‌وهه‌رییه‌كانی خه‌باتی چه‌كدارییه، ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تاوان و رق‌و قینی زیاتر، له درێژماوه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی چالاكوانانی ئه‌و بواره له سه‌ر بنه‌مای عهقڵییهتو خووخده‌ی چه‌كداری بنیات بنێت. بۆیه هه‌میشه هێزه شۆرشگێڕه چه‌كداره‌كان به تایبه‌ت له غیابی هێزی فیزیكی داگیركه‌ردا له‌ناو خۆیاندا خۆخۆر و كه به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گه‌ن دیكتاتۆری گه‌وره و بچوكیان لێ دروست ده‌بێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی له خه‌باتی چه‌كداری دا به‌شداری ده‌كه‌ن به تێپه‌ڕینی كات ده‌بن به خاوه‌نی كه‌سایه‌تێكی رق ئه‌ستوور و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رادێن كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ره‌كانیان ناخۆش بوێت و دواجاریش ئه‌و كه‌سێتییه له كرده‌وه‌كانیان دا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه، بۆ نمونه له‌تبوونی ئه‌م حزبانه‌و ئه‌و توندوتیژییه‌ی باڵه‌كانی ناوحزبهكان به‌نیسبه‌ت یه‌كترییه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێوه‌ندی به شێوازی ئه‌و خه‌باته‌وه هه‌یه كه كه‌ڵكیان لێوهرگرتووهو له‌سه‌ری په‌روه‌رده بوون، یا له‌كاتی شه‌ڕی براكوژی دا پێشمه‌رگه بهرقێكی كوشنده‌تر جه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی حزبه كوردییه‌كه‌ی دیكه كردووه و له كورد كوشتن ئازاتربووه تا له داگیركه‌ر كوشتن، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵات دا نمونه‌ی زۆر ناسراومان هه‌یه. دووه‌م: مێتۆدی چه‌كداریی باشترین به‌ڵگه به داگیركه‌ران ده‌به‌خشێت بۆ سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه سته‌مكار به ئاسانی ده‌توانێت له ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌دا كرده سه‌ركوتكارییه‌كانی پاساو بدا، واته خه‌باتی چه‌كداریی به ده‌ستی خۆی مه‌شرووعییه‌تی سه‌ركوتی خۆی هه‌م له ناوه‌وه و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به داگیركه‌ر ده‌به‌خشێت. هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام داگیركه‌رانی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو جموجۆڵێكی سیاسیی ـ مه‌ده‌نی له‌ناوخۆدا وه‌رگێڕنه‌وه بۆ توندوتیژی و چه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوت و پاساو به‌ڵگه‌ی ته‌واویان به ده‌ست بێت. سێیه‌م: كه‌ش و هه‌وای چه‌كداری جگه له‌وه‌ی هه‌موو بواره عه‌قڵانییه‌كان و سه‌رجه‌م به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نییه‌ت هه‌ر به كرتۆڵهیی(جنین) ده‌كوژێت، هه‌م له ناو چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی دا و هه‌م له‌ناو كورد و داگیركه‌ردا كه‌لێنی ئه‌وه‌نده گه‌وره دروستده‌كات كه دواجار لێك نزیك كردنه‌وه‌یان زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت. چواره‌م: خه‌باتی چه‌كداری وزه‌كان تووشی هه‌ندێ چاره‌نووس و خه‌ساری ترسناك دهكاتو قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، بۆ نمونه یا به كوشتیان ده‌دات یا له واقیع و گۆڕپانه‌كه دووریان ده‌كاته‌وه یا ئه‌وه‌ی له (رق و قین)دا دهیانخێنكێنێت و دواجار به ئاستێك ده‌گه‌ن كه حزب شمشێر له ورگی حزب و پێشمه‌رگه چه‌قۆ له ورگی پێشمه‌رگه بدات، یا دواجار كه به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن ده‌بن به دیكتاتۆر و سته‌مكار به‌سه‌ر ماڵ و ناموسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، بۆ نمونه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتنی كاسترۆ یا یهكییهتیو پارتی له باشووری كوردستان‌و...هتد، پێنجه‌م: خه‌باتی چه‌كداری سه‌ره‌كی ترین تایبه‌تمه‌ندی خه‌بات ده‌كوژێت، واته ته‌سلیم نه‌بوون و خۆراگری. خه‌باتی چه‌كداری ئێمه له هه‌موو پارچه‌كان به كرده‌وه ته‌سلیم بووه. ته‌سلیم نه‌بوون ئه‌وه نیه كه گرووپێكمان له په‌نا گابه‌ردێكه‌وه دوو سه‌ربازی به زۆر هێنراوی ده‌ستی داگیركه‌ر و دوو كوردی سه‌ر به داگیركه‌ر و ئه‌ندامێكی تیرۆریستی سه‌ر به ئه‌نساری سوننه بكوژین یا ببێنه هۆی وێرانی سروشت و چه‌ند گوندێكی وڵاته‌كه‌ی خۆمان، به‌ڵكوو ته‌سلیم نه‌بوون ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی نهتهوهییو گشتی هاوكاریی گشت لایه‌نه‌ی داگیركه‌ر نه‌كه‌ین و دا‌و ده‌زگاكانی بۆ به‌رێوه نه‌به‌ین، ته‌سلێم نه‌بوون ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی(ساختاری) داگیركه‌ر ته‌حریم بكه‌ین و له‌و رێگه‌یه‌وه بهچۆكی دابێنین، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده خۆرانهگر بین تاقمێكمان خێرا په‌لاماری چه‌ك بده‌ین و ئامانجی داگیركه‌ر بێنینه دی و پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و ته‌واو بكه‌ین، به‌شی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگاش له رێگه‌ی به‌رێوه‌بردنی داوده‌زگاكان ئیش بۆ سه‌قامگیربوونی داگیركه‌ر بكات له ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا، كه كورد ئه‌زمونێكی زۆر روون و به‌رچاوی له‌و بواره‌وه پێشكه‌ش كردووه‌و له‌م به‌رهه‌مه‌دا زیاتری قسه له باره‌وه ده‌كه‌ین، شه‌شه‌م: خه‌باتی چه‌كداریی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مێتۆدێكی هه‌ڵه و ترسناك له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوودا بسه‌پێنین، یانی ئه‌و شێوازه ببێته به‌شێك له كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌وه‌كانی داهاتوو، به‌جۆرێك كه نه‌توانێت لێی ده‌باز بن، سه‌ركرده‌كانی خه‌باتی چه‌كداری ئێمه ده‌یانوت: با ئێمه جه‌نگ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوومان جه‌نگ نه‌كه‌ن، ئایا وای لێهات؟ وه‌ك ده‌بینین به پێچه‌وانه، ئه‌گه‌ر له ئیش كردن به‌و شێوازه به‌رده‌وام بین، تا ئه‌به‌د ده‌بێت چ له گه‌ڵ داگیركه‌ران‌و چ له گه‌ڵ خۆمان دا سه‌رقاڵی جه‌نگ كردن بین. ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كردن، شه‌ش هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ن و كورد نه‌ته‌نیا نایه‌وێت ده‌ستیان لێ هه‌ڵگرێت، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه درێژه‌یان پێده‌دات و زیندوویان بكاته‌وه، لێره‌وه زۆربه‌مان پرسیارێكمان بۆهاتۆته پێش، بۆیه پێویسته هاوكێشه‌یه‌ك لێكبده‌ینه‌وه، ئه‌ویش هاوكێشه‌ی جۆری داگیركه‌ر (دیكتاتۆر)و شێوازی هه‌ڵوێستی(خه‌باتی مه‌ده‌نی) داگیركراوه. هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه خه‌باتی مه‌ده‌نی له وڵاتێك دا ئه‌نجام ده‌درێت كه سیتمێكی دیموكراتیك به‌رێوه‌ی به‌رێت، یا نابێت له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كان خهباتكارێكمان بكوژرێت یا بریندار بێت، له راستیدا ئه‌م هاوكێشه‌یه به پێچه‌وانه‌یه‌و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی قوڵتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین. چونكه: یه‌كه‌م: له وڵاتێكی دیموكراتیك‌دا سیستمه‌كه بۆیه دیموكراتیكه كه مافی هه‌موویان ده‌سته‌به‌ركراوه و هه‌ر كه‌س به‌قه‌را خۆی له دهسهڵاتو سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌شداره، نه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتدارو چه‌وسێنه‌ر بێت و لایه‌نێكیش بێ دهسهڵاتو چه‌وساوه. له‌و حاڵه‌ته‌دا كه‌ش و هه‌واكه دیموكراتیكه و هه‌مووان له رێگه‌ی حزب و كۆمهڵهكانیانهوه بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر له پارلمان دا، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری مافه مرۆیی‌و كلتوورییهكانیان وه‌ك یه‌ك له كهشو هه‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك هه‌لبژاردن و مكانیزمه دیموكراتیكه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، لێره‌وه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك له پڕۆسه سیاسیی‌و كلتووری‌و ئابوورییه‌كان دا به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك به‌شدارن و جه‌وهه‌ری چالاكییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی و دیموكراتیك ئاو ده‌خۆنه‌وه. كه‌چی ئه‌گه‌ر لایه‌نێك دیكتاتۆر و داگیركه‌ر و تۆتالیتا‌ر بوو، واته مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات و كۆی ستراكتۆرهكانی كرد، ئه‌وه سیستمی سیاسی نه‌ته‌نیا دیموكراتیك نیه، به‌ڵكوو تۆتالیتاره. لێره‌وه پێویسته خه‌بات بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كه دیكتاتۆرییه بۆیه پێویستمان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراتێك هه‌یه، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌ش دا به بێ هیچ گومانێك دیكتاتۆر هێرشی خوێناویی و جنایی دێنێت، كه‌چی چه‌وساوه ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵێت خه‌باته‌كه‌ی له سه‌رپێچی مه‌ده‌نییه‌وه وه‌رگێڕدرێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاری جنایی، ده‌نا ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ترسناكانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه دیكتاتۆره‌كان ده‌یانه‌وێت. سه‌رپێچی مه‌ده‌نی ئه‌و كاته سه‌رپێچی مه‌ده‌نییه كه وه‌ك چه‌كێك به دژی دیكتاتۆر و خوێنرێژ به‌كاری بێنین، نه‌ك به پێچه‌وانه. چونكه له دۆخی دیموكراتیك‌دا پێكه‌وه سازان و رێككه‌وتن و لێبورده‌یی هه‌یه‌و له بنه‌ڕه‌ت دا به‌و مانایه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانه ههرپێویست به خه‌بات ناكات چ جای ئه‌وه‌ی پێویستمان به چ شێوازێك بێت. دووه‌م: سه‌رپێچی مه‌ده‌نی ئه‌وه نیه كه تۆ قوربانی به گیان و ماڵت نه‌ده‌ی، به‌ڵكوو سه‌رپێچی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر تاوانبار و خوێنرێژێك ده‌وه‌ستیت و به شێوازی خۆی وڵامی ناده‌یته‌وه. بێ گومان له خه‌باتی مه‌ده‌نیی دا ره‌نگه كوژراو بریندار زیاتر بده‌یت تا خه‌باتی چه‌كداری، له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌زانێت به شێوازی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی شكست ده‌خوات و به‌شێوازی چه‌كداریی سه‌رده‌كه‌وێت، كه‌واته به تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاكان دا ئه‌وه‌نده‌مان تین بۆ دێنێت‌و هه‌وڵده‌دا لێمان بكوژێت كه ئێمه‌ش په‌لاماری چه‌ك بدهینو هه‌م خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌و وه‌دی بێنین، هه‌میش تووشی تاوان بین، كه لێره‌وه ده‌توانێت به مه‌به‌ستی سهركوتكردنمان مه‌شرووعییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یش به ده‌ست بێنێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین ره‌نگه له سه‌ره‌تاكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی دا بریندار‌و كوژراومان زیاتر بێت، به‌ڵام له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌د له سه‌د جیاوازه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك چۆن ئاگر و ئاگر ئاگرێكی گه‌وره‌تر دروست ده‌كه‌ن، جه‌نگ و جه‌نگیش جه‌نگێكی گه‌وره‌تر دروست ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك چۆن له تێكه‌ڵ بوونی دووئاگر سه‌هۆڵ به‌رهه‌م نایه‌ت به هه‌مان شێوه له جه‌نگ و جه‌نگیش ئاشتی به‌رهه‌م نایه‌ت. ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت ئێمه جه‌نگ ده‌كه‌ین له پێناوی ئاشتی دا قسه‌یه‌كی زۆر ساده‌و ماڵوێرانكه‌ره. ته‌نیا له نیوه حاڵه‌تدا له‌وانه‌یه به جه‌نگ سه‌ركه‌وین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و جه‌نگه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نێكی زۆر به هێزی سێیه‌م بخاته مه‌ترسیه‌وه و ناچار بێت به‌رامبه‌ركه‌ت ناچار بكات مافه‌كانت بۆ بگه‌رێنێته‌وه، واته وه‌ك ئه‌و مافه‌ی كه ئێستا له باشووری كوردستان مسۆگه‌ره‌و یهكێتیو پارتی ئیدیعا ده‌كه‌ن ئه‌وان ئهستاندوویانه، به‌ڵام له نیوه حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌دا له‌وانه‌یه ئه‌و لایه‌نی سێیهمهش له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێكه‌وه رێككه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ناوت به‌رن، یا ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نی سێیه‌مه به قه‌ول دوژمنی دوژمنهكهشمان بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی به تیرۆریست‌و ئاژاوهگێڕمان ناوزه‌د بكات زیاتره له‌وه‌ی داكۆكیمان لێ بكات، كه پێم وابێ مێژووی كورد له‌و بواره‌وه پشكی شێری به‌ر كه‌تووه. لێره‌وه پێویسته خاڵێك روون بكه‌ینه‌وه: ئێمه كاتێ له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه باسی شێوازه‌كانی خه‌بات ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی باسی خه‌باتی چه‌كداری ده‌كه‌ین هه‌ندێ كه‌س پێی وایه بابه‌ته پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه یا سوكایه‌تی به خهباتو سه‌ركرده‌و خوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین. به دڵنیایی بابه‌ته‌كه رێك به پێچه‌وانه‌یه، چونكه ئێمه به‌و شێوه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ڵه‌بوون یا دروستبونی ئه‌م شێوازانه بسه‌لمێنین كه كه‌ڵكمان لێوه‌رگرتوون یا ده‌بێت كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرین. پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و زۆرینه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌ك له شێوازێك له شێوازه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه‌واته ئه‌م شێوازه، شێوازێكی پیرۆز‌و دروسته، وانیه. بۆیه به پێویستی ده‌زانم به یه‌كه‌وه هاوسه‌نگییه‌ك روون بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش هاوسه‌نگی نێوان (هه‌ڵوێست)و (شێوازه). بێ گومان جوامێری‌و ئازایه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌ی چه‌ك ههڵدهگرنو تا ئاستی فیداكردنی گیانی خۆیان هه‌ڵوێست ده‌نوێنن، جوامێری‌و ئازایهتێكی بێ وێنه‌یه‌و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت خاوه‌نی ئه‌و ئازایه‌تییه بێت، به‌ڵام لێره‌وه هه‌موومان ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له خۆمان بكه‌ین، ئایا شێوازی بهرجهستهكردنهوهو ئیش پێكردنی ئه‌م جوامێری‌و ئازایهتیهیان دروسته یا هه‌ڵه‌یه؟ بیركردنه‌وه‌و ئیش كردن له‌باره‌ی وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره كرۆكی هه‌وڵه‌كانی ئێمه پێكدێنێت. ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵه بوونی شێوازی خه‌بات واده‌كات جوامێری‌و ئازایهتییهكانمان به فیرۆ بچن، به هه‌مان شێوه راست بوونی شێوازی خه‌باتیش واده‌كات ئازایهتییو جوامێرییهكانمان به فیڕۆنهچنو هه‌وڵه‌كانمان به ده‌رئه‌نجام بگه‌ن. به كورتی‌و له راستیشدا پێشمه‌رگه‌ی چه‌كدار نمونه‌یه‌كی زۆر به‌رزی ئازایهتیو جوامێرییه، به‌ڵام به داخه‌وه شێوازی خه‌باتی چه‌كداریی واده‌كات فه‌زیله‌تی پێشمه‌رگه به فیرۆ بچێت‌و نه‌ته‌نیا به‌و ده‌رئه‌نجامه نه‌گات كه خه‌باتی بۆ ده‌كات، به‌ڵكوو زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌م خۆی له‌ناو دهچێتو هه‌میش وه‌ك ده‌بینین هه‌وڵه‌كانی ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌وڵده‌دات (هه‌ڵوێست)و (شێواز‌و كهرهستهكانو ئامانج) به شێوه‌یه‌كی جهوههرییو له ناوه‌رۆكدا به یه‌ك بگه‌یه‌نێت، واته شێوازی به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی ههڵوێستو ئازایهتییهكانمان له پڕۆسه‌ی خه‌باتدا هاوتهریبو هاوجه‌وهه‌ر ده‌كات، به‌و مانایه له نیوانیاندا هارمۆنی ههبێتو یه‌كتر هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه، بۆ نمونه هه‌روه‌ك چۆن له خه‌باتی چه‌كداری دا ناوه‌رۆكی كه‌ره‌سته‌و شێوازیی خه‌بات له گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ئامانجه‌كان دژی یه‌كن‌و یه‌كتر ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، له خه‌باتی مه‌ده‌نی دا به پێچه‌وانه جگه‌ی له‌وه‌ی كهرهستهكانو شێوازیی خه‌بات له گه‌ڵ ئامانجه‌كان دا هاوناوهرۆكو هاوجه‌وهه‌رن، به‌ڵكوو یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش لێره‌وه له‌وه دڵنیام كه ته‌نیا شێوازیی خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ ده‌توانێت ههوڵو ماندووبون‌و جوامێری‌و ئازایهتییهكانمان به ئاراسته‌یه‌كی دروست دا بهرێتو به‌ئامانجی خۆیان بگه‌یه‌نێت. به پێی ئهزموونو ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی حدكا بووم‌و سه‌رده‌مانێكی زۆریش بێ موتاڵا باوه‌ڕم به خه‌باتی چه‌كداری بووه‌و بێ بیركردنه‌وه تێكه‌ڵی كاروانه‌كه بووم‌و به تاكه شێوازیی رزگاریده‌ری نه‌ته‌وه داگیركراوهكهمانمان زانیوه، ده‌زانم هیچ كه‌س وا به سانایی به‌و قه‌ناعه‌ته ناگات كه ئێستا ئێمه پێی گه‌یشتووین، بۆیه پێویستی به بیركردنه‌وه‌و موتاڵاو رامانێكی ورد‌و قوڵ هه‌یه، هیوادارم ئه‌زموونی ئێمه بتوانێت رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه له قه‌ناعه‌تی چه‌كدارییه‌وه بۆ قه‌ناعه‌تی مه‌ده‌نی، بۆ بهرێزانمان خۆشتر بكات، واته قه‌ناعه‌تێك كه داگیركهرو سته‌مكاره‌كان هه‌رگیز نایانه‌وێت پێی بگه‌ین، به‌ڵكوو به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن له قهناعهتو باوه‌ڕیی چه‌كداری دا بمێننه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌م به‌رهه‌مه هۆكاره‌كانی ئه‌م حه‌زه‌ی داگیركه‌ران زیاتر شی ده‌كاته‌وه. هه‌وڵم داوه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستا له به‌رده‌ستانه، هه‌م به‌رهه‌مێكی تێۆریو هه‌میش رێگه‌چاره‌یه‌كی كرده‌یی بێت، یانی دوای ئه‌وه‌ی به وردی ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان خوێنده‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین كه هه‌م تا راده‌یه‌ك له ره‌هه‌ندی تیۆری‌و بنه‌ما فه‌لسه‌فیه‌كانی ئه‌م شێوازه تێده‌گه‌ین، هه‌میش ده‌توانین به كرده‌وه له مه‌یدانی خهباتداو به‌رامبه‌ر به ستهمكارترینو دڕنده‌ترین دهسهڵاتو دیكتاتۆره‌كان وه‌كوو به‌رنامه‌یه‌كی كرده‌یی به‌كاری بێنیین. دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك موتاڵاو بیركردنه‌وه‌ی جدی قه‌ناعه‌تی چهكداریم گۆڕاو باوه‌ڕم به دروستی‌و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م شێوازه هێنا، بڕیارمدا له‌وه به‌دوا هه‌موو ته‌مه‌نی خۆم بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان بكه‌م‌و به شێوه‌یه‌كی مێتۆدیك له‌و بواره‌دا كار بكه‌م، چونكه به راستی بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م بواره ته‌نیا بوارێكه ده‌توانێت هه‌م به دروستی داكۆكی له به‌هاو ئه‌خلاقه مرۆیی‌و نهتهوهییو سروشتییه‌كان بكات، هه‌میش مرۆڤ ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ لای خۆی‌و به نیسبه‌ت ئهركو به‌رپرسیارێتییه ئهخلاقیو ویژدانییه‌كانی خۆی وه‌ئاگای دێنێته‌وه. كه‌واته چ شێوازێك له‌وه باشتر كه بتوانێت له یه‌ك كاتدا هه‌م (سته‌مكار)و هه‌م (سته‌م لێكراو) له قه‌فسی تاوانه جیاجیاكان رزگار بكات؟ ئێمه كه نامانه‌وێت ده‌ست به‌رداری مرۆڤ‌و ره‌هه‌نده ئهخلاقیو ویژدانییه‌كانی مرۆڤ‌و پاراستنی بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌و سروشتیش بین، كه‌واته ده‌بێت به شێوازێك بیر بكه‌ینه‌وه‌و به شێوازێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین‌و داكۆكی له مافه ره‌واكانی خۆمان بكه‌ین كه تووشی تاوان نهبینو تاوان به تاوان وڵام نه‌ده‌ینه‌وه. لێره‌وه به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم: مرۆڤ تاوانی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت باشتره له‌وه‌ی تاوانبار بێت، كه‌واته تاوان به تاوان نابێت وڵامبدرێتهوه، چونكه تاوانی زیاتر به‌رهه‌مدێنێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر بریار وابێت بۆ هه‌میشه لایه‌كی جیهان بریتیبێت له ستهمكارو لایه‌كه‌ی دیكه‌ش بریتیبێت له سته‌ملێكراو، ئه‌وه من ئاواته‌خوازم خۆم‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ هه‌میشه له به‌ره‌ی سته‌ملێكراوه‌كان دا بین نه‌ك سته‌مكاره‌كان. هیوام وایه ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌وڵێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگییه زیاتر روون بكاته‌وه. بۆ نوسین‌و ئاماده‌كردنی ئه‌م بهرههمو سه‌رجه‌م وانه‌كان له سه‌رچاوه‌ی زۆر جدیی كه‌ڵكم وه‌رگرتووه‌و له تێكسته‌كه‌دا ئاماژه‌م پێداون، پێكهاته‌و دارشتنی وانه‌كان، پێكهاته‌یه‌كی زانستی‌و ستانداردی جیهانیینو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی جیهانی دارێژراون، بۆیه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی جیهان دهبنو له به‌رامبه‌ر هه‌موو دیكتاتۆره‌كاندا وڵامدهدهنهوه، كه‌واته چالاكوانانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان به بێ دوو دڵی هه‌وڵده‌ده‌ین به‌و شێوازه بیربكه‌ینه‌وه‌و ئیش بكه‌ین، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین‌و رێك‌و پێكی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بپارێزین، سه‌ركه‌وتنمان مسۆگه‌ره، به‌ڵێ، به‌م شێوازه سه‌ر ده‌كه‌وین.
چه‌مكی ناتوندوتیژیی له تیۆرییه‌وه تا پڕاكتیك
(پاری یه‌كه‌م)
كاتێ چه‌مكی ناتوندوتیژیی به‌مانای راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌گات، كه له كرده‌وه‌دا به‌رجه‌سته بكرێته‌وه، واته وه‌ك هه‌موو چهمكو به‌ها مرۆییه‌كانی دیكه تا نه‌بێته كرده‌وه‌و ئه‌زموون له دۆخی ئهبستراكتو زه‌یینی خۆی ده‌رباز نابێت. كه‌واته چه‌مكی ناتوندوتیژی به كرده‌ی ناتوندوتیژیانه مانا ده‌كرێته‌وه‌و كاریگه‌ریی راسته‌قینه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌سته وشه‌ی (كرده‌ی ناتوندوتیژیانه) بۆ ئاماژه‌كردن به‌و به‌شه له جموجۆڵو هه‌ڵوێسته‌كانی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت، كه هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م كێشه‌و گیروگرفته تاكه‌كه‌سی‌و گشتییه‌كان، واته كێشه‌و گیروگرفته نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، ئابووری، ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به بێ كه‌ڵك وه‌رگرتن له یاسا‌و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، یا پرۆسه‌كانی وه‌ك هه‌ڵبژاردن‌و شێوازه‌كانی وه‌ك كودهتاو راپه‌ڕینی خوێناوی‌و...هتد، به شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌و مرۆیی، واته به‌بێ توندوتیژی جهستهتهییو ده‌روونی چاره‌سه‌ر بكات. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه جه‌نگ، نادادپه‌روه‌ری، چه‌وساندنه‌وه‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌شێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاته سیاسیی‌و پانتاییه‌كانی كۆمه‌لگا ناوچهییو به گشتی جیهانیان داگیركردووه، چ له رابردوودا‌و چ له ئێستادا قسه كردن له‌باره‌ی دوو شێوازیی سه‌ره‌كی وه‌ك جهنگو وتووێژ له گوتاری سیاسیی رێبه‌رانی جیهانو خه‌ڵك‌و رێبه‌رانی به‌رهه‌ڵستكاری نه‌ته‌وه‌و پێكهاته چهوساوهكانیشدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، گوتارێكیان پێی وایه ته‌نیا به جه‌نگ ده‌كرێت كۆتایی به جه‌نگ، دیكتاتۆرییه‌ت، نادادپهروهریو سته‌مكاری بهێنرێت، بۆ نمونه مائۆ ده‌ڵێت: (ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له لوله‌ی چه‌كه‌وه دێته ده‌رێ.) یا بنلادن پێی وایه:( ته‌نیا به قرمه‌ی گولله ده‌كرێت سته‌مكاری له ناوببرێت.) یا ده‌سه‌ڵاتی تاران داوای سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و وڵاتێك له‌سه‌ر زه‌وی دهكاتو له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وانه‌ی خۆی هاوكاری هێزه توندڕهكانی ناوچه‌و جیهان ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جۆرج بوش سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا( 2000 _ 2008)و هاوپه‌یمانه جیهانییه‌كانی به كرده‌وه نیشانیاندا كه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ته‌نیا به چه‌ك ده‌كرێت چهكو تیرۆر له ناو ببرێن، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م باوه‌ڕه ئه‌و هه‌ڵه زۆر گهورهیهشیان كرد كه له رێگه‌ی بارانی پۆمبو تۆفانی تانك‌و ره‌شه‌بای نیزامییه‌وه، دیموكراسی بۆ وڵاتانی دیكتاتۆری‌و نه‌ریتی بێنن، به‌ڵام له سه‌ره‌تای 2009وه ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما ده‌یه‌وێت ره‌هه‌ندی چهكو جه‌نگ لاواز بكات‌و ره‌هه‌ندی وشه‌و دیالۆگ به هێز بكات. ئه‌م گوتاره به ناچاریش بێت ده‌بێ ببێته گوتارێكی كردهییو به‌هێزیی جیهان له سه‌ده‌ی بیستویه‌ك دا، ده‌نا مرۆڤ له داهاتوویه‌كی نزیكدا خۆی‌و سروشت‌و بونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌و به‌گشتی ئاسمان‌و زه‌وی تووشی چاره‌نووسێكی رهشو له‌راده‌به‌ده‌ر ترسناك ده‌كات. گوتاری دووه‌میان پێی وایه بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مافه‌كان‌و ته‌نانه‌ت بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌بێت له شێواز‌و رێگه چاره‌ی ئاشتیخوازانه كه‌ڵك وه‌ربگرێت، ئه‌م گوتاره‌یان له سه‌ده‌ی بیستدا رێبه‌رانی سیاسیی‌و روحی وه‌ك مهاتما گاندی، دكتور مارتین لۆتهركینگو له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی (بیست)یشه‌وه تا ئێستا نێلسۆن ماندێلا، دالایلاما، واسلاوهاوڵو... ده‌یانه‌وێت رێبه‌ریی بكه‌ن. مرۆڤ ئێستا‌و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی چاره‌نووسساز وه‌ستاوه، واته دووڕیانی مهاتما گاندی‌و ستالین، كه ده‌كرێت به مانایه‌كی زۆر ساده‌تر به دووڕێیانی مان‌و نه‌مان ناوزه‌دی بكه‌ین. ـ چهمكناسی چهمكو شێوازیی ناتوندوتیژی شێوازیی ناتوندوتیژی، كرده‌یه‌كی ناكاریگه‌ر، ترسنۆكانه، پاسیڤ، سه‌مبولیك یا به ته‌نیا نواندنی عهشقوخۆشهویستیو رێز له ئاست ئه‌وانیتردا نیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه شێوازێكی ستراتیژیی، كاریگه‌ر، چالاك‌و به‌هێزه. ئه‌م هاوكێشه‌یه یه‌كێكه له هاوكێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بواره‌و زۆربه‌ی خه‌ڵك پێ یان وایه خه‌باتی مه‌ده‌نی هاوته‌ریبی ترس‌و بێ هێزی، تهسلیمبوونو هه‌ره‌سهێنانی ئیراده‌ی به‌رگرییه، به‌ڵام له راستیدا هاوكێشه‌كه به پێچه‌وانه‌یه. هه‌ر وه‌ك ده‌زانن له 11/12/ 1964دا دكتور مارتین لۆته‌ركینگ رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مافی مه‌ده‌نی ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی ئاشتی "نۆبڵ"ی وه‌رگرت، دكتور مارتین لۆته‌ر له وتاری رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یدا ده‌ڵێت:(شارستانییهتو توندوتیژی دووچه‌مكی دژبه‌یه‌كن. ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هندییه‌كان، ئه‌م راستیه‌یان سه‌لماند كه شێوازیی ناتوندوتیژییو مه‌ده‌نی شێوازێكی ترسنۆكانه‌و بێ ئاكام نیه، به‌ڵكوو هێزێكی ده‌روونی به‌هێزه كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گۆڕان ده‌بات.) بۆ تێگه‌یشتن له شێوازی ناتوندتیژیی سه‌ره‌تا پێویسته له چه‌مكی ناتوندوتیژی تێبگه‌ین. واته شرۆڤه‌ی چه‌مكی ئه‌هیمسا (ahimsa) بكه‌ین، چونكه راڤه‌ی چه‌مكی ئه‌هیمسا كه وشه‌یه‌كی سانسكریتیو سه‌رچاوه‌و بنه‌مای راسته‌قینه‌ی چهمكناسی چه‌مكی ناتوندوتیژییه، واده‌كات كه له مانای ناتوندوتیژییو شێواز‌و ته‌نانه‌ت له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سی ناتوندوتیژیش به باشی تێبگه‌ین. وشه‌ی(ahimsa) له دووبه‌ش، واته له (a ) و (himsa ) پێكهاتووه. پێشگری (a) به‌مانای نا و وشه‌ی (himsa) به مانای كوشتن و برینداركردن دێت، واته به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه ئه‌هیمسا (ahimsa) كه وشه‌یه‌كه هه‌ڵگری باری مانایی نه‌رێنی(منفی)یه، یانی پێشگری نه‌رێنی ئه‌ی (a) به مانای ره‌دكردنه‌وه‌ی كوشتن‌و بریندار كردنه (himsa)، واته به یه‌كه‌وه مانای ناتوندوتیژیی ده‌ده‌ن. كه‌واته چه‌مكی (ئه‌هیمسا) یا ناتوندوتیژی (به گشتی كرده‌و شێوازی ناتوندوتیژیانه) له دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی‌و زۆر گرنگ پێكهاتووه. یه‌كه‌م: ره‌هه‌ندی (خۆپاراستن)، واته خۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندوتیژیانه به‌رامبه‌ر به ئه‌ویتر، ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان كه‌به ره‌هه‌ندی نه‌رێنی(منفی) یا (پاسیڤ)یش به ناوبانگه، بریتیه له‌وه‌ی كه چالاكوانی ناتوندوتیژ به هیچ شێوه‌یه‌ك‌و له هیچ بارودۆخێكدا بۆی نیه له توندوتیژی كه‌ڵك وهرگرێتو به‌رامبه‌ره‌كانی له رووی جهستهییو ده‌روونییه‌وه ئازار بدات. ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان ئیش له سه‌ر پاسیڤكردنی جه‌سته ده‌كات، یانی چالاكی ناتوندوتیژ یا مه‌ده‌نی به جه‌سته دهوهستێتو نابێت هیچ جۆره هێرشو رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی جه‌سته‌یی بنوێنێت. مارتین لۆته‌ركینگ ده‌ڵێت:( ئه‌م شێوازه له بواری جه‌سته‌ییه‌وه بێ جووڵه‌و له بواری روحییه‌وه هێرشبه‌ره، واته له رووی جه‌سته‌ییه‌وه نهرێنیو بێ جووڵهیهو له رووی (زه‌یینی)و (روحی‌و ده‌روونی)یه‌وه هێرشبه‌رو چالاك‌و ئه‌رێنییه.) دووه‌م: ره‌هه‌ندی (رووبه‌رووبونه‌وه) یا (بهرهنگاریو خۆراگری ده‌روونی)، ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان كه به ره‌هه‌ندی چالاك (ئه‌كتیڤ) یا ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ)یش به ناوبانگه، به پێچه‌وانه‌ی ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م ئیش له‌سه‌ر (روح‌و ده‌روون)ی مرۆڤ ده‌كات، واته ئه‌گه‌ر ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م (جه‌سته) ده‌وه‌ستێنێت، ره‌هه‌ندی دووه‌م (روح‌و ده‌روون) چالاك ده‌كات. هه‌ندێ له بیرمه‌ندان ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان به ره‌هه‌ندی هێرش كردنی (ده‌روون)یش مانا كردۆته‌وه، به‌ڵام ناوزه‌د كردنی ئه‌م ره‌هه‌نده به هێرشكردن ره‌نگه زۆر دروست نه‌بێت، چونكه وشه‌ی (هێرش) له‌سه‌ر بنه‌مای مێلۆدی ده‌ربڕینه‌كه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م وێنایه لای بیسه‌ر دروست ده‌كات كه ئه‌م وشه‌یه هه‌ڵگری ره‌گه‌زێكی ناعهقڵانیو توندوتیژیانه‌یه، به‌ڵام كاتێ چالاكوان ئیش به‌و ره‌هه‌نده ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئازایانه‌و ئارام له به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا دهوهستێتو له‌سه‌ر بنه‌مای ئهشقو حهقیقهتو رێز هه‌وڵده‌دات له گه‌ڵ ده‌روونی ئه‌ویتر پێوه‌ندی دروست بكات، لێره‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی مهاتما گاندی وه‌بیردێنمه‌وه كه ده‌ڵێت:(خه‌باتی مه‌ده‌نی پێوه‌ندی گرتنه له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌دا.) ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان ده‌مانباته ناو هاوكێشه‌ی یه‌كیه‌تی‌و هاوناوه‌رۆكی نێوان كرده‌و رۆح‌و ئاخێو، واته له نێوان كرده‌وه‌و دهروونو قسه‌كردندا پێوه‌ندێكی جهوههریو هارمۆنیك هه‌یه. كه‌واته ناتوندوتیژی هه‌م (خۆپاراستن)هو هه‌میش( رووبه‌رووبونه‌وه‌و بهرهنگاریو خۆراگرییه)یه، به جۆرێك كه جه‌سته دهوهستێتو ده‌روون له سه‌ر بنه‌مای عهشقو حه‌قیقه‌ت به‌ره‌نگاری ده‌كات، ئه‌م مۆدێله له به‌ره‌نگاری له هه‌ناوی خۆێدا هه‌ڵگری ره‌هه‌ندێكی زۆر به‌هێزو كاریگه‌ره، به جۆرێك كه به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێزو خێرا ده‌گاته ناو روح‌و ده‌روونی ئه‌ویتر، واته هه‌وڵده‌دات پێوه‌ندی له گه‌ڵ دهروونو روحی ئه‌ویدیكه‌دا بگرێت‌و به‌ره به‌ره له ده‌روونه‌وه توشی هه‌ڵوه‌سته‌و گۆڕانی بكات. بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی له مانای ناتوندوتیژی تێبگه‌ین جیا له تێگه‌یشتن له چه‌مكی (ئه‌هیمسا) پێویسته ئاماژه به سێ خاڵ‌و سێ چه‌مكی زۆر گرنگی دیكه‌ش بكه‌ین‌و به كورتی راڤه‌یان بكه‌ین، یه‌كه‌م: جۆره‌كانی ناتوندوتیژیی، دووه‌م: پشت به‌ستن به هێزی "حه‌قیقه‌ت"( ساتیاگراها)، سێیه‌م: عه‌شق، واته ئه‌م مۆدێله له عه‌شق كه له شێوازیی ناتوندوتیژیی خه‌باتدا پیویستمان پێیهتیو ده‌بێت له‌باشترین شێوه‌ی خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ینه‌وه. ـ جۆره‌كانی ناتوندوتیژی: له‌م كاته‌وه كه مرۆڤ له چه‌مكی ناتوندوتیژی وه‌ك شێواز، وه‌ك كه‌ره‌سته‌و وه‌ك ئامانج به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه، له گه‌ڵ دوو جۆر ناتوندتیژی رووبهرووبۆتهوه، رامین جیهانبه‌گلو له كتێبی (كاتێ بۆ مرۆڤبوونی مرۆڤ)دا به‌م شێوه‌یه ئاماژه به هه‌ر دووجۆری ناتوندوتیژی ده‌كات، یه‌كه‌م: ناتوندوتیژی ستراتیژیی، دووه‌م: ناتوندوتیژی مه‌عنه‌وی یا ده‌روونی. ناتوندوتیژی ستراتیژیی بریتیه له به‌ربه‌ره‌كانی‌و خه‌باتێكی ناتوندوتیژ كه هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی مۆدێله جیاجیاكانی وه‌ك مانگرتن، ئابلۆقه، سه‌رپێچی مهدهنیو...هتد پێكهاته سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت. له ناو رێبه‌رانی جیهاندا كه له‌م شێوازه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه ده‌كرێت ئاماژه به مهاتما گاندی، مارتین لۆته‌ر كینگ، نێلسۆن ماندێلا، واسلاوهاوڵ، چكسلۆواكیهكان به دژی كمونیزمو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كگرتووی لهێستان، فلیپین‌و تایله‌ندو... بكه‌ین. ناتوندوتیژیی ستراتیژیی پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی تووشی به‌خۆداچوونه‌وه دهكاتو هه‌وڵده‌دات به جێگه‌ی دهسهڵاتخوازییو ستهمو سته‌مكاری، لێبوردهییو پێكه‌وه ژیان په‌ره پێبدات. دووه‌م: ناتوندوتیژیی مه‌عنه‌وی یا ده‌روونی زیاتر پێوه‌ندی به باوه‌ڕو ئهخڵاقو ویژدانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئه‌م جۆره له ناتوندوتیژی به پێچه‌وانه‌ی جۆری یه‌كه‌م زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕێكی ئه‌خلاقی یا ئایینی بنیاتنراوه‌و ده‌نگێكی به‌هێزو زوڵاڵی دهروونییو تاكه‌كه‌سییه كه پێمان ده‌ڵێت: ( تۆ ناكوژیت، تۆ ئازار ناده‌یت، تۆ سته‌مكار نیت، تۆ ته‌سلیم نابیت، تۆ هاوكاری بكوژ‌و سته‌مكاره‌كان ناكهیتو...هتد). كه‌واته ناتوندوتیژی مه‌عنه‌وی كه ده‌توانین به ناتوندوتیژیی (ده‌روونی)ش ناوزه‌دی بكه‌ین، له بنه‌ڕه‌تدا نه هه‌وڵده‌دات پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی بگۆڕێت‌و نه ناوه‌رۆكێكی سیاسی هه‌یه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی ئهخلاقیو ویژدانییه‌و له ژیانی رۆژانه‌ی بكه‌ری ناتوندوتیژیی مه‌عنه‌ویدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوندوتیژیی مه‌عنه‌وی ده‌توانێت رۆڵی ناتوندوتیژیی ستراتیژیش بگێرێت، به تایبه‌ت بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی‌و هه‌ره گرنگی ناتوندوتیژیی ستراتیژیی، ناتوندوتیژیی مه‌عنه‌وییه، لێره‌وه ئه‌گه‌ر رێبهرو چالاكوانانی ناتوندوتیژ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یان نه‌بێت ئه‌گه‌ری زۆره بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئامانجه‌كانی خۆی به باشی نه‌پێكێت، یانی هاوكات ده‌بێت هه‌ر دوو جۆره‌كه له یه‌ك كاتدا كۆبكه‌ینه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ینه‌وه، چوونكه له بیرمان نه‌چێت له خه‌باتی مه‌ده‌نیدا جیا له چالاكوانی ناتوندوتیژ شێواز‌و كه‌ره‌سته‌كانیش ئامانجن، واته ئێمه له‌م مۆدێله له خه‌باتدا سێ ئامانجمان هه‌یه، یه‌كه‌م: رزگاركردنی خۆمان له ستهمو چه‌وساوه‌یی‌و رزگاركردنی ئه‌و له ستهمكارو چهوسَینهربوون، دووه‌م: ئه‌م شێواز‌و كهرهستهكانهی له خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ دا به‌كاریان دێنیین، جگه له‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌یه‌كن بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێ ئامانجی دیاریكراو، خۆشیان ئامانجن، سێیه‌م: بنیاتنانی داهاتوویه‌كی ئارام‌و دیموكراتیك‌و مرۆیی. ـ حه‌قیقه‌ت: مهاتما گاندی دوو چه‌مكی ئه‌هیمسا(ahimsa)و ساتیاگراها(satyagraha) واته دووچه‌مكی ناتوندوتیژییو پشت به‌ستن به حه‌قیقه‌ت به دوو رووی یه‌ك دراو ده‌زانێت. وشه‌ی سانسكریتی ساتیا (satya)به مانای (حه‌قیقه‌ت) دێت، كه له وشه‌ی (سات) یانی (ئه‌وه‌ی كه هه‌یه) سه‌رچاوه ده‌گرێت، پشتگری (گراها)ش هێمایه بۆ په‌یڕه‌وی كردن له‌م چه‌مكه و به مانای به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایه دێت. ئه‌و مانایه‌ی كه له وشه‌ی (ساتیا)دا خۆی حه‌شارداوه‌و ئێمه ده‌بێت له رێگه‌ی تێفكرینی ورده‌وه بیدۆزینه‌وه، بریتیه له‌وه‌ی كه ته‌نیا (حه‌قیقه‌ت) بوونی هه‌یه، چونكه حه‌قیقه‌ت شتێك نیه پێوه‌ندی به شوێن‌و كاتێكی تایبهتو بارودۆخێكی دیاریكراوه هه‌بێت، به‌ڵكوو حه‌قیقه‌ت شتێكه هه‌رگیز ناگۆڕێت، بۆیه گاندی ده‌ڵێت: (خراپه‌و نادادپهروهریو رق و قین خۆیان له خۆیاندا بوونێكی سه‌ربه‌خۆیان نیه‌و ته‌نیا ئه‌و كاتانه‌ی كه ئێمه پشتیوانی‌یان لێ بكه‌ین بوونیان هه‌یه( واته حه‌قیقه‌ت نین). نادادپه‌روه‌ری به بێ هاوكاریی ئێمه( چ راستهوخۆو ئاگایانه ـ چ ناراسته‌وخۆو نائاگایانه) ناتوانێت درێژه به ژیانی خۆی بدات.) ئه‌م بیرۆكه‌یه ئامۆژگارێیهكی روحی گه‌وره‌یه‌و له پشت شێوازی هاوكاری نه‌كردنی ناتوندوتیژیانهوه ده‌ماندوێنێت، واته تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك ژێرده‌سته‌یی قبوڵ ده‌كه‌ن، هه‌م داگیركه‌ران‌و هه‌م داگیركراوه‌كان له قه‌فه‌سی نادادپه‌روه‌ریی دا دیلن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه داگیركراو خۆی له‌م هاوكێشه‌یه رزگار كرد‌و چیتر هاوكاریی داگیركهرهكهی نه‌كرد، قه‌فه‌سی نادادپهروهرییهكه ده‌شكێت‌و هه‌ر دوو لایان ئازاد ده‌بن.) به پێی روانگه‌ی گاندی‌و دواتر به په‌یڕوه‌ی كردن له‌و، له روانگه‌ی (لۆته‌ر كینگ)یشه‌وه ناتوندوتیژیو حه‌قیقه‌ت دوو رووی یه‌ك ئه‌زموونن، له‌م روانگه‌یه‌وه (ساتیا) به‌مانای قوڵترین ئاستی حه‌قیقه‌تیی (بوون)ه، واته ژیان گشتێكی تاكه (كل واحد)، بودا ئه‌م خاڵه به‌م شێوه‌یه باس ده‌كات: ( كاتێ كه‌سێك رقی له كه‌سێكی دیكه‌یه، ئه‌وه خۆیه‌تی كه تووشی نه‌خۆشییه جهستهییو ههستهكیو روحییه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا عه‌شق ده‌نوێنێت، دیسان ئه‌وه هه‌ر خۆیه‌تی كه ده‌بێته گشت (كل)، واته (رق) نه‌خۆشمان دهكاتو (عه‌شق) ده‌وامان ده‌كات.) لێره‌وه حه‌قیقه‌ت به مانای بوون به (گشت) دێت، یانی كه‌سی ساتیاگراهی هه‌مووان به خۆی‌و خۆشی به هه‌مووان ده‌زانێت، واته ساتیاگراهی راسته‌قینه ( ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌روه‌ستی حه‌قیقه‌ته) بكه‌وێته هه‌ر دۆخێكه‌وه، ته‌نانه‌ت به بێ گرنگی دان به ئاڵۆزی دۆخه‌كه، له بیری ناچێت ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ساتیاگراهانهی خۆی به جێ بگه‌یه‌نێت، بۆیه چالاكوانی ئه‌م بواره هیچ شتێكی بۆ خۆی ناوێت، وه‌ك ئۆشۆ ده‌ڵێت: ( ئه‌وه‌ی به‌خشیم بوو به هی خۆم‌و ئه‌وه‌ی لای خۆم گلم دایه‌وه با بردی.) جگه له‌وه ساتیاگراهی له پێناو خزمه‌تكردن به هه‌مووان خۆی له هیچ كێشه‌و گیروگرفتێك نابوێرێ، به بێ هه‌ستی دوژمنایه‌تی، به بێ هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت به بێ ده‌ربڕینی وشه‌یه‌كی توند‌و توندڕه‌وانه رووبه‌رووی كێشه‌و گیروگرفته‌كان ده‌بێته‌وه. هه‌ر وه‌ك گاندی ده‌ڵێت: (ساتیاگراهی له كاتی بوونی ترسناكترین ههڕهشهكانیشدا ئه‌وه فه‌رامۆش ناكات كه خۆی‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه هێرشی بۆهێناوه، هه‌ر دووكیان (یه‌كن)، واته یه‌ك كه‌سن.) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێگه‌یشتنانه‌ی سه‌ره‌وه چالاكوانی راسته‌قینه‌ی ناتوندوتیژ ئه‌م كاته چالاكوانێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م بواره‌یه كه بتوانێت له‌هه‌ر بارودۆخێكداو رووبه‌رووی هه‌ركه‌س‌و هه‌ر كێشه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێته‌وه، ناتوندوتیژییو حه‌قیقه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌و له‌یه‌ك كاتدا ئه‌زموون بكات. لێره‌وه ئه‌م دوو چه‌مكه یا ئه‌م دوو به‌هایه له كرده‌وه‌دا یه‌ك (چه‌مك)و یه‌ك (به‌ها)ن، واته یه‌ك ئه‌زموونن. ـ عه‌شق: مهاتما پێی وایه جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی ئههیمساو ساتیاگراها له ئه‌شقێكی قووڵ‌و به‌تین بۆ مرۆڤ‌و بۆ حه‌قیقه‌ت پێك دێن، به‌ڵام ئه‌و عه‌شقه‌ی كه له شێوازیی خه‌باتی مه‌ده‌نیدا پێویستمان پێیهتیو ده‌بێت به‌رجه‌سته بێته‌وه، چ جۆره عه‌شقێكه؟ مێری كینگ نوسه‌ری كتێبی (مهاتما گاندی‌و مارتین لۆته‌ر كینگ)، له‌م به‌رهه‌مه گرنگه‌یدا ئاماژه به وته‌یه‌كی ریچارد گرێك ده‌كات: ( ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه وشه‌ی عه‌شق، وشهیهكهو له ئهزموونو كرده‌وه‌دا به‌رجه‌سته نابێته‌وه یا ئه‌وه‌ی پێتان وایه بابه‌تێكی ههستهكیو بێ مانایه، یا به‌هه‌رحاڵ ره‌نگه به جۆرێك له هۆش یا خه‌یاڵی بزانن، به‌ڵام له راستیدا ناكرێت به هه‌ستێكی عهوامانهو سوك بزانرێت.) مه‌به‌ستی ریچارد گرێك ئه‌وه‌یه كه تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ عه‌شق تێگه‌یشتنێكی دروست نیه‌و زۆربه‌مان عه‌شق وه‌ك تایبه‌تمه‌ندێكی بێ مانای ههستهكیو ناعه‌قڵانی ده‌زانین، به‌ڵام له راستیدا مهاتما گاندی ده‌توانێت ئێمه به‌ره‌و جۆره راسته‌قینه‌كه‌ی عه‌شق رێنوێنی بكات، گاندی پێی وابوو كه هێزی عه‌شق له هێزی رق زۆر گه‌وره‌تره، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵیده‌دا ئه‌و هێزو وزه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و له ناو دڵی كۆمه‌ڵگادا چالاك بكات‌و جێگه‌ی رقی پێ بگرێته‌وه. جارێك له12ی نوامبه‌ری 1945 له بڵاوكراوه‌ی (هیندی گه‌نج)دا ده‌نوسێت: ( له ده‌رئه‌نجامدا نه‌ك لۆژیك‌و عه‌قڵ، به‌ڵكوو ئه‌وه دڵی مرۆڤه كه مرۆڤ رێنوێنی ده‌كات. سه‌ره‌تا دڵ بریار دهداتو پاشان عه‌قڵ پاساو بۆ بریارو كاره‌كانی دڵ دێنێته‌وه، لێره‌وه بهڵگاندنو به‌ڵگه هێناوه هه‌میشه‌وه دوای باوه‌ڕ به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه، مرۆڤ بۆ هه‌ر ئیشێك كه ده‌یكات یا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات، لۆژیك داده‌تاشێت.) مه‌به‌ستی گاندی له (دڵ) ئه‌م پارچه گۆشته‌ی ناو قه‌فسی سینه‌ی مرۆڤ نیه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی له‌و به‌شه له مێشكه كه ره‌هه‌ندی حه‌زو خهونو خهیاڵو هه‌سته‌كانی ئێمه پێكدێنێت، كه عهقڵانییهتگهراكان پێی ده‌ڵێن ره‌هه‌ندی ناعه‌قڵانی مێشك. گاندی جگه له‌وه ده‌یزانی كه هه‌موو هه‌سته‌كانی مرۆڤ له میشكی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه دهگرنو ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌وێشدا ده‌ست نیشان‌و پۆلێن به‌ندی ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت پێی وابوو ئێمه نه ته‌نیا له رێگه‌ی زمانه‌وه، به‌ڵكوو له رێگه‌ی مێشكه‌وه تام‌و بۆنی خواردنه‌كانیش ده‌چێژین. مهاتما هه‌روه‌ك چۆن پێی وایه خۆپاراستن له توندوتیژیی(ئه‌هیمسا)و ده‌روه‌ست بوون به حه‌قیقه‌ت(ساتیاگراها) دوو دیوی یه‌ك ئه‌زموونن، به هه‌مان شێوه‌یه پێی وایه جه‌وهه‌ری ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له عه‌شقێكی قووڵ‌و له‌بڕان نه‌هاتوو پێكدێت، به جۆرێك كه ده‌ڵێت: (ناتوندوتیژیی خۆشویستنی ئه‌م كه‌سانه نیه كه ئێمه‌یان خۆشده‌وێت، به‌ڵكوو خۆشویستنی ئه‌م كه‌سانه‌یه كه ئێمه‌یان ناخۆشدهوێتو رقیان لێمانه.) هه‌روه‌ك چۆن مه‌سیح له ئامۆژگارییه‌كانی سه‌رچیادا ده‌ڵێت:(دووژمنه‌كانتان خۆش بوێت، ئه‌وه‌ی زلله‌یه‌كی له روومه‌تی (چه‌پت)دا روومه‌تی (راست)یشی بۆ راگره.) لێره‌وه ئه‌وه‌ی كه مهسیحو دواجاریش گاندی ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، ئاماژه به دوو خاڵی زۆر سه‌ره‌كی ده‌كات، یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌مكی دوژمن، واته كه‌س دوژمنی كه‌س نیه‌و له راستیدا دوژمنایه‌تی بوونی نیه، ئه‌وه‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێین دوژمنایه‌تی بریتیه له‌وه‌ی كه یه‌كێك له ئێمه ئه‌ركی مرۆیی خۆی به نیسبه‌ت ئهواندیكهوه فه‌رامۆش كردووه، واته ده‌ستمان بۆ مافه‌كانیان درێژ كردوه‌و قاچمان له‌سه‌ر بوونیان داناوه‌و ده‌بێت به زووترین كات وه‌ئاگا بێینه‌وه‌و واز له‌وه بێنین‌و ئه‌ركه مرۆییه‌كانی خۆمان به جێ بگه‌ینین، یا وه‌ك راج موهان گاندی ده‌ڵێت: (دوژمن هه‌ر خۆمم.) دووه‌م: خوراگرییو تابشتی ره‌نج، واته وڵامدانه‌وه‌ی توندوتیژیی به ناتوندوتیژییو به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی هێزی عه‌شق، هێزێك كه به هۆی خۆراگرییو پاراستنی یاساكانی ناتوندوتیژی به زوویی به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی هێرش بۆ جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر به‌رێت هێرشێكی ئاشقانه بۆ دڵ‌و روحی به‌رامبه‌ر دهباتو به نهرمیو له ناخه‌وه ده‌یگۆڕێت. نوسه‌ری گه‌وره‌ی هیندوستانی (ئیكنات ئیسواران ) له كتێبی (رێگه‌ی عه‌شق)دا كه پرۆسه‌ی گۆڕانی روحیی (مهاتما)مان بۆ ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت:( گاندی سه‌ردانی هه‌ر شوێنێكی ده‌كرد، خه‌ڵكانی ئه‌م شوێنه له ده‌وری كۆده‌بوونه‌وه، ته‌نانه‌ت دزه‌كان ئه‌و شتومهكانهیان دێناوهو ده‌یاندا به مهاتما كه دزیبوویانن تا ئه‌و بیانداته‌وه به خاوه‌نه‌كانیان، جه‌نگاوه‌رو چه‌قۆكێشه‌كان چهكو چهقۆو خه‌نجه‌ره‌كانیان پێده‌داو بۆ هه‌میشه وازیان له جهنگو ئاژاوه گێڕی دێنا، به‌ڵام جارێك دزو چه‌قۆكێشێكی به‌ناوبانگی یه‌ك له گونده‌كان به رقه‌وه هاته سه‌ر رێگه‌ی گاندی‌و ده‌ستی له بینه‌قاقای نا تا بیخنكێنێت، كه‌چی گاندی به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات پێشی پێ بگرێت، یا به بێ ئه‌وه‌ی له چاوه‌كانیدا هیچ نیشانه‌یه‌ك له رق‌و تووڕه‌یی به نیسبه‌ت ئه‌م كه‌سه‌وه نیشان بدات، سه‌یری چاوه‌كانی ده‌كرد، لێره‌وه ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌مووانی سوڕماند ئه‌وه بوو كه هێرشبه‌ره‌كه خێرا ده‌ستی له قورگی مهاتما به‌رداو به گریانه‌وه كه‌وته بهرپێیو هه‌وڵیدا قاچه‌كانی ماچ بكات.) پێویسته وه‌بیر بێنمه‌وه كه ده‌رهێنه‌ری به ناوبانگی سێنما، ریچارد تهنبورۆ، له فیلمی (مهاتما گاندی)دا كه ساڵی 1982 به‌رهه‌می هێناوه ئیشێكی وردی له‌سه‌ر به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رده‌یه كردووه. هه‌روه‌ك مێری كینگ ده‌ڵێت: (عه‌شق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بیرۆكه‌كانی مارتین لۆته‌ر كینگ پێكدێنێت.) لۆته‌ر كینگ عه‌شق به‌سه‌ر سێ مۆدێل دا دابه‌ش ده‌كات، یه‌كه‌م: ئیرۆس، دووه‌م: فیلیا، سێیه‌م: ئاگاپێ. دكتۆر لۆته‌ر پێی وایه كه مۆدێلی یه‌كه‌م: واته ئیرۆس عه‌شقێكی شه‌هوانییه، واته عه‌شقێك نیه كه به‌كه‌ڵكی فه‌لسه‌فه‌و كرده‌ی ناتوندوتیژیی بێت. مۆدێلی دووه‌م، واته فیلیا له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشهویستیو سۆز‌و عاتیفه‌ی دوو هاوڕێ بۆ یه‌كتری بنیات نراوه‌و ئه‌م مۆدێلهشیان به‌كه‌ڵكی خه‌باتی ناتوندوتیژیی نایه‌ت، به‌ڵام مۆدێلی سێیه‌م، واته (ئاگاپێ) كه به مانای ئاشتی و لێبورده‌یی و سازان‌و پێكه‌وه ژیان دێت، رێك ئه‌م مۆدێله‌یه له عه‌شق كه جه‌وهه‌ری ناتوندوتیژییو سه‌رپێچی مه‌ده‌نی پێكدێنێت. لۆته‌ر كینیك پێی وایه ئیشكردن به مۆدێلی (ئیرۆس)و (فیلیا) له خه‌باتی سه‌رپێچی مه‌ده‌نیدا نه‌ته‌نیا نالۆژیكییه، به‌ڵكو هیچ مانایه‌كی نیه، یانی ناكرێت‌و زۆریش بێ مانایه ئێمه له‌م شێوازه له خه‌باتدا، ستهمكارو چهوسێنهرهكهنمان له رووی شههوهتو سۆز‌و عاتیفه‌وه خۆشبوێت. كه‌واته ئه‌و جۆره عه‌شقه‌ی خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ پێویستی پێ یه‌تی، (ئاگاپه)یه، واته عه‌شقێك كه هیچی له‌ویدیكه ناوێت‌و به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات ئه‌ویدیكه له زه‌لكاوی رق‌و قین رزگار بكات. رامین جیهانبه‌گلوو له كتێبی(كاتێ بۆ مرۆڤبونی مرۆڤ)دا ده‌ڵێت: ( ئه‌م مۆدێله له عه‌شق هه‌مان ئه‌و مانایه‌یه له عه‌شق كه له فه‌لسه‌فه‌ی (لویناس)دا ده‌یبینین، عه‌شقێك كه نایه‌وێت ببێته خاوه‌نی ئهویدیكهو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت‌و مافی ئه‌ویتربوونی لێ زه‌وت بكات‌و بیكاته بابه‌تێك له ژێر ده‌ستی خۆیدا. لویناس پێی وایه عه‌شق گرنگی پێدانێكی به‌رده‌وامه به ئهواندیكه، لێره‌وه (مهاتماو لۆته‌ر كینگ)یش به هه‌مان شێوه پێ یان وایه جه‌وهه‌ری خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژیانه، عه‌شق، واته گرنگیدانه بهویدیكه، نه‌ك پشت گوێخستنو وازهێنان لێی، كه‌واته ناتوندوتیژییو خه‌باتی مه‌ده‌نی له ترس یا له‌وه سه‌رچاوه ناگرێت كه ئێمه كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگمان نه‌بێت، به‌ڵكوو له هه‌ستی به‌رپرسیارێتی ئێمه به نیسبه‌ت ئه‌ویدیكه‌وه كه هه‌مان به‌رپرسیارێتیه له ئاست خۆماندا، سه‌رچاوه ده‌گرێت، لێره‌وه چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی ئه‌م به‌رپرسیارێتیه له عه‌شق (ئاگاپێ) پێكدێت، به‌ڵام چوارچێوه سیاسییه‌كه‌ی چیه؟ چوارچێوه‌ی سیاسیی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه جگه له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانه، لای لۆته‌ركینگ ده‌سه‌ڵات نیه، واته ئامانجی ئه‌و ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵات به‌شێكی بچووكه له ئامانجێكی واقیعی كه ئه‌و ناوی ده‌نێت: (پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشه‌ویست.) لێره‌وه پێویسته جارێكی دیكه ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م مۆدێله له به‌رپرسیارێتی(عه‌شق)، هه‌ر به ته‌نیا به‌رپرسیارێتی نیه به نیسبه‌ت ئه‌ویدیكه‌وه، به‌ڵكوو به‌رپرسیارێتیه به نیسبه‌ت خۆمانه‌وه، واته هه‌ردوولامان له یه‌ك كاتدا یه‌ك ئامانجین، چونكه له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه ئهوینو ئه‌ویش ئێمه‌یه، واته (گشتێكی تاك)ینو حه‌قیقه‌تی یه‌كتری‌و له ده‌رئه‌نجامدا یه‌ك حه‌قیقه‌تین. له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا قسه‌یه‌كی(ژنڕاڵ ژان سماتز) سه‌رۆكی حكومه‌تی بریتانیا له(ترانسواڵ)تان بیردێنمه‌وه، ژنراڵ كه جه‌نگاوه‌رێكی كۆنی جه‌نگه‌كانی بوئێر بوو، ده‌ڵێت: ( دوای ئه‌وه‌ی گاندی بنه‌ماكانی خه‌باته‌كه‌ی دارشتبوو، هات بۆلام، رووبه‌رووم دانیشت‌و زۆر به ئارامی كوتی: (هاتووم پێت بڵێم كه ده‌مه‌وێت به دژی حكوومه‌ته‌كه‌ت خه‌بات بكه‌م.) منیش به پێكه‌نینه‌وه پێم كوت: به راستی ته‌نیا بۆ ئه‌وه هاتووی ئه‌م قسه‌یه‌م پێ بڵێی، ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی شتێكی دیكه‌ش بڵێی، فه‌رموو، له وڵام دا وتی: (به‌ڵێ! شتێكی دیكه‌ش ماوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێت له‌و خه‌باته‌دا من سه‌ركه‌وم.) ژنڕاڵ ده‌ڵێت: جیا له‌وه‌ی گاڵته‌م به بابه‌ته‌كه ده‌هات، پێم وت: زه‌حمه‌ت نه‌بێت پێم ناڵێی به چ شێوه‌یه‌ك سه‌ر ده‌كه‌ویت؟ ئێوه ده‌ست بهتاڵنو ئێمه‌ش زلهێزێكی پڕچهكو خه‌ریكین سهركوتتان ده‌كه‌ین، له وڵام دا به نه‌رمی وتی: (به هاوكاری خۆتان.) ژنڕاڵ سماتز دوای چه‌ندین ساڵ‌و دوای ئه‌م گشته سه‌ركوتكردنه‌ی ئه‌م خه‌باته‌و ده‌رئه‌نجام سه‌ركه‌وتنی مهاتما، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به پێكه‌نینه‌وه وتی:( به‌ڵێ، مهاتما گاندی رێك ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدا كه ئه‌و كات ئاماژه‌ی پێكرد.) پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین كه نهێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شێوازه له خه‌بات له هه‌موو شوێن‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌م جیهانه‌دا پێوه‌ندی به پاراستنی ستراتیژیی‌و جهوههروو رێكوپێكی شێوازهكهوه هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپێچی مهدهنیو ناتوندووتیژ جهوههرو ناوه‌رۆكی خۆی بپارێزێت‌و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت به زوویی دیكتاتۆرترینو دڕندانه‌ترین ده‌سه‌ڵات ده‌روخێنێت. ـ بۆچی ده‌بێت شێوازیی سه‌رپێچی مه‌ده‌نیمان(ناتوندوتیژیانه) بۆ گرنگ بێت‌و ئیشی پێبكه‌ین؟ 1. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویتر(داگیركه‌ر، سته‌مكار،...) ماف یا كۆمه‌ڵه مافێكی ئێمه‌ی پێشێلكردووه‌و ئێمه ده‌بێت به ده‌ستیان بێنینه‌وه. 2. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویتر به‌و هه‌ڵسوكه‌وته نامهشروعو نامرۆییانه‌ی له گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌یانكات، ئه‌ركی مرۆیی خۆی به نیسبه‌ت ئێمه فه‌رامۆش كردووه‌و ئێمه ده‌بێت له رێگه‌ی ئه‌م شێوازه‌وه له كرده‌وه ناشیرین‌و له ئه‌ركه راسته‌قینه مرۆییه‌كانی خۆی ئاگادار بكه‌ینه‌وه. 3. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوشتن‌و توندوتیژی به كوشتن‌و توندوتیژی وڵامبدهینهوه، جگه له‌وه‌ی ئێمه‌ش ئه‌ركی مرۆیی خۆمان له ئاست ئه‌ویتردا فه‌رامۆش ده‌كه‌ین، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانمان قوڵتر ببنه‌وه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر دوولامان تووشی خه‌ساری گیانی‌و ئه‌خلاقی گه‌وره دهبینو له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كێشه‌كانیشمان چاره‌سه‌ر نه‌بن. 4. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی ناتوندوتیژی (خه‌باتی مه‌ده‌نی) له به‌راورد له گه‌ڵ شێوازه‌كانی دیكه‌ی خهباتو گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ( شۆڕش، كودهتاو خه‌باتی چه‌كداری) شێوازێكی ستراتیژیی‌و دیموكراتیك‌و سه‌ركه‌وتووتره. 5. له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا له رێگه‌ی شێوازی ناتوندوتیژییه‌وه ده‌توانین به دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك‌و ئارام بگه‌ین، لێره‌وه سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی دیكه‌ی خهباتو گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له داهاتوودا ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر‌و كۆمه‌ڵگای نائارام به‌رهه‌مدێنن، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌و دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئێمه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین پێوه‌ندی به جه‌وهه‌ری ئه‌م شێواز‌و كه‌ره‌ستانه‌وه هه‌یه كه بۆ خهباتو له خه‌بات دا بهكاریاندێنین. له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هه‌ولده‌ده‌ین ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌م له رووی (تێۆریی) تاراده‌یه‌ك بتوانێت وڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌م بواره بداته‌وه، هه‌میش له رووی (كرده‌یی)ه‌وه به‌رهه‌مێك بێت كه بتوانین به ئاسانی له گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له بواری خه‌باتدا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ینه‌وه‌و پرۆگرامێكی كرده‌یی خه‌بات بێت. ده‌رئه‌نجام رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێت به وردی‌و به قوڵی ئاگاداری هه‌ردوو بواره‌كه بن، ده‌نا له زۆر رووه تووشی كێشه دهبنو ناتوانن به دروستی وڵامی هه‌ندێ له پرسیاره جدییه‌كان بده‌نه‌وه‌و بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك خۆی به شێوه‌یه‌كی ناتوندوتیژو به‌رده‌وام رێبه‌ری بكه‌ن. ـ ده‌ست پێكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌میشه كۆمه‌ڵگای ژێرده‌ستی دیكتاتۆره‌كان له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به رواڵه‌ت‌و وه‌ك له هه‌ندێ بواریش دا ده‌ریده‌خه‌ن كۆمه‌ڵگایه‌كی نائۆمیدن، به‌ڵام له ناخه‌وه خاوه‌نی وزه‌یه‌كی دژه دیكتاتۆریی خه‌وتووی بههێزنو له‌وانه‌یه له‌پڕو له هه‌ر ساتێك‌دا به دژی دیكتاتۆرییه‌ت‌و به دژی ئه‌م نائۆمێدییه وه‌خه‌به‌ر بێن‌و راپه‌ڕن. نائۆمێدی له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه خۆی له خه‌مساردی‌و بێ ئینتمایدا ده‌رده‌خات، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزو دڕنده‌و له‌شكان نههاتوویهو ئه‌وان هیچیان بۆ له‌گه‌ڵ ناكرێت، ئه‌مه دۆخێكی زۆر ترسناكه‌و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵات قبوڵ بكهنو به پێچه‌وانه‌ی حه‌زی ده‌روونیشیان هاوكاری بكه‌ن. دهرئهنجامو هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵگاكان له هه‌ناوی خۆێاندا خه‌ریكی چاندنی تۆوی دژایه‌تی كردن‌و روخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان دهبنو له ناوه‌وه ئیش له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی هه‌ستی جوامێری‌و به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن. وه‌ك ده‌بینین زۆرجار ئه‌م هه‌سته بهههڵستكارهو ئه‌م گه‌را نارازییه له شێوازی خه‌باتی چه‌كداری یا شۆڕشی جهماوهریو یا به شێوه‌ی كوده‌تادا( له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك) به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. ئه‌م شێوه هه‌ڵوێست نواندنانه شێوازێكی دروست نین‌و هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریان روخاندووه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری دیكه‌یان له شوێنی ئه‌و داناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش نمونه‌ی یه‌كجار زۆرمان هه‌یه. ئه‌م هاوكێشه‌یه وای كردووه به‌و ده‌رئه‌نجامه دروسته بگه‌ین كه كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهراستو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ی به درێژایی مێژوو به‌و شێوه‌یه بوون، به ئێستاشه‌وه كۆمه‌ڵگای ژێرده‌ستی دیكتاتۆرییه‌ت نهبوونو نین، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێنی دیكتاتۆرییهتن، ته‌نانه‌ت ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌داو له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یهكو هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا نمونه‌یه‌كی كوردیمان هه‌یه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی كوردی باشووری كوردستانه كه دوو هێزی سه‌ره‌كی وه‌ك پارتی‌و یه‌كیه‌تی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بن (په‌روه‌رده‌و رابردوویه‌كی چه‌كدارییان هه‌یه.) ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه كه له‌سه‌ر بنه‌ما پهروهردهییو عه‌قڵییه‌تی چه‌كداری دامه‌زراوه، ئه‌گه‌ر نهگۆڕێتو دوای ئه‌م 18 ساڵه له‌م بنه‌مایانه دوور نه‌كه‌وێته‌وه، له ده‌سه‌ڵاتێكی نیمچه دیكتاتۆرییه‌وه به‌ره‌و دیكتاتۆری ته‌واو خه‌ریكی گه‌شه كردن ده‌بێت. لێره‌وه ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه بۆ شێوازه‌كانی خهباتو بۆ شێوازی به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م وزه ژێرپێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، به واتایه‌كی روونتر خه‌باتی مهدهنیو دیموكراتیك دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگایه‌كی مهدهنیو دیموكراتیك بنیات ده‌نێت. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری‌و نیزامی حه‌زده‌كات كۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا بێ هه‌ڵوێست بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیشی هه‌بوو ئه‌و پێی باشه كۆمه‌ڵگا هه‌ڵوێستی چه‌كداریی‌و توندوتیژیانه بنوێنێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌سه‌ڵات زۆرحه‌ز ده‌كات خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی باوه‌ڕیان به خه‌باتی مه‌ده‌نی نهبێتو ئه‌وه ببیسێت كه خه‌ڵك ده‌ڵێن شێوازی مه‌ده‌نی شێوازێكی بێ كه‌ڵك‌و ترسنۆكانهیهو ئه‌م ده‌سه‌ڵات زه‌به‌لاحه‌ی پێ نارۆخێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زانێت له گۆره‌پانی چه‌كداریدا ده‌توانێت هه‌م سه‌ركه‌وتنی ناوخۆیی‌و هه‌میش سه‌ركه‌وتنی ده‌ره‌كی به ده‌ست بێنێت، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رده‌وامدا بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵگای شۆڕشگێڕی مه‌ده‌نی هه‌م له ناوخۆداو هه‌م ده‌ره‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به ده‌ست دێنێت‌و ده‌رئه‌نجام سه‌رده‌كه‌ون. لێره‌وه هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به‌شی (كرده‌یی) وانه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین به روونی ئه‌م هاوسه‌نگییانه روون بكه‌ینه‌وه. (وانه‌ی یه‌كه‌م) ـ هه‌نگاوی یه‌كه‌م: له چ شوێنێك‌و له چ بارودۆخێكدا داین؟ ئامۆژگارییه‌كی باشووریی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌یه، ده‌ڵێت: ( ته‌نانه‌ت درێژخایه‌نترین سه‌فه‌ره‌كانیش به هه‌نگاوێكی بچوك ده‌ست پێده‌كه‌ن.) هه‌نووكه ئێمه‌ش خه‌ریكی ده‌ست پێكردنی سه‌فه‌رێكی دژواروو درێژخایهنینو ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵێنینه‌وه، لێره‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه بزانین له كوێینو له چ بارودۆخێكداین، بۆیه له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت له گه‌ڵ هاورێو هاوخهباتهكانمان ئه‌م پرسیارانه له خۆمان بكه‌ین‌و و‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، ئێمه له كوێین؟ له چ بارودخێكداینو ئه‌وانیتر به چ شێوه‌یه‌ك له بارودۆخی ئێمه تێگه‌یشتوون‌و سه‌یری ئێمه ده‌كه‌ن؟ وڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كه‌نه‌وه كه ئایا له بارودخێكی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی، كلتوریی، ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وتۆداین كه پێویستی بهرووبهرووبونهوهو خه‌بات بێت؟ ئه‌گه‌ر پێویسته خه‌بات بكه‌ین یه‌كه‌م هه‌نگاو به چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست پێبكه‌ین؟ بۆ ده‌بێت له شێوازیی مه‌ده‌نی كه‌ڵك وهربگرینو شێوه‌و مكانیزمه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شێوازه فێربین‌و ئیشیان پێبكه‌ین؟ لێره‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی كۆمه‌ڵگای كوردی روون‌و به‌رچاوه‌و پێویستی به خه‌باته، له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س ئێستا پێیان وابێت ئه‌م هه‌نگاوه‌یان پێویست ناكات ئیش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌ین‌و با یه‌كسه‌ر بچینه سه‌ر هه‌نگاوی دووه‌م، به‌ڵام له‌راستیدا وانیه، بۆ نمونه كاتێ له گه‌ڵ هاورێكانمان له باره‌ی كێشه‌كان‌و خهباتو شێوازه‌كانی خه‌بات ده‌ستمان به ئاڵوگۆڕی بیر‌ورا كرد‌و له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه گه‌نگه‌شه‌مان كرد، بێ گومان له بواری تێگه‌یشتن له بارودۆخ‌و كێشه‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ك یه‌ك بیرناكه‌ینه‌وه، بۆیه‌ش به ئاسانی ناتوانین بارودۆخه‌كه‌و ئه‌ویتر پێناسه بكه‌ین‌و شێوازێكی ستراتیژی‌و دروستیش هه‌ڵبژێرین، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت هه‌نگاوی یهكهمو هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ش به گرنگییه‌وه وه‌ربگرین. با به یه‌كه‌وه نمونه‌یه‌ك باس بكه‌ین، وایدابنێن كه له ماڵه‌وه دانیشتوون‌و خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه‌ین، كه‌چی له‌پڕ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیتان بۆ دێته پێش، وه‌ك باوه مرۆڤه‌كان له‌م كاتانه‌دا دووكار ده‌كه‌ن، یا ئه‌وه‌ی كێشه‌كه پشت گوێ ده‌خه‌ن‌و وه‌ك هیچ رووینه‌دابێت درێژه به ئیشه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، یا ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به هه‌ند وهردهگرنو هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن. لێره‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك دان پێدانانه به كێشه‌كه، واته به روونی بڵێین كه ئه‌م كێشه‌یه‌مان هه‌یه. بۆ نمونه كێشه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یا هه‌ر پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستاندا چین؟ یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌مان نیه؟ دووه‌م: سیسته‌می فیدراڵیمان ده‌وێت؟ سێیه‌م: له چوارچێوه‌ی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان دا خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسیی‌و كلتوورییو ئابوریی‌و كۆمهڵایهتییهكانمانو...هتد؟ ئه‌م خاَلهی سه‌ره‌وه بۆیه گرنگه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م هه‌نگاوی یه‌كه‌م به دروستی ههڵبێنینهوهو هه‌میش له‌گه‌ڵ هاوسهنگهرهكانمانو هاوخهباتهكانمان به روونی له‌سه‌ر كێشه‌كان‌و شێوازیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رێككه‌وین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌سه‌ر هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بازبدهینو به شێوه‌یه‌كی هاكازاییو بێ پلان‌و به بێ بیركردنه‌وه‌ی پێش وه‌خت ئیش بكه‌ین، ده‌بێت له‌وه دڵنیابین كه ره‌وتی خه‌بات به‌سه‌قه‌تی دادهمهزرێنینو له ده‌رئه‌نجامیشدا شكستێكی گه‌وره ده‌خوێن، به جۆرێك وه‌ك شۆرشگێره‌كانی پێش خۆمان هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه دواجار جگه له‌وه‌ی خه‌ساری زۆرمان تووش ده‌كات، هیچ ده‌رفه‌تێكیشمان بۆ ناهێڵێته‌وه له‌سه‌ره‌تاوه‌و له ناوكۆمهڵگاوه به شێوه‌یه‌كی دروست ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه. لێره‌وه ده‌بێت ئاگامان له‌و خاڵه گرنگه بێت‌و له ئه‌زمونه‌كانی پێش خۆشمان به باشی كه‌ڵك وه‌ربگرین، بۆ نمونه بزووتنه‌وه‌ی پێش خۆمان ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كردووه، یانی تا ئێستا ئێمه لێمان روون نیه كه‌به دیاریكراوی له پێناو چیدا خه‌باتمان كردووه‌و چیماندهوێتو چۆن سه‌یری ئه‌ویترمان كردووه. خاڵێكی گرنگ: سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین له كوێن‌و له چ بارودۆخێكداینو كێشه‌كانمان چین، هه‌روه‌ها ئه‌ویتر به‌چ شێوه‌یه‌ك سه‌یری ئێمه ده‌كات؟ لێره‌وه دوای ده‌ست نیشان كردنی بارودۆخ‌و كێشه‌كان ده‌بێت بیر له دروستترین شێوازیی چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ینه‌وه. (وانه‌ی دووه‌م) ـ هه‌نگاوی دووه‌م: شێوه‌و شكڵی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له هه‌نگاوی یه‌كه‌م تێگهیشتینو به دروستی ئه‌نجاماندا، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نگاوی دووه‌م، ئه‌م پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین: ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له پێناو هێنانه‌دی چ جۆره دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگایه‌كدا خه‌بات دهكاین؟ وڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره كه به (شێوه‌و شكڵی داهاتوو)ی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵات به ناوبانگه، واده‌كات ئێمه ئه‌وه بزانین كه بۆ به دهستهێنانو بنیاتنانی چ جۆره كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتێك خه‌بات ده‌كه‌ین. كاتێ به روونی وڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان دایه ده‌بێت بزانین كه بزووتنه‌وه‌كه‌مان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. لێره‌وه شكڵ‌و شێوه‌ی داهاتوو ده‌بێته عهقڵو چراو چاوی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، چونكه لێره‌وه شكڵی داهاتووی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵات ده‌بێته ئامانج‌و هاوكاتیش شێوازی خهباتهكهشمان شكڵ پێده‌دات. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتیك‌و ئاراممان ده‌وێت، ده‌بێت له شێواز‌و كه‌ره‌سته‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی كه‌ڵك وه‌رگرین، چونكه هه‌م سه‌ركه‌وتنمان مسۆگه‌ره‌و هه‌م ته‌نیا به شێواز‌و كه‌ره‌سته‌ی مهدهنیو دیموكراتیك ده‌توانین كۆتایی به دیكتاتۆرییه‌ت‌و نائارامی بێنین‌و كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتیك‌و ئارام بنیات بنێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به جێگه‌ی ئه‌وه بۆ نمونه له شێوازی چه‌كداری كه‌ڵك وه‌رگرین، جگه له‌وه‌ی چانسی سه‌ركه‌وتنمان زۆر زۆر لاوازه، ناتوانین كۆتایی به دیكتاتۆرییه‌ت‌و نائارامی بێنین، به‌ڵكوو دوای لابردنی ئه‌ویتر مۆدێلێكیتر له دیكتاتۆرییه‌ت‌و نائارامی له جێگه‌ی ئه‌و داده‌نێین. لێره‌وه وه‌ك گاندی ده‌ڵێت: (ئێمه ناتوانین به شێواز‌و كه‌ره‌سته‌ی نامرۆیی به ئامانجی مرۆیی بگه‌ین.) هه‌ربۆیه‌ش دیاریكردنی شكڵی داهاتوو وه‌ك ئامانج یه‌كجار زۆر گرنگه‌و ده‌بێت ئاگامان له‌و هاوكێشه‌یه‌ی نێوان شێواز‌و كه‌ره‌سته‌و ئامانج بێت، واته خاڵێكی زۆر گرنگ كه بزوتنه‌وه‌ی پێشوومان تا ئێستاش بیری لێناكاته‌وه یا ئه‌وه‌ی شێوه‌و شكڵهكانو مێتۆده‌كانی خه‌باتی زوو زوو گۆڕیوه، كه ئه‌وه‌ش زۆر ترسناكه، چونكه له ژێر سێبه‌ری ئامانجی جۆراوجۆردا، شێواز‌و هه‌وڵی قۆناغێك له وانه‌یه به‌دژی شێواز‌و هه‌وڵی قۆناغێكی دیكه بێت‌و یه‌كتری هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێمه‌ش تووشی دیكتاتۆرییه‌ت‌و نائارامی‌و چهقبهستووییو گه‌نده‌ڵی نه‌بێت، ده‌بێت شێواز‌و كه‌ره‌سته‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان مرۆیی‌و دیموكراتیك‌و مه‌ده‌نی بن‌و له كاتی گهڵاڵهكردنو دارشتنی پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌دا ئه‌م ئاسۆیهشمان له بیر بێت، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێت‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین به ده‌رئه‌نجام گه‌یشتنی بزووتنه‌وه زۆریش ده‌خایه‌نێت هه‌ر ده‌بێت له‌م شێوازه كه‌ڵك وه‌رگرین. ئه‌م شێوازه واده‌كات جگه له به‌رامبه‌ره‌كه‌مان خۆشمان ببینین، هه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین ئه‌ویتر بگۆڕین به‌ڵكوو تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شێوازه به‌جۆرێكه سه‌ره‌تا خۆمان ده‌گۆڕین، وه‌ك مهاتما گاندی ده‌ڵێت: (بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی كه‌سێك بگۆڕی سه‌ره‌تا ده‌بێت خۆت بگۆڕی.) كه‌واته ئه‌م شێوازه ستراتیژییه هه‌ر به ته‌نیا نابێته هۆی شكست پێهێنانی دڕنده‌و داگیركهرو دیكتاتۆره‌كانی ده‌ره‌وه‌مان، به‌ڵكوو سه‌ره‌تا دڕنده‌و داگیركهرو دیكتاتۆره‌كانی ناو هه‌ناوی خۆمان شكست دهداتو ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی‌و ستراتیژی بزووتنه‌وه بێت، به‌ڵام به پێی ئه‌زموونی جیهانیو ناوچهییو كوردستانیش ئه‌م ئامانجه به راپهڕینو كودهتاو خه‌باتی چه‌كداری نایه‌ته‌دی، چونكه ناوه‌رۆكی هه‌ر یه‌ك له‌م شێوازانه ناوه‌رۆكێكی نادیموكراتیكو نامهدهنیانهو له ده‌رئه‌نجامدا كه‌سایه‌تی چالاكوانانی بواره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌رۆكی خۆیان شكڵ پێدهدهنو رادێنن، بێ هۆ نیه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دا تاكه نمونه‌یه‌كمان له بواره‌وه نیه، واته به‌و شێوازه ناعه‌قڵانییانه دهسهڵاتو كۆمهڵگاو سه‌رۆكێكی دیموكراتیك به‌رهه‌م هاتبێت. لێره‌وه دووخاڵی زۆر گرنگی دیكه كه له‌م به‌شه‌دا ده‌بێت ئاماژه‌یان پێبكهینو نابێت له كاتی گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌دا له بیرمان بچن، بریتین له، یه‌كه‌م: تا شكڵ‌و شێوه‌ی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو له لایه‌ن خه‌ڵكێكی زۆرتره‌وه لایه‌نگری لێبكرێت‌و ببێته خاڵی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵكانێكی زۆرتر، ئه‌وه بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌هێزتر دهبێتو ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیشی زیاتر ده‌بێت، كه‌واته ده‌بێت شكڵ‌و شێوه‌ی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتوومان به‌جۆرێك بێت كه چین‌و توێژه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان خۆیانی تێدا ببینه‌وه، واته له‌وه دڵنیابن هه‌م خۆیان، هه‌م مناڵ‌و نه‌وه‌كانیان شوێن‌و پێگه‌یه‌كیان تێیدا دهبێتو له هه‌موو روویه‌كه‌وه له كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا ژیانێكی باشتریان ده‌بێت. دووه‌م: خه‌باتی مه‌ده‌نی (به پێچه‌وانه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی‌و كوده‌تا) ده‌توانێت سه‌رجه‌م چین‌و تۆێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بزووتنه‌وه‌دا به‌شدار بكات‌و هێزه گۆڕانخوازه‌كان له ناوخۆی ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا چالاك بكات كه پێویستی به گۆڕانه، به‌ڵام خه‌باتی چه‌كداریی جگه‌ی له‌وه‌ی كه ناتوانێت چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پرۆسه‌ی خه‌باتدا رێكبخات، به‌ڵكو هێزو وزه گۆڕانخوازه‌كان كه له شێوه‌ی تاكه‌كه‌س‌و گرووپه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون له پێكهاته‌و گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی خه‌بات دوور ده‌كاته‌وه‌و به فیرۆیان ده‌دات. لێره‌وه ئه‌گه‌ر دارێژه‌رانی پرۆگرامی بزووتنه‌وه له‌باره‌ی شێوه‌و شكڵی داهاتوو جیاوازیی بۆچوونیان هه‌بوو، ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكی زۆری سه‌ر به چین‌و تۆێژیی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان قسه بكه‌ن، گوێیان لێبگرین، بۆچوونه‌كانی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بۆچوونی خۆیان كۆكه‌نه‌وه‌و لێكیانبدهنهوه، دوای ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان (شێوه‌و شكڵی) داهاتوو بنیات بنێین، واته ده‌بێت ئه‌و (شێوه‌و شكڵ)ه به جۆرێك بێت كه هه‌مووان ئامانج‌و ستراتیژیی‌و به‌شێك له‌و "شێوه‌و شكڵ"هی تێدا بدۆزنه‌وه كه خۆیان له‌به‌ر چاویان گرتووه، بۆ نمونه ئایا زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی خه‌ون به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌بینێت؟ فیدراڵی بۆ گرنگه یا...هتد؟ خاڵێكی گرنگ: ده‌بێت شێوه‌و شكڵی كۆمهڵگاو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له داهاتوودا ده‌مانه‌وێت پێی بگه‌ین، به روونی دیاریبكهینو بیكه‌ین به ئامانجی نه‌گۆڕیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان. كورته‌ی به‌شی پراكتیكی وانه‌ی یهكهمو دووه‌م: ئێمه‌ی كورد مافه‌كانمان پێشێل كراوه‌و ده‌بێت به ده‌ستیان بێنینه‌وه، تاكه رێگه‌ی ستراتیژیی‌و دروست ئه‌وه‌یه له شێوازیی خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ به شێوه‌یه‌كی بهردهوامو رێك‌و پێك كه‌ڵك وه‌ربگرین. یه‌كه‌م هه‌نگاوی زۆر گرنگ بۆ ده‌ست پێكردنی بزووتنه‌وه مهدهنییهكهمان ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا ده‌بێت له بواری جۆراوجۆره‌وه بارودۆخی خۆمان ده‌ست نیشان بكه‌ین‌و بزانین له چ بارودۆخێكداینو كێشه‌و گیروگرفته‌كانمان چین‌و ئهواندیكه چۆن سه‌یری ئێمه ده‌كه‌ن؟ هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له دیاریكردنی شێوه‌و شكڵی ئه‌م كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌موومان یا زۆرینه‌مان ده‌مانه‌وێت پێبگه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت به گوێ لێكگرتنو بیر‌ورا گۆڕینه‌وه له سه‌ر جۆری (شێوه‌و شكڵ)ی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو رێككه‌وین. دیاریكردنی ئه‌م خاڵه هه‌م ده‌بیته ئامانج‌و هه‌میش ده‌بێته رێنوێنكهری بزووتنه‌وه‌كه‌مان تا سه‌ركه‌وتن. پرۆڤه‌ی1: با چالاكوانانی مه‌ده‌نی به یه‌كه‌وه دوو خشته بكێشینه‌وه، خشته‌ی یه‌كه‌م: بارودۆخی زهمهنیو زهمینیو هه‌روه‌ها كێشه‌و گیروگرفتهكانمانی تێدا ده‌ست نیشان بكه‌ین، واته له چه‌ند خاڵێكدا هه‌نگاوی یه‌كه‌می تێدا بنوسینه‌وه. خشته‌ی دووه‌م: له‌م خشته‌یه‌دا شكڵ‌و شێوه‌ی كۆمهڵگاو ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی له داهاتوودا ده‌مانه‌وێت پێبگه‌ین، به‌چه‌ند خاڵێك بنوسینه‌وه‌و دیاریبكه‌ین.
دهسهڵاتو
سه‌رچاوه‌كانی (هێز) له كۆمه‌ڵگادا
(پاری دووه‌م)
كۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هێزه‌كانه، یانی چ هێزی ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكاندا حكومه‌ت دهكهنو چ هێزی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆمه‌ڵگاكاندا به دژی حكومه‌ته نادیموكراتیكو سته‌مكاره‌كان دهوهستنو خه‌بات ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌روه‌ك چۆن حكوومه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن هه‌وڵێكی زۆر‌و نرخێكی گه‌وره ده‌ده‌ن تا هێزو سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به ده‌ست بێنن، ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی مه‌ده‌نیش بۆ به ده‌ستهێنانی هێزو سه‌رچاوه‌كانی هێز له كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵ بدات. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆتایی به ژیانی سیستمی دیكتاتۆرییه‌ت‌و ستهمكاریو نادادپه‌روه‌ری بێنین، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین سه‌رچاوه‌ی هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ت بناسین‌و له ده‌ستی بێنینه ده‌رێ، واته یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به ده‌ست بێنێت‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ستهمكارو دیكتاتۆره‌كان له‌م هێزانه بێ به‌ش بكات. چونكه هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م هێزانه هۆكاری مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتن، به هه‌مان شێوه هۆكاری سه‌ره‌كی له ناوبردنو روخاندنی ده‌سه‌ڵاتیشن. جین شارپ له كتێبی(له دیكتاتۆرییه‌وه بۆ دیموكراسی)دا ده‌ڵێت: ( ئه‌گه‌ر ئێمه هاوكاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵم‌و دیكتاتۆر‌و سته‌مكار نه‌كه‌ین، ئه‌وان به ته‌نیایی ناتوانن ته‌نانه‌ت مانگایهكیش بدۆشن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه هاوكارییان بكه‌ین ئه‌وان ئاسانتر ده‌ستیان به سه‌رچاوه‌كانی هێز رادهگاتو به‌رده‌وام به‌هێزترو ده‌سه‌ڵاتدارتر ده‌بن.) كه‌واته یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازییو مه‌ده‌نی و دیموكراتیك ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بناسێت‌و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵبدات له ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێنێته‌ده‌رێ، چونكه ناكرێت به دژی داگیركهرو دیكتاتۆره‌كان بجه‌نگین، به‌ڵام هێزو سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆمان نه‌ناسین. بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردیی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا نه‌یتوانیوه له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی به دژی داگیركه‌ری وڵات‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به باشی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له‌م هێزانه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی كوردییه‌وه بۆ دوو خاڵی سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كه‌م: نه‌ناسینی كۆمهڵگاو هێزه‌كانی ناو پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی، دووه‌م: شێوازی خه‌باتی ئازادیخوازیی كوردی به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌ڵه‌و نادروست بوو، شێوازی چه‌كداریی هه‌رگیز ناتوانێت یه‌ك له‌سه‌ر سێی چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بزووتنه‌وه‌دا به‌شدار بكات. لێره‌وه به‌ڵگه‌و ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه بزووتنه‌وه‌ی ئێمه ههرگیزو تا ئێستاش كۆمهڵگاو هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانی به دروستی نه‌ناسیوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای كوردی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا نیشانی داوه كه خه‌ریكه تا راده‌یه‌ك هێزه‌كانی ناو هه‌ناوی خۆی ده‌ناسێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی بۆی رێكناخرێت، ئه‌وه‌ش بۆ دوو هۆكاریی سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كه‌م: چاویان له ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، به‌ڵام بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه هیچی له ده‌ست نایهتو نه بالقوه(ده‌روونی)و نهبالفعل(كرده‌كی) ئۆپۆزسیۆن‌و شۆرشگێڕو سیاسی نه‌ماوه، دووه‌م: ئه‌م ئاگایی‌و بارودۆخه نوێیه‌ی ناوخۆی كوردستان پێویستی به رێبه‌ری كردن هه‌یه، واته پێویستی به رێبه‌رێكی سیاسیی‌و ئه‌خلاقی به هێز هه‌یه كه ئه‌م توانا نه‌ته‌وه‌ییه به رێگه‌یه‌كی دروستدا به‌ره‌و ئامانجێكی دروست به‌رێت، كه بزووتنه‌وه‌و رێبه‌رانی كلاسیكی ئێمه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستاش له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچهگهریو شه‌ڕه گرووپی ناو پارت‌و له‌تبوونی حیزبه‌كانیان به‌و ناوی رێبه‌ری گه‌یشتوون‌و به‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی گرووپێكدا سه‌پاون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نین‌و ئه‌وه‌یان بۆ ناكرێت.( دیاره پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه بنهماڵهییو به تایبه‌ت تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆی تاراده‌یه‌ك بواری تێدا بوو ببێت به‌م رێبه‌ره‌ی كه مه‌به‌ستی ئێمه‌یه‌و ده‌بێت هه‌ڵكه‌وێت، نه‌ك دروست بكرێت.) كۆمه‌ڵگا له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا خاوه‌نی هێزه، به‌ڵام یا هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی واده‌كات رێبه‌رێك یا بزووتنهوهیهكیی هوشیار درووست ببێت‌و به شێوه‌یه‌كی ستراتیژیی‌و دروست ئیش به‌م هێزه بكات، یا ده‌بێت نوخبه‌یه‌كی هوشیار هه‌بێت هه‌م كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خودئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بهرێتو تواناكانی خۆی پێ بناسێنێت‌و هه‌میش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ستراتیژییانهو دروستی هێزه‌كان، نه‌ته‌وه‌و به گشتی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئامانجه باڵاكانی خۆی رێنوێنی بكات. لێره‌وه ده‌بێت پرسیارێكی گرنگ له خۆمان بكه‌ین، واته كۆمهڵگاو بزووتنه‌وه‌ی ئێمه سه‌ر به‌كام یه‌ك له‌م دوو مۆدێله‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان؟ به پێی ئه‌م به‌ڵگه مێژووییانه‌ی ئێستا له‌به‌ر دهستنو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئهزموونو ده‌رئه‌نجامه‌ش كه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمانه، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه له سه‌ده‌ی بیستدا هه‌ڵقووڵاوی هۆشیارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ده‌ستی بژارده‌یه‌ك هاته ئاراوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی ناوچه‌یی به هوشیارێكی رێژهییو خودئاگاییه‌كی سنورداری نوخبه‌ویی گه‌یشتبوو، واته هه‌م هۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه زۆر نه‌ریتی‌و كۆمه‌ڵگا خۆی‌و تواناكانی خۆی نه‌ده‌ناسی، هه‌میش ئه‌م بژارده‌یه‌ی بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌ی دامه‌زراند هوشیاریی‌و تواناییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو به‌وشێوه‌یه كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگا به درووستی بناسێت‌و توانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی رێكبخات، ئه‌م گرووپه نوخبه‌وییانه له ناوچه‌یه‌كی بچوكدا دروست دهبوونو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له ده‌ست ده‌هات كه جموجۆڵێكی نیوه رێكخراوی ناوچه‌یی وه‌رێبخه‌ن، هه‌ربۆیه‌ش وه‌ك ده‌بینین بناغه‌یه‌كی ستراتیژیی‌و دروستیان دانهمهزراندو ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به له‌به‌رچاو گرتنی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كانیش ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن. لێره‌وه جارێكی دیكه گرنگی شێوازێكی دروستی خه‌باتمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاش ناوه‌رۆك‌و پێكهاته‌كانی خۆی نه‌ناسیبێت، ئه‌وه شێوازی دروستی خه‌بات هه‌م هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌توانێت ستراكتۆره كۆمهڵایهتییو له‌وێشه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خۆناسین به‌رێت، هه‌میش به‌ردی بناغه‌ی خهباتو گوتار‌و كه‌ره‌سته‌كانی خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدێلێكی ستراتیژیی‌و چاره‌نووسساز بنیات بنێت. بۆ نمونه ئهگهركۆمهڵگای ئێمه به هۆی نه‌بوونی خودئاگاییه‌كی به‌ربڵاوه‌وه نه‌یتوانی بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر دابرێژێت، ئه‌وه خه‌باتی چه‌كداریش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م نه‌توانێت كۆمه‌ڵگا له تواناییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی ئاگادار بكاته‌وه‌و ئه‌و بڕه تواناییه كۆمه‌ڵایه‌تی ـ نه‌ته‌وه‌ییه‌ش خهساربكات كه به هوشیارێكی رێژه‌یی گه‌یشتبوون، هه‌میش له دروستكردنی گوتاری سیاسیی‌و نه‌ته‌وه‌یدا شكستێكی گه‌وره‌ی خوارد. چونكه خه‌باتی چه‌كداریی هه‌میشه ده‌توانێت به‌شێكی زۆركه‌م له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له پڕۆسه‌ی خه‌باتدا به‌شداریی پێ بكات، به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌م تواناییه‌ی هه‌یه سه‌رجه‌م پێكهاته‌و چین‌و توێژه‌كان بێنێته ناو پرۆسه‌كه‌وه، خه‌باتی چه‌كداریی هێزه خه‌باتكاره‌كان له كۆمه‌ڵگا داده‌بڕێت، به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی هێزیی به‌ربڵاوی خه‌باتكاره‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌روون پێكهاته‌یی، واته هه‌ر له ناو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگادا ئه‌كتیڤ ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌باتی چه‌كداریی ئه‌گه‌ریی ئه‌وه‌ی زۆر لێده‌كرێت رۆژ له رۆژ زیاتر هه‌م له كۆمهڵگاو هه‌م له حكومهتو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دوور كهوێتهوهو به‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه لاواز بێت، به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام چ له ناوخۆداو له سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌م له روویی هێزیی مرۆییه‌وه زیاد دهكاتو هه‌م له روویی مه‌شرووعییه‌تی سیاسیه‌وه كاریگه‌رتر ده‌بێت. لێره‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م بابه‌تانه‌و ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانیان زیاتر روون بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانین ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووپات نه‌كه‌ینه‌وه، یه‌كه‌م: ده‌بێت دان به هه‌ڵه‌كانی رابردوودا بنێین، دووه‌م: ته‌مه‌نی درێژیی كه‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازێك به‌مانای دروستبوونی ئه‌م شێوازه نیه‌و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له شیوازێكیش به مانای لاوازی‌و هه‌ڵه بوون یا ناكاریگهربوونی ئه‌م شێوازه نیه. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له رابردوودا رووی نه‌دابێت به‌و مانایه نیه له داهاتووشدا روو نه‌دات. مێژوونوسی به ناوبانگ (جی. بی. كریپالانی)ی كه دواتر بوو به هاوكارێكی نزیكی مهاتما گاندی ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ( یه‌كه‌مجار كه له باره‌ی خهباتو سه‌رپێچی مه‌ده‌نی له نزیكه‌وه گوێم له قسه‌كانی گاندی گرت، زۆرم پێ سه‌یر بوو، هه‌ربۆیه‌ش به په‌له لێی نزیك بوومه‌وه‌و بێ په‌رده پێم وت: جه‌نابی گاندی ره‌نگه جه‌نابت ئینجیل‌و باگاوادگیتا به باشی بناسیت، به‌ڵام له باره‌ی مێژووه هیچ نازانیت، چوونكه هه‌رگیز هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه به بێ توندوتیژیی به ئازادی بگات. به‌ڵام گاندی به نهرمیو به بزه‌وه قسه‌كه‌ی منی به‌م شێوه‌یه راست كرده‌وه: جه‌نابت هیچ له مێژوو نازانیت، یه‌كه‌م شت كه ده‌بێت له مێژووه فێری بین ئه‌وه‌یه كه روونه‌دانی رووداوێك له رابردوودا به‌و مانایه نیه كه له داهاتووشدا روو نهدهات. ـ چهمكناسی كۆمهڵگاو حكومه‌ت كۆمه‌ڵناسی باشترین زانسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌و روانگه‌یه‌وه كه ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه، كۆمهڵگاو حكومه‌تمان بۆ پێناسه بكات‌و پێمانی بناسێنێت. وشه‌ی كۆمه‌ڵگا (society ) كه له بنه‌مای لاتینی وشه‌ی (socio) سه‌رچاوه ده‌گرێت، به مانای یه‌كبوون یا پێكه‌وه‌لكاوی دێت، كه‌واته كۆمه‌ڵگا له‌م چه‌ند ره‌گه‌زه‌ی خواره‌وه پێكدێت، یه‌كه‌م: به كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك ده‌وترێت كه له چوارچێوه‌یه‌كی جوغرافی دیاریكراودا به یه‌كه‌وه ده‌ژین، دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه خاوه‌نی كلتوورێكی هاوبه‌شن، سێیه‌م: له به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی چوارچێوه جوغرافییهكانی دیكه‌دا پێوه‌ندی‌و هاتووچۆیه‌كی راستهخۆو دوولایه‌نه‌ی زیاتریان هه‌یه. بێ گومان پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌شی هه‌یه، یه‌كه‌م: ده‌كرێت پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له ژێر كاریگه‌ری به جیهانی بونی پێوه‌ندی‌و كه‌ره‌سته‌كانی راگه‌یه‌ندن دا بێت، له‌و روانگه‌یه‌وه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا خاوه‌نی سنوورێكی بینراوی جوغرافیو كلتورێكی لۆكاڵه، له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی سنورێكی دیاری نه‌كراوی ئینتهرنێتیو كلتورێكی جیهانی بێت ، ئێستا هه‌موومان خاوه‌نی دوو جیهانین، جیهانێك له‌سه‌ر زهویو له به‌ر پێمانهو لۆكاڵه، جیهانێكیش له‌ناو ئینتهرنێتو له بهرچاومانهو جیهانییه. كه‌واته له‌و روانگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی جیهانیشمان هه‌یه، ئه‌م مۆدێله‌یان زیاتر بنه‌مای ئینته‌رنێتی هه‌یه. دووه‌م: بنه‌مایه‌كی دیكه كه ده‌كرێت مۆدێلێكی دیكه له كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر بنیات بنێین، ئایین‌و شارستانییهتهكانن، بۆ نمونه كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی یا كۆمه‌ڵگای خۆرئاوایی له‌سه‌ر بنه‌مای شارستانییه‌تی خۆرئاویو...هتد. سێیه‌م: لێره‌وه قاڕهكانیش ده‌كرێت بنه‌مایه‌كی دیكه‌ی پێناسه‌كردنی كۆمه‌ڵگا بن، بۆ نمونه كۆمه‌ڵگای ئاسیایی، كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكایی، كۆمه‌ڵگای ئهفریقاییو... هتد. به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌و پێناسه‌و له ناو هه‌موو جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا، مه‌به‌ستی ئێمه له‌م نوسینه‌دا له‌و كۆمهلگایهیه كه بریتییه له كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك كه له هه‌ریمێكی جوغرافی هاوبه‌ش دا ده‌ژین، خاوه‌نی كلتوورێكی هاوبه‌شن‌و رۆژانه له به‌راورد له گه‌ڵ خه‌ڵكی چوارچێوه جوغرافییهكانی دیكه‌دا پێوه‌ندێكی راسته‌وخۆی دوولایه‌نه‌ی زیاتریان به یه‌كه‌وه هه‌یه. لێره‌وه وه‌ك ده‌زانین كۆمه‌ڵگا هه‌ر بریتی نیه له‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان، به‌ڵكوو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك جۆرێك له جۆره‌كانی حكومه‌ت به‌رێوه‌یان دهباتو له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵگاكان لێورێژهن له دامه‌زراوه‌ی حكومه‌تی‌و مهدهنیو...هتد. كه‌واته لێره‌وه ده‌بێت پرسیارێكی زۆر گرنگ بورووژێنین، ئایا كۆمه‌ڵگایه‌ك خاوه‌نی نیشتمان‌و ده‌وڵه‌تی نهتهوهییو دامه‌زراوه جۆراوجۆره حكومه‌تی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی خۆی نه‌بێت، كۆمه‌ڵگایه؟ یا ده‌كرێت ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌كی دروستتر دابڕێژینه‌وه، ئایا حكومهتو دامه‌زراوه حكومه‌تی‌و مه‌ده‌نییه‌كان به‌شێكن له تایبهتمهندیو ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا؟ ئایا كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه؟ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵناسه‌كان ده‌ڵێن:(كاتێ ئێمه باسی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان دامه‌زراوه سیاسییه‌كان نیه، ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستمان له پێكهاته ئابووریی‌و خزمایهتییهكانیش نیه، هه‌رچه‌ند ئه‌م دامه‌زراوه‌و پێكهاتانه ده‌توانن به‌شێكی زۆر گرنگی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بن‌و له بواری بنیاتنان‌و پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگاشدا رۆڵێكی گرنگ بگێڕن، به‌ڵام به‌شێك نین له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگا.) كه‌واته ده‌كرێت كۆمه‌ڵگایه‌ك هیچ یه‌ك له‌م دامه‌زراوه جۆراوجۆرانه‌ی تێدا نهبێتو كۆمه‌ڵگاش بێت، واته خاوه‌نی سێ تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ركییه‌كه بێت كه له په‌راگرافی سه‌ره‌وه‌دا باسمان كردن. بێ گومان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێناسه زانستیه‌ی سه‌ره‌وه كۆمه‌ڵگای كوردی، كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگایه‌كی داگیركراوه. یانی ئێستا سێ پارچه‌كه‌ی رۆژههڵاتو باكوور‌و رۆژئاوای بچوك لێورێژن له دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆری به تایبه‌ت حكومه‌تی داگیركه‌ر، واته دامه‌زراوه‌ی نامۆ‌و داگیركهرو چه‌وسێنه‌رانه. لێره‌وه ئه‌و دامه‌زراوانه به هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی داگیركرنو له‌گه‌ڵ كلتوور‌و جه‌وهه‌ری پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی دا یه‌ك ناگرنه‌وه، زۆر ئاساییه كه له نێوان كۆمهڵگاو دامه‌زراوه سیاسییه حكومیه‌كاندا پێوه‌ندێكی جهوههریو هارمۆنیك نه‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا دامه‌زراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگا وه‌ك دوو یه‌كه‌ی كلتووری‌و سیاسی جیاواز رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌و ناتوانن هاوته‌ریب بن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا رهنگو رووی دامه‌زراوه‌كان بگرێت‌و هاوته‌ریبیان بێت، حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك هێزو مكانیزمی خۆی هه‌یه‌و به‌و مه‌به‌سته به كاریان دێنێت، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و حاڵه‌ته‌دا جه‌نگێك دێته ئاراوه، لێره‌وه پرسیاره‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، ئایا كۆمه‌ڵگای داگیركراوی كوردی له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌دا ده‌توانێت كۆمه‌ڵگابوونی خۆی بپارێزێت‌و له ده‌ستی نه‌دات؟ له ساته وهختو له جه‌نگێكی له‌م چه‌شنه‌دا جگه له‌وه‌ی رووی دیكتاتۆریی‌و داگیركهرانهو ناوه‌رۆكی نامرۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێت ئاگامان له‌وه بێت كه له‌م جه‌نگه‌دا به تایبه‌ت یه‌كێك له ره‌گه‌زو تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنه‌مای كلتوری داگیركه‌ر رووبه‌رووی ئاڵ‌و گۆڕێكی جهوههریو ئه‌گه‌ری كاڵبوونهوهیهكی ترسناك‌و هه‌ندێ جاریش له‌وانه‌یه له ناو بچێت، واته له‌م حاڵه‌ته‌دا كۆمه‌ڵگا هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی شوناسی كلتووری‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر دهبێتو هه‌وڵده‌درێت له كۆمه‌ڵگایه‌كی گهورترو له كلتوور‌و شوناسێكی دیكه‌ی به‌هێزتردا بتوێندرێتهوهو ئیتر به‌مانا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه كۆمه‌ڵگای داگیركراو، كۆمه‌ڵگا نه‌مێنێت. هه‌روه‌ك چۆن دامه‌زراوه سیاسی‌و دادوهریو ئابوورییه خۆماڵییه‌كان ده‌توانن له خزمه‌ت به هێزكردنی كۆمه‌ڵگای خۆماڵی دا بن، به هه‌مان شێوه‌ش دامه‌زراوه‌كانی داگیركه‌ر ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندییه به تایبه‌ت كلتوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگای داگیركراو كاڵتركهنهوهو بواره‌كانی ئاسیمیلاسیۆن نه‌ته‌وه‌یی له‌بارتر بكهنو له خزمه‌ت لاواز كردنی كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی دابن. بۆ نمونه له‌سه‌ده‌ی (بیست)وه تا ئێستا فارس، تورك‌و عه‌ره‌به‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م جوغرافیایانهدا كه پێ یان ده‌وترێت ئێران، عێراق، سوریا‌و توركیا له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانیانه‌وه هه‌وڵێكی سیستماتیكی ترسناكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شوناسی فارسی‌و توركی‌و عه‌ره‌بی كۆمه‌ڵگا نهتهوهییو كلتوورییو ئایینیه‌كانی دیكه له كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌و توركی‌و عه‌ره‌بی دا بتوێننه‌وه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له خاكه‌كه‌شی تهعریبو تهفریسو ته‌تریك بكه‌ن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راسته ئه‌م پرۆژه ترسناك‌و نادیموكراتیكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له تێكشكاویی ئیراده‌و خۆبه‌كه‌مزانی‌و له‌خۆنامۆبوونی نه‌ته‌وه‌یی بووه، كه‌چی تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و به شێوه‌ی بالقوه( هێزێكی ده‌روونی) ئیراده‌یه‌كی بهرگریو به‌رهه‌ڵستكاری به‌هێزیش له ژێر پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ماوه، هه‌ر وه‌ك ده‌بینین ئه‌م وزه‌یه هه‌ندێ جار له ژێر پێكهاته‌وه دێته رووی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خۆی ده‌رده‌خات. كۆمه‌ڵگای كوردی سه‌ره‌رای داگیركراو بوون، به پێی هه‌موو بۆچوون‌و تیۆرییه‌كی كۆمهڵناسیو پێناسه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان، (كۆمه‌لگا)یه‌و خاوه‌نی هه‌ر سێ تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگایه. بۆیه لێره‌وه پێویسته قسه له‌سه‌ر هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌ین، واته ئه‌م هێزانه‌ی هه‌م گه‌ره‌نتی مان‌و نه‌مانی داگیر كه‌رو هه‌م گه‌ره‌نتی سهركهوتنو سه‌رنه‌كه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خۆمان ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند جیا له تایبه‌تمه‌ندییه مرۆیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جوغرافیاو ئه‌و چوارچێوه سرووشتییه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری ده‌ژیت، خاوه‌نی هێزی خۆیهتیو ده‌كرێت ناوی بنێن هێزی سروشتی(nature power)، به‌ڵام له‌م نوسینه‌دا پێویستمان به‌و به‌شه نیه‌و له به‌شه‌كانی خواره‌وه‌دا ئاماژه به هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین. حكومه‌ت (government ) چیه؟ زانستی كۆمه‌ڵناسی وه‌ك یه‌كێك له چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی سه‌یری حكومه‌ت ده‌كات، یا به واتایه‌كی دیكه حكومه‌ت یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوه سه‌ره‌كییانه‌ی كه كۆمه‌ڵناسی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری دهكاتو ئیشی له‌باره‌وه ده‌كات. لێره‌وه حكومه‌ت بریتییه له سیستمێكی سیاسی، یا به واتایه‌كی دیكه حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ئیدیعا ده‌كات ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت له كۆمه‌ڵگادا هێزی یه‌كه‌م بێت‌و له رێگه‌ی ئه‌م هێزه‌وه ئه‌ندامانی كۆمهڵگاو كار‌و باره‌كان رێكبخات‌و ته‌نانه‌ت شارۆمه‌ندان ناچار بكات په‌یڕه‌وی له‌و یاسا‌و رێسایانه بكه‌ن كه حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای داب‌و نهریتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و ئایدۆلۆژیایه‌كی ئایینی یا نائایینی له چوارچێوه‌یه‌كی جوغرافیو سیاسیی دیاریكراودا ده‌ست نیشانی كردوون. لێره‌وه حكومه‌ت به‌هێزترین دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ناتوانێت به قه‌را دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت هه‌موو ئهندامانو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بخاته ژێر سێبه‌رو باڵی خۆیه‌وه. دامه‌زراوه‌ی حكومه‌تیش وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه خاوه‌نی پێكهاته‌ی فكری‌و كه‌ره‌سته‌یی خۆیه‌تی، واته دوو قاچی هه‌یه، قاچێكیان فكره‌و ئه‌ویتریان كه‌ره‌سته‌یه، دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه، ره‌هه‌ندێكی بینراو و ره‌هه‌ندێكی نه‌بینراو، دوو هێزیی هه‌یه، هێزێكی ئایدۆلۆژیی‌و هێزێكی نیزامی، به گشتی حكومه‌ت بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌و ئایدۆلۆژیا له یه‌ك پێكهاته‌ی رێكخراو‌و سیستماتیك دا. حكومه‌ت جگه له‌وه‌ی ده‌توانێت حكومه‌تێكی دیموكراتیك‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بیت بۆ پاراستنی ههمووانو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، به هه‌مان شێوه ده‌توانێت حكومه‌تێكی دیكتاتۆر‌و دژی خه‌ڵك بێت‌و له پێناو ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خاوه‌نانی حكومه‌ت دا تینمان بۆ بێنێت، سهزامان بدات‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردن‌و ده‌رئه‌نجام له ناوبردنمان. به كورتی حكومه‌ت به ده‌زگایه‌كی یاسایی‌و مه‌شرووع‌و به‌هێز ده‌زانرێت كه له دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی هێزو گووتار پێكدێت، واته هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌توانێت به‌هێزو زه‌برو زه‌نگ ئاڵوگۆڕ پێك بێنێت، به گووتاریش ده‌توانێت ئاراسته‌كان بگۆرێت، پێكهاته‌و پرۆسه‌كان ده‌ستكاری بكات‌و...هتد. ماكس ڤێبه‌ر ده‌ڵێت:(حكومه‌ت بریتییه له باڵاده‌ستی مرۆڤه‌كان به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا كه له سه‌ر بنه‌مای كه‌ره‌سته مه‌شروع یا به رواڵه‌ت مهشروعهكانی زه‌برو زه‌نگ بنیات نراوه.) لێره‌وه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵناس‌و بیرمه‌ندانی سیاسی جگه له‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگ به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كی حكومه‌ت ده‌زانن، له هه‌مان كاتیش‌دا پێیان وایه مافی زه‌بروزه‌نگ نواندن مافێكی تایبه‌تی حكومه‌ته‌و دامه‌زراوه‌كانی دیكه یا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا مافی ئه‌وه‌یان نیه زه‌بروزه‌نگ بنوێنن‌و ئه‌گه‌ریش تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون ئه‌وه له روانگه‌ی حكومه‌ته‌وه تاوانبارنو لێپێچینه‌وه‌یان لێده‌كرێت. ماركس پێی وایه: (حكومه‌ت، كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ركوتكردنه به دست ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه.) یا ترۆتسكی ده‌ڵێت: (هه‌موو حكومه‌تێك له سه‌ر بنه‌مای زه‌بروزه‌نگ وه‌ستاوه.) به هه‌مان شێوه بێرتراند دوژوونل پێی وایه جه‌نگ پێوه‌ندی به جهوههرو ده‌روونی حكومه‌ته‌وه هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ماكس ڤێبه‌ر به قه‌وڵ له‌وه‌ش تێدهپهڕێتو پێی وایه تایبه‌تمه‌ندێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت له زه‌برو زه‌نگی فیزیكی كه‌ڵك وه‌رگرێت. به پێی ئه‌م بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه زه‌بروزه‌نگ یه‌كێك له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ته، به‌ڵام لێره‌وه پێویسته دوو پرسیار بورووژێنین، یه‌كه‌م: ئایا له هه‌ر حاڵهتێكداو به‌هه‌ر شێوه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ك زه‌بروزه‌نگ نواندن مه‌شرووعه؟ دووه‌م: ئایا حكومه‌ت له چ كاتێكدا، به‌رامبه‌ر به كێ‌و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له زه‌بروزه‌نگ كه‌ڵك وه‌رگرێت؟ جیاوازیی مرۆڤ له گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه له‌وه‌دایه كه ده‌توانێت گه‌وره‌ترین كێشه‌كانیش به وتوێژو لۆژیك چاره‌سه‌ر بكات‌و نه‌هێڵێت هیچ كێشه‌یه‌ك بگاته ئاستی به‌كارهێنانی زه‌برو زه‌نگ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ زۆربه‌ی كاته‌كان ئهركو به‌رپرسیارێتییه مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كانی خۆی به نیسبه‌ت خۆی‌و ئهوانیدیكهو ته‌نانه‌ت سروشتیشه‌وه فه‌رامۆش دهكاتو ده‌بێته كۆیله‌ی زێده‌خوازییه نامهشرووعهكانی خۆی، بۆیه هه‌ر یه‌كه‌و له پێگه‌و هێزی خۆیه‌وه زۆر به‌ئاسانی تووشی ئه‌م كرده‌وه نامه‌شرووعه ده‌بێت. لێره‌وه حكومه‌ته‌كانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاته‌كان خاوه‌نی جهوههرو ناوه‌رۆكێكی نابه‌رپرسیارانه‌و نامرۆیی‌و نائه‌خلاقین، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا له‌وانه‌یه چ وه‌ك كرداو چ وه‌ك پهرچهكردا هه‌م به نیسبه‌ت كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی‌و ئهواندیكهو سروشتیه‌وه تووشی هه‌ڵسوكه‌وتی نامهشرووعو به‌كارهێنانی زه‌برو زه‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دیموكراتیك‌و خه‌ڵكیی بوو، زیاتر له‌م به‌رپرسیارێتییه نزیكه‌و هه‌وڵده‌دات هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی نه‌گاته ئاستێكی نامرۆییانه‌و نابه‌رپرسیارانه، بۆیه‌ش هه‌وڵده‌دات سیاسه‌تێكی ئه‌خلاقی به‌رجه‌سته بكاته‌وه. لێره‌وه له‌به‌رامبه‌ر روانگه‌ی ئه‌م بیرمه‌ندانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان روانگه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌یه، بۆ نمونه "هانا ئارێنت" پرسیارێك ئاراسته‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه دهكاتو ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بریتی بێت له زه‌برو زه‌نگ، كه‌واته كۆتایی هێنان به زه‌بروزه‌نگی نیزامی به مانای كۆتایی هێنانه به حكومه‌ت، ئایا كۆتایی هاتنی كێشه‌و جه‌نگی نێوان دوو حكومه‌ت به مانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له ناوچوونی ئه‌م حكومه‌تانه نیه؟) دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی هانا ئارێنت ئه‌وه‌یه كه ئایا حكومه‌ت به بێ زه‌بروزه‌نگ ناتوانێت حكومه‌ت بێت؟ فه‌یله‌سۆفی سیاسی تۆماس هۆبز به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه پێی وایه مرۆڤ له دۆخی سروشتی‌دا ( دۆخی بێ حكومه‌تی) گورگی مرۆڤه، واته كه‌س له به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا خۆی به به‌رپرسیار نازانێت‌و هه‌موویان به دژی هه‌موویان خه‌ریكی جهنگو زه‌بروزه‌نگ نواندنن، هۆبز بۆ كۆتایی هێنان به‌و ههلومهرجهو بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له دۆخی گورگی ئه‌ویتربوون پێشنیازی دامه‌زراندنی حكومه‌ت ده‌كات، واته ده‌سه‌ڵاتێكی به هێز كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروست بێت‌و به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا حكومه‌ت بكات. لێره‌وه هه‌ر وه‌ك هۆبز مه‌به‌ستی بوو ئه‌م حكومه‌ته دروست بوو، به‌ڵام دواجار وه‌ك بینیمان‌و به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ئه‌مجاره‌یان حكومه‌ت بوو به گورگی كۆمه‌ڵگا، واته حكومه‌ت ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش كرد كه له‌به‌ر چی دامه‌زراوه، به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌شدا ده‌كرێت ئه‌م هاوسه‌نگییه ده‌ستكاری بكرێت‌و حكومه‌ته‌كان به‌ره به‌ره كه‌متر ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته نامه‌شرووعه به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه‌و تا ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن هه‌ر نهیهێڵنو بیسڕنه‌وه. حه‌مید عهزدانلو له كتێبی ( چه‌مكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی)دا ده‌ڵێت: (به كار هێنانی زه‌برو زه‌نگ ئاخرین كه‌ره‌سته‌یه كه حكومه‌ته‌كان ده‌توانن به كاری بێنن، به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌م به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ئه‌ركه‌كانی خۆی به باشی به‌رێوه دهباتو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش مه‌شروعییه‌تیان پێداوه، كه‌واته ئه‌و حكومه‌ته‌ی هه‌ر كاتێك حه‌زی لێ‌بوو زه‌بروزه‌نگ بنوێنێت ئه‌وه حكومه‌تێكی دیكتاتۆر‌و ستهمكارهو به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ترساندنه‌وه كۆمه‌ڵگا به باشی كۆنتڕڵ بكات.) لێره‌وه ده‌كرێت حكومه‌ت بریتی نه‌بێت له كه‌ره‌سته‌یه‌كی زه‌به‌لاحی زه‌بروزه‌نگ، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ده‌كرێت كه‌ره‌سته‌یه‌كی كاریگهرو به‌هێزی دیالۆگ‌و سازان‌و پاراستنی هه‌مووان بێت له به‌رامبه‌ر ههمووانداو په‌ره به لێبوردهییو پێكه‌وه ژیان بدات. له راستیدا له هه‌ر كوێ‌و به‌هه‌ر رێژهیهكو به هه‌ر مه‌به‌ستێك زه‌بروزه‌نگ هه‌بێت به‌و مانایه‌یه كه لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بهرژهوهندیو زێده‌خوازییه نامهشرووعهكان ئه‌ركی مرۆیی خۆی به‌رامبه‌ر ئهواندیكه فه‌رامۆشكردووه، جا ئه‌و ئه‌ركه فه‌رامۆشكراوه ته‌نیا له بواری هێرشكردندا نیه، به‌ڵكوو زۆربه‌ی كاته‌كان له بواری به‌رگریكردنیشدا به‌ر جه‌سته ده‌بێته‌وه، واته رێك ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی كه ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌یه‌وێت ئیشی له‌باره‌وه بكات‌و تێكی بدات. دیوێكی دیكه‌ی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی ئێمه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین، بریتییه له هاوسه‌نگی نێوان(ئه‌رك)و (ماف)، به‌و مانایه ئهركو مافی ئێمه‌و ئهركو مافی حكومه‌ت چیه؟ ئێمه‌و حكومه‌ت به چ شێوه‌یه‌ك له ئهركو مافه‌كانی خۆمان تێگه‌یشتووین؟ ئایا ئه‌رك گرنگتره یا ماف؟ ئایا ئه‌گه‌ر هه‌موومان ئه‌ركه مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كانی خۆمان به باشی به جێ بگه‌یه‌نین، مافی كه‌س پێشێل دهبێتو چ خۆمان‌و چ حكومه‌ت پێویست ده‌كات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆی‌و ئێمه‌ش له هێزی نامهشرووعو زه‌بروزه‌نگ كه‌ڵك وه‌رگرێت؟ هه‌روه‌ك ده‌بینین له ئایدیاڵترین كۆمهڵگاو له ژێر سێبه‌ری دیموكراتیترین حكومه‌تیشدا خه‌ڵكانێك ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان‌و مافه‌كانی ئهواندیكه، لێره‌وه به پێی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی له نێوان كۆمهڵگاو حكومه‌تدا هه‌یه، حكومه‌ت ده‌بێت به پێی یاسا دیفاع له ماف‌و ئه‌منییه‌تی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا بكات. حكومه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی بهرپرسیانهو مرۆیی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، واته له مكانیزمی دوورخستنه‌وه‌ی كاتی له كۆمهڵگاو هاوكات په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ی تاوانبار به جۆرێك كه تاوانبار بخاته‌وه بیر ئهركو به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆیی‌و جارێكی دیكه مه‌جالی به كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی پێبداته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی به ئیعدام‌و زه‌بروزه‌نگ مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكات، به پێی ئه‌زموون مێتۆدی زه‌بروزه‌نگ تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر نهكرووهو ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریشی كردبێت، كاتی بووه‌و دوای ماوه‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. لێره‌وه ئه‌گه‌رحكومه‌ت ئهركو به‌رپرسیارێتی خۆی فه‌رامۆش بكات‌و ببێته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی مهدهنیو له رێگه‌ی ئه‌م مێتۆده‌وه كه ئێستا ئێمه له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئیشی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، هه‌وڵبدات حكومه‌ت بگۆرێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك ئه‌ركه مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كانی خۆمان به باشی به‌رێوه به‌رین، زهبروزهنگو سووكایه‌تی كردن به مرۆڤ‌و ئهواندیكهو سروشت بوونیان نامێنێت، چوونكه وه‌ك مهاتما ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌م حاڵه‌ته نامهشرووعانه بوونێكی سه‌ربه‌خۆیان نیه‌و له رێگه‌ی ئێمه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رجه‌سته‌یان نه‌كه‌ینه‌وه، نامێنن. دوای جه‌نگی جیهانی دووهمو كاتی ئاماده كردنی ره‌شنووسی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی تازه دامه‌زراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانی جیهان دهنیرێتو داوایان لێده‌كات له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ دا بۆچوونی خۆیان بۆ ئه‌و رێكخراوه‌یه بنێرن تا له نوسینی جاڕنامه‌كه‌دا كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن. له ناو هه‌موو ئه‌و وڵامانهدا كه گه‌رابوونه‌وه وڵامێكی جیاواز‌و یه‌ك رسته‌یی به‌ر چاو ده‌كه‌وت، كه وڵامی مهاتما گاندی بوو: (ئه‌زموون پێم ده‌ڵێت جاڕنامه‌ی ئه‌ركه‌كانی مرۆڤ گرنگتره له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.) كه‌واته باشترین جۆری حكومه‌ت ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه له‌و به‌رپرسیارێتیه مرۆییه كه به نیسبه‌ت كۆمهڵگاو به گشتی مرۆڤایهتیو سروشت له‌سه‌ر شانێتی لانهداتو له رووی متمانه پێ به‌خشینی دهسهڵاتهكانیشهوه ملكه‌چی ده‌نگی خه‌ڵك بێت. هێنری د‌یڤید سۆرۆ له (سه‌رپێچی مه‌ده‌نی)كه‌یدا ده‌ڵێت: باشترین حكومه‌ت ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه كه‌متر حكومه‌ت ده‌كات.) كه‌واته ئه‌گه‌ر حكومهتو خه‌ڵك ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی به‌رێوه به‌رن ئه‌م هاوسه‌نگییه جه‌وهه‌رییه‌ی نێوان حكومهتو زه‌برو زه‌نگ ده‌گۆڕێت، به‌و مانایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تكردن به مانای زه‌برو زه‌نگ بێت له بارودۆخێكی له‌م چه‌شنه‌دا حكومه‌ت له ده‌زگایه‌كی داپلۆسێنه‌ری توندووتیژهوه ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمهتگوازو رێكخه‌ری كۆمه‌ڵگا، واته ده‌بێته ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه به قه‌ولی سۆرۆ له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: (باشترین حكومه‌ت ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه حكومه‌ت نه‌كات.) لێره‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین‌و به شێوازی خه‌باتی مهدهنیو ناتوندوتیژ رووبه‌رووی بینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر‌و تۆتالیتارییه كه خۆی له قه‌واره‌یه‌كی دامهزراوهییو به رواڵه‌ت مهشرووعدا به ناوی حكومه‌ت به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه. له باره‌ی ئه‌م مۆدیله له حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ورد هه‌یه‌و ده‌بێت موتاڵای باشی له باره‌وه بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه لێره‌وه زۆر به كورتی‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌م به‌شه‌دا پێویستمان پێی بێت، له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین. پێكهاته‌ی حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان له ئایدۆلۆژیایه‌ك، له دامه‌زراوه‌كان‌و سوپا‌و ته‌كنۆلۆژیای نیزامی پێكدێن، واته پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی‌و به‌رچاوی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی دیكتاتۆر له‌م سێ گۆشه‌یه پێكدێت. حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن یه‌ك رهنگو یه‌ك ده‌ست بن‌و زۆربه‌ی كاته‌كانیش له رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه له گه‌ڵ كۆمهڵگاو ته‌نانه‌ت حكومه‌ته دیموكراتییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ونه دوو جه‌مسه‌ری دژ به یه‌كه‌وه. حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان، یه‌كه‌م: له رووی شوناسه‌وه خاوه‌نی شوناسێكی یه‌كده‌ستن، بۆ نمونه خاوه‌نی یه‌ك شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، یا یه‌ك شوناسی مهزههبیو...هتدن. لێره‌وه ئیشی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌موو شوناسێكی دیكه فرێداته ده‌ره‌وه‌ی شوناسی ده‌سه‌ڵات، دووه‌م: حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان دامه‌زراوه سیاسیی‌و دادوهرییو سیخوڕی‌و په‌روه‌رده‌ییه حكومییه‌كانیان زۆر بۆ گرنگه، یا به واتایه‌كی دیكه دامه‌زراوه حكومییه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مان‌و نه‌مانی ئه‌م مۆدیله له ده‌سه‌ڵاتدا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی گه‌وره ده‌گێڕن، به جۆرێك كه سه‌رجه‌م پانتاییه‌كان قۆرخ بكه‌ن، یا هیچ مهجاڵێك بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناهێڵنه‌وه، یا به توندی كۆنتڕۆڵ‌و چاوه‌دێریان ده‌خه‌نه سه‌رو نه‌كا هێڵه سووره‌كانی حكومه‌ت ببه‌زێنن. سێیه‌م: سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن خاوه‌نی سوپایه‌كی زهبهلاحو كه‌ره‌سته‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌كی تۆكمه‌و مودێڕن بن، چوونكه پێیان وایه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ناخۆیی‌و ده‌ره‌كیان له‌سه‌ره‌و ده‌بێت به توندی وڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بده‌نه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر زۆربه‌ی داهاتی ئابووری‌و پاره‌ی وڵات خه‌رجی بواری نیزامی‌و كڕینی چهكوچۆڵو كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگ ده‌كات. ده‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كورت ده‌بێته‌وه بۆ پاوان كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و ئابووریی‌و كۆنتڕۆڵی ئه‌ندامانی كۆمهڵگاو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هه‌ر چه‌شنه جموجۆڵو به‌رهه‌ڵستێكی ره‌خنه‌گرانه. هانا ئارێنێت ده‌ڵێت: ( ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و تۆتالیتارییه‌كان هه‌ر به ته‌نیا چاوه‌دێری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جه‌سته‌و جموجۆڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌مان ناكه‌ن، به‌ڵكو چاوه‌دێری دهروونو جموجۆڵه‌كانی ناوهوهشمان ده‌كه‌ن، واته ئه‌وان هه‌ر به ته‌نیا جه‌سته‌ی ئێمه‌یان ناوێت، به‌ڵكوو ئیرادهشمانیان ده‌وێت.) كه‌واته ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م چه‌شنه ده‌توانێت له پێناو زێدهخوازیو خهونو خولیا نامهشرووعهكانی خۆی هه‌موو به‌ها مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كان به ئاسانی بخاته ژێرپێوه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م مۆدێله تاكه مۆدێلێكی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتداره كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له دامهزرانو حكومه‌ت كردن له لایه‌ن شوناس‌و بیرباوه‌ڕو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی‌و ئایینیه‌كانی دیكه‌ی ناو ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی كه ئه‌و حكومه‌تی تێدا ده‌كات رووبه‌رووی په‌رچه‌كرداری شۆڕشگێرانه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی به‌شێكی زۆر له قه‌واره ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانیش(به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌متر سات‌و سه‌ودای ئابووریی‌و سیاسیی‌و جاسوسیان له گه‌ڵی هه‌بێت.) مه‌شرووعییه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات. (وانه‌ی سێیه‌م) ـ سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی (هێزی حكومه‌ت) له كۆمه‌ڵگادا دوای ئه‌وه‌ی هه‌م شوێن‌و بارودۆخ‌و كێشهكانمانو هه‌م شكڵ‌و شێوه‌ی داهاتوومان ده‌ست نیشان كرد، ده‌بێت جۆر‌و سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا كه له هه‌مان كاتدا هه‌م سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی حكومهتو هه‌میش سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ن، بناسین. هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌گه‌رحكومه‌ت هێزی نه‌بێت ناتوانێت حكومه‌ت بكات‌و به‌رده‌وام بێت، به هه‌مان شێوه بزووتنه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت‌و سه‌ر كه‌وێت ده‌بێت هێزی هه‌بێت، یانی ببێته خاوه‌نی سه‌رجه‌م یا به‌شێكی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، چونكه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه بێ هێز بێت سهرناكهوێتو بۆ سه‌ركه‌وتن پێویستی به هێز هه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌م هێزانه (كه ته‌نیا له رێگه‌ی ته‌حریمی پێكهاته‌یی به‌رده‌وامه‌وه ده‌كرێت)له سه‌رچاوه‌وه له ده‌ستی حكومه‌ت بێنێته ده‌ره‌وه. جین شارپ به‌م شێویه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومهتو سه‌ر چاوه‌كانی هێزی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان ده‌كات، ئه‌م سه‌رچاوانه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك دا‌و یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵگای داگیركراوی كوردستانیش دا له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی هێزن، واته هه‌ر وه‌ك باسمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه بتوانێت به ده‌رئه‌نجام بگات ده‌بێت كۆمهڵگاو ئه‌م سه‌رچاوانه بناسێت‌و له‌ده‌ستی حكومه‌تیان ده‌ربێنێت، سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كان بریتین له: ـ سه‌رچاوه‌ی مرۆيي، واته رێژه‌ی ئه‌م كهسو گرووپ‌و لایه‌نه مرۆییانه‌ی هاوكاری حكومهتو په‌یڕه‌وی لهرێوشوێنهكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، بۆ حكومه‌تی دیكتاتۆری زۆر گرنگه. ـ مه‌شرووعییه‌ت، به‌و مانایه زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بن كه ئه‌م حكومه‌ته، حكومه‌تێكی یاساییه‌و هاوكاریی كردن‌و په‌یڕه‌وی كردن لێی ئه‌ركێكی ئهخلاقیو ویژدانییه. ـ شارهزاییو زانست، یانی حكومه‌ت بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیشه تایبهتییكانی پێویستی به خه‌ڵك‌و گرووپی شاره‌زاو پسپۆڕه. ـ فاكته‌ره نادیاره‌كان، واته فاكته‌ره ئایدۆلۆژیی‌و ده‌روونییه‌كان بۆ نمونه ئایین له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هاوكاری حكومه‌ت بكهنو فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن. ـ سه‌رچاوه‌ی ماددی، به‌و مانایه حكومه‌ت ده‌ستی به سه‌رچاوه ماددییه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، سیستمی ئابووری‌و كه‌ره‌سته‌كانی پێوه‌ندی‌و ههڵگرتنو گوازتنه‌وه، رابگات. ـ پاداشت‌و سه‌زا، یانی حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه هه‌ر كه‌س هاوكاری نه‌كات ئه‌ویش نه‌ته‌نیا هاوكاری ناكات به‌ڵكوو سهزاشی دهداتو هه‌ر كه‌سیش هاوكاری بكات ئه‌ویش هاوكاریدهكاتو پاداشتیشی ده‌كات. ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه بریتین له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بێت‌و ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی لێ بستێندرێته‌وه ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی هه‌ره‌س دێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه هاوكاریی حكومه‌ت بكات، ئه‌م هاوكاری كردنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت رۆژانه به‌هێزو به‌هێزتر بێت. له ناو ئه‌و هێزانه‌دا كه جین شارپ ئاماژه‌ی پێداوه هێزیی مرۆیی له هه‌موان گرنگتره، به جۆرێك هه‌م بۆ حكومهتو هه‌میش بۆ بزووتنه‌وه هێزێكی سه‌ره‌كی‌و چاره‌نووسسازه، به‌و مانایه سه‌رچاوه‌كانی دیكه له راستیدا هه‌م ژێر كۆیی سه‌رچاوه‌ی مرۆیینو هه‌میش زیاتر كه‌ره‌سته‌یه‌كن بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی‌و ملكه‌چ كردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له ئاست حكومه‌ت دا. سه‌رجه‌م حكومهتهكانو به تایبه‌ت حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بژین‌و به‌رده‌وام بن پێویستیان به هاوكاریكردنی تاكه به تاكه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه. چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بینه ده‌ست، قاچ، گوێ، چاو، زمان‌و به گشتی دڵی حكومه‌ت، ئه‌و نه‌ته‌نیا ناتوانێت درێژه به حكومرانی خۆی بدات، به‌ڵكو (دڵ)یشی له لێدان دهكهوێتو ده‌مرێت. لێره‌وه به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بززوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیش بتوانێت ئه‌م هێزه مرۆییه له ژێر هێژمونی دیكتاتۆرییه‌ت بێنێته ده‌ره‌وه‌و له چوارچێوه‌ی شێوازێكی ستراتیژی وه‌ك خه‌باتی مهدهنیو دیموكراتیك‌و ناتوندوتیژدا رێكیبخات، بێ گومان ده‌بێته هۆكاریی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن. داگیركه‌ران ئێمه‌یان له رێگه‌ی داگیركردنی هێزی مرۆییمانهوه داگیر كردووه‌و ته‌نیا به سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ش ده‌توانین رزگاریمان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئێستا ده‌توانێت حكومه‌تمان به‌سه‌ردا بكات بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئێمه دامه‌زراوه‌كانی بۆ به‌رێوه دهبهینو له‌و رێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی خۆمانی پێده‌به‌خشین، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ركاتێك له چوارچێوه‌ی خه‌باتی مهدهنیداو له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌حریمی پێكهاته‌یی به‌رده‌وام خۆمان له دا‌و ده‌زگاكان بكشێنینه‌وه، ئه‌و دهروخێتو بزووتنه‌وه‌ش سه‌ر ده‌كه‌وێت. كه‌واته خه‌ڵك له كوێ بێت هێز له‌وێیه، به‌و مانایه چ هێزی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان‌و چ هێزی بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كان له تاكه به تاكه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن. ده‌رئه‌نجام خاڵێكی زۆر گرنگ كه ده‌بێت بیزانیین ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان حه‌ز دهكهنو هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن ئێمه وایان ببینین‌و وایان لێ تێبگه‌ین كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، بۆیه له‌وه ترسناكتر نیه كه كۆمه‌ڵگا باوه‌ڕ به‌و وێنه درۆیین‌و بێ ناوه‌رۆكه بێنێت كه حكومهتو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له خۆیانی ده‌كێشێته‌وه( كه‌چی زۆرجار ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت باوه‌ڕ به‌و وێنه كارتۆنییه بێنین.) ئه‌و مۆدیله له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كه خۆمان دهسهڵاتو هێزمان پێداوه‌و زۆر له‌سه‌ر ههیكهلو ماسولكه‌كانی خۆی ئیشدهكاتو به‌شێكی هه‌ره زۆری ئابوریی وڵاتیش له‌م پێناوه‌دا خه‌رجی چهكو چۆڵ‌و سه‌ربازگه‌و په‌روه‌رده‌ی نیزامی ده‌كات، بۆیه ره‌نگه تا ماوه‌یه‌كی زۆر ئێمه پێمان وابێت كه هه‌یكه‌لێكی له راده به‌ده‌ر پته‌و، ماسولكه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر به هێزو خاوه‌نی باوه‌ڕێكی له‌راده‌به‌ده‌ر قوڵ‌و نه‌گۆڕه، كه‌چی له راستیدا هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ست پێكردنی دروستی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌حریمی پێكهاتهییو هاوكاری نه‌كردن‌و خۆكێشانه‌وه له دامه‌زراوه‌كان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌ته‌نیا ئه‌وه‌نده تۆكمه‌و پته‌و نیه كه به رۆاڵهت ده‌ریده‌خات، به‌ڵكوو زۆریش بێ ناورۆكو لاوازه‌و له گه‌ڵ ده‌ست پێ كردن دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت. گرنگترین خاڵی وانه‌ی سێیه‌م: ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی دهسهڵاتو هێزی حكومه‌ت بناسین، بزانین كه خه‌ڵك له كوێ بێت هێز له‌وێیه، دوای ئه‌وه هه‌وڵبده‌ین كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هیچ چه‌شنه هاوكارییه‌كی نه‌كه‌ین. لێره‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رپێچی مهدهنیو به شێوه‌یه‌كی پێكهاتهییو به‌رده‌وام خۆمان له دامه‌زراوه‌و شێوازه‌كانی هاوكاری كردن بكشێنینه‌وه، زۆر به زوویی حكومه‌تی دیكتاتۆریی له ناوه‌وه تووشی قه‌یران ده‌كه‌ین‌و له رووخانی زۆر نزیك ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌م سه‌رچاوه‌ی هێزانه هه‌ر بۆ حكومه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێز نین، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێزی بزووتنهوهشنو به بێ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌یان سه‌ر ناكه‌وین. (وانه‌ی چواره‌م) ـ كۆڵه‌كه‌كانی حكومه‌ت جین شارپ ده‌ڵێت: (حكومه‌ت به ده‌ستی خۆی ناتوانێت باج‌و خه‌راج كۆكاته‌وه، یاسا‌و به تایبه‌ت یاسا تۆتالیتارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رێت، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان وهرێبخات، داهاتی نه‌ته‌وه‌یی دابین بكات، چاوه‌دێریی هاتووچۆ بكات، سنووره‌كان كۆنتڕۆڵ بكات، پاره چاپ بكات، رێگه‌وبانه‌كان رێك‌و پێك بكات، سوپا‌و پۆلیس رابێنێتو... ته‌نانه‌ت به ده‌ستی تاكه‌كه‌سی خۆی ناتوانێت مانگایهكیش بدۆشێت.) جین شارپ ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك خزمهتو خزمه‌تگوزاری داوه كه واپێده‌چێت حكومه‌ت پێشكه‌شیان بكات، به‌ڵام له راستیدا نه ته‌نیا حكومه‌ت، به‌ڵكوو ئه‌وه چین‌و توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكن كه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه ئه‌م ئیشانه ئه‌نجام دهدهنو ئێمه پێمان وایه حكومه‌ت ئه‌نجامیان ده‌دات، واته ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌بێت حكومه‌ت هیچ یه‌ك كاروبار‌و یاسا‌و به تایبه‌ت یاسا سته‌مكارییه‌كانی خۆی بۆ به‌ڕێوه ناچێت. كه‌واته هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد دهسهڵاتو سه‌رجه‌م هێزه‌كانی حكومه‌ت له كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن، واته خه‌ڵك خۆیان دهسهڵاتو هێزن نه‌ك حكومه‌ت. لێره‌وه گه‌وره‌ترین غه‌در كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دۆخی حكومه‌تی دیكتاتۆری دا له خۆیان كردبێت ئه‌وه‌یه كه هێزو تواناییه جۆراوجۆره‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن به حكومهتو نازانن كه دواجار ئه‌وه خۆیانن كه خۆیان ده‌چه‌وسێنه‌وه نه‌ك حكومه‌ت، لێره‌وه تاكه ئیشی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌و تواناییه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانه‌وه (كۆڵه‌كه‌كان) به پێی سیستمێك رێكبخات‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومهتو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌گه‌ڕی بخات‌و ئیشی پێ بكات. كه‌واته لێره‌وه گرنگترین شت كه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی مهدهنیو خه‌ڵك بیزانن ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یه كه كۆڵه‌كه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك به ده‌ست حكومه‌ته‌وه كه خودی خه‌ڵك به‌رێوه‌یان ده‌بن، بریتین له: ـ سوپا‌و پۆلیس‌و به گشتی هێزه نیزامی‌و نیوه نیزامییه‌كان، ئه‌ركی یه‌كه‌می ئه‌و هێزانه پارێزگاری كردنه له حكومهتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت، هه‌ربۆیه‌ش به ئاسانی ده‌توانن هه‌م به ئاشكرا خه‌ڵكی ناڕازیی‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیان ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه سه‌ركوتی فیزیكی بكه‌ن، هه‌م له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌توانن خه‌ڵك ده‌ست به‌سه‌ر یا پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی تۆڕه سیخورییهكانی خۆیانه‌وه بكه‌ن به زیندانێكی گه‌وره‌ی نه‌بینراو، به جۆرێك كه خه‌ڵك متمانه به‌یه‌ك نه‌كه‌ن، له تێۆری سیاسیی دا به‌و بابه‌ته ده‌ڵێن (ئه‌تۆمیزه) كردنی كۆمه‌ڵگا، یانی یه‌كگرتوویی‌و پێوه‌ندی زه‌نجیره‌یی خه‌ڵك له‌به‌ریه‌ك بترازێنی، به جۆرێك كه خه‌ڵكه‌كه به نیسبه‌ت یه‌كترییه‌وه بێ باوه‌ڕ بكرێن‌و ئه‌وه‌نده متمانه به‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه به دژی حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه ئاڵوگۆڕی بیرورابكهنو كۆببنه‌وه‌و خۆیان رێكبخه‌ن. لێره‌وه راسته ئه‌م هێزانه وه‌ك باسكی سهركوتكهرو له‌شكان نه‌هاتووی حكومه‌ت دهبیندرێنو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام بزووتنه‌وه ده‌توانێت دزه بكاته ناو پێكهاته‌ی هه‌ندێ له رهههندهكانێوهو تا ئه‌و راده‌یه بیگۆڕێت كه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاكاندا راسته‌وخۆش پشتیوانی له بزووتنه‌وه نه‌كه‌ن، لانی كه‌م سه‌ركوتی نه‌كه‌ن. ـ ناوه‌نده بازرگانییه‌كان، ئه‌م به‌شه‌یان له‌و دا‌و ده‌زگاو بازرگان‌و كاسبكارانه پێكدێت كه به‌شه ئابوورییه‌كانی حكومهتو وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، گرنگی ئه‌و به‌شه‌یان بۆ حكومه‌ت له‌وه‌دایه كه ده‌توانێت له رێگه‌ی ئابوورییه‌وه هه‌م خۆی له رووی نیزامی‌و چهكو چۆڵه‌وه ته‌یارتر بكات، هه‌م بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا به قازانجی حكومه‌ت بگۆڕێت، هه‌م ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌شی باشتر ئیش بۆ ئامانجه‌كانی بكات، لێره‌وه جگه له‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه پێمان ده‌ڵێت حكومه‌ت به‌هێزه‌و له هه‌مان كاتیش دا به باشی ده‌توانیت ئه‌م چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له رووی هوشیاریی سیاسیی‌و كلتوورییه‌وه هه‌ژارن بخاته خزمه‌ت ئامانجه‌كانی خۆیه‌وه. بزووتنه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌توانێت به‌ره به‌ره سرنجی ئه‌م سه‌رچاوانه بۆ لای خۆی رابكێشێت، ده‌بێت له رێگه‌ی رۆشنگرییهوه خه‌ڵك له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه خۆیان له‌م بوارانه بكشێننه‌وه‌و ئامانج‌و خه‌ونه نهتهوهییو سیاسیه‌كانی خۆیان له پێناو ئابووریدا نه‌دۆڕێنن. ـ سیستمی په‌روه‌رده‌و راهێنان، ئه‌م كۆڵهكهیان بۆ حكومه‌ت، كۆڵه‌كه‌یه‌كی زۆر ستراتیژیی‌و بۆ خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و داگیركراویش زۆر ترسناكه. لێره‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له زۆر لایه‌نه‌وه روخساری نیزامی‌و سیاسیی‌و سیخوڕی پێوه دیارنیه یا لانیكه‌م ئێمه نایبینین‌و هه‌ستی پێناكه‌ین، زووتر له دامه‌زراوه‌كانی دیكه پێشوازی‌و هاوكاری ده‌كرێت، بۆ نمونه كاتێ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980وه به‌ره به‌ره كوردستانی داگیركرد‌و یه‌كه یه‌كه دامه‌زراوه نێوه سه‌قامگیره‌كانی له رێگه‌ی به ده‌ستهێنانی هاوكارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئێمه‌وه ته‌واو سه‌قامگیر كرد، هه‌موو كه‌س ئاماده بوو مناڵه‌كانی خۆی بۆ قوتابخانه بنێرێت‌و بیخاته ژێر ده‌ستی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی داگیركه‌رانه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو كه‌س ئاماده نه‌بوو مناڵه‌كانی بۆ سهربازییو هاوكاریكردنی ناوه‌نده نیزامیی‌و نیوه نیزامییه‌كان بنێرێت. ئه‌م كۆڵهكهیان له بواری ئاسیمیلاسیۆنی كلتووری‌و نه‌ته‌وه‌یی دا، یه‌كێكه له گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی حكومه‌ت. له چوارچێوه‌ی ئه‌م خاڵه‌دا قوتابی‌و خوێندكاره‌كان ده‌توانن هێزێكی زۆر گرنگی بزووتنه‌وه پێك بێنن. ـ ناوه‌نده‌كانی راگه‌یه‌ندنی حكومهتو نزیك له حكومه‌ت، ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی حكومهتو نزیك له حكومه‌ت ده‌توانن له هه‌موو روویه‌كه‌وه روخسار‌و ناوه‌رۆكی حكومهتو ته‌نانه‌ت واقیعی سیاسیی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و...هتدی ناوخۆیی‌و جیهانی به‌و شێوه‌یه نیشانی كۆمه‌ڵگا بده‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت دابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م ناوه‌ندانه به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو و ستراتیژیی ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نه ته‌نیا حكومه‌ت جوان‌و به هێزو ئایدیاڵ نیشان بده‌ن، به‌ڵكو روانگه‌ی كۆمه‌ڵگا به نیسبه‌ت خودی كۆمهڵگاو كێشه‌كانی نا كۆمه‌ڵگاشه‌وه به جۆرێك بگۆڕن كه ئیراده‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تووشی گومان‌و خۆبه‌كه‌مزانی بكات كه ده‌رئه‌نجام ته‌سلیمی ئیراده‌ی حكومه‌ت بن، واته ئه‌م ئیراده‌یه‌ی كه خۆمان پێمان به‌خشیوه. لێره‌وه بزووتنه‌وه‌ش ده‌توانێت له رێگه‌ی راگه‌یه‌نه‌كانی خۆیه‌وه‌و ئه‌و داهێنانه‌ی له بواره‌وه ده‌یكه‌ت، راگه‌یاندنی حكومه‌تی تووشی قه‌یران بكات‌و وابكات چیتر خه‌ڵك متمانهیهان پێه نه‌مێنێت. ـ بۆرۆكراسی، مه‌به‌ست له بۆرۆكراسی یانی سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری داوده‌زگاكان، واته ئه‌م په‌ێڕه‌و پرۆگرامه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تی حكومهتو وه‌زاره‌تخانه‌كان دارێژراوه‌و له‌لایه‌ن گرووپ‌و ریكخراوو خه‌ڵكانێكی زۆره‌وه ئیشی پێده‌كرێت. برۆكراسی هه‌میشه له حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كاندا له لایه‌ك سیستمێكی گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌م دێنێت‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیستمێكی كۆنتڕۆلكهر، ویشك، چه‌وسێنه‌رو بیچم پێ ده‌ری بكه‌ره‌كانی ناو سیستم‌و دا‌و ده‌زگاكانه. ـ ئایین، مه‌زهه‌ب یا هه‌ر بیرباوهڕێكی ریكخراو، حكومه‌ته دیكتاتۆر‌و تۆتالیتارییه‌كان هه‌میشه ده‌توانن له ئایین، مهزههبو به گشتی له بیر‌و باوه‌ڕو ئایدۆلۆژیایه‌ك كه خه‌ڵك یا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا باوه‌ڕیان پێ یه‌تی، كه‌ڵكێكی زۆر وه‌رگرن. له‌م حاڵهتهداو له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كان دا بیر‌و باوه‌ڕه پیرۆزه‌كان له رێگه‌ی یاسا‌و دامه‌زراوه‌كانه‌وه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌شرووع‌و زۆر ژیانهكی بۆ به‌هێزتر بوونی حكومهتو پێگه‌ی حكومهتدارهكان. ده‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگای باوه‌ڕمه‌ند كه‌متر وایه باوه‌ڕ به‌وه بێنێت كه حكومهتو حكومهتدارهكان له بیروباوڕه پیرۆزه‌كانی ئه‌وان به قازانجی خۆیان‌و پاراستنی پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به باشی كه‌ڵك له‌م بواره وه‌ربگرێت زۆر جار ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ركییه‌كان خۆیان به پیرو پێشه‌وای بیروباوه‌ڕه پیرۆز‌و باڵادهستو باوه‌كانیش ناوزه‌د دهكهنو هێماكانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و به زمان‌و گوتارهكانیشیان دهدوێنو وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. وه‌ك ده‌بینین حكومه‌ت له‌و دامه‌زراوانه پێك دێت كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌م دامه‌زراوانه بریتین له‌و كۆڵه‌كانه‌ی كه حكومه‌ت له‌سه‌ریان وه‌ستاوه‌و به بێ ئه‌و كۆڵهكانهوه ناتوانێت هه‌بێت. راسته لێره‌وه به رواڵه‌ت كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی به هێزن، به‌ڵام ئه‌م هێزه، هێزیی تاكه به تاكه‌ی ئێمه‌و ئێمه له رێگه‌ی هاورێیهكانمانهوه پێمان به‌خشیوه. گرنگترین خاڵی وانه‌ی چواره‌م: بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی ده‌بێت له دامهزراوهیانهوه ده‌ستپێبكات كه پێوه‌ندی به چین‌و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتره‌وه هه‌یه‌و زووتر له دامه‌زراوه‌كانی دیكه ده‌كرێت پێوه‌ندی له گه‌ڵ بگیرێت. خه‌ڵك ده‌بێت ئه‌م راستییه بزانێت كه ئه‌گه‌ر هاوكاریی كرده‌كی پێشكه‌ش به‌و دامهزاوانه نه‌كه‌ن ئه‌وا دامه‌زراوه‌كان تووشی شڵهژانو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ده‌رئه‌نجام هه‌ره‌س دێنن‌و له راستیدا حكومه‌ت ده‌روخێت. لێره‌وه ده‌بێت خه‌ڵك ملكه‌چی فه‌رمانه‌كان نهبێتو هاوكاری‌و هێزیی خۆی له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كان‌و هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشكه‌شی حكومه‌ت نه‌كات. (وانه‌ی پێنحه‌م) ـ فهرمانبهریو گوێ رایه‌ڵی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان په‌یڕه‌وی كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له فه‌رمانه‌كانی حكومهتو پێشكه‌ش كردنی هاوكارییه جۆراوجۆره‌كانیان، خاڵی به‌هێزی حكومه‌ته یا به واتایه‌كی دیكه دهسهڵاتو هێزو توانایی حكومه‌ته. هه‌موو حكومه‌تێكی دیكتاتۆری تا ئه‌و كاته ده‌توانێت حكومه‌ت بكات كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه گوێ ڕایه‌ڵی بن، لێره‌وه هه‌ر كاتێك خه‌ڵك هه‌وڵیان دا ئیراده‌یان بۆخۆیان بگه‌رێنه‌وه‌و چیتر پێشكه‌شی حكومه‌تی نه‌كه‌ن، حكومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له رێگه‌ی ئه‌م په‌رچه‌كرداره توندڕه‌وانه‌یه‌ی كه له خۆی نیشان ده‌دات تووشی قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌تی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی دهبێتو به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه‌ی هاوكارینهكردنو گوێ ڕایه‌ڵ نه‌بوون به زوویی هێزی خۆی تا ئاستی روخاندنی حكومه‌ت نیشان ده‌دات. لێره‌وه پێویسته ئاماژه به هۆكاره‌كانی فهرمانبهریو گوێ ڕایه‌ڵ بوون بكه‌ین. ـ خووگرتن( عاده‌ت): ئێمه له مناڵییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای گوێ ڕایه‌ڵ بوون راده‌هێنرێن، ئه‌وه نه‌ریتێكی ترسناكه‌و له باب‌و باپیرهكانمانهوه بۆمان ماوه‌ته‌وه و له بنه‌ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات، پاشان له قوتابخانه ده‌بێت گوێ ڕایه‌ڵی مامۆستاكانی وانه‌كانمان بێن، ئینجا له كاتی خزمه‌تی سه‌ربازییدا درێژه ده‌كێشێت‌و تا ده‌گاته‌وه شوێنی كار كردن‌و به جێهێنانی فه‌رمانی خاوه‌ن كاره‌كه‌مان. ئێمه له رێگه‌ی خووگرتن به گوێ ڕایه‌ڵ بوونه‌وه په‌یڕه‌وی له یاساكان‌و هێماكاندهكهین، له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له بیابانیش بین به سانایی ناتوانین ئه‌م خوویه فرێبدهینو به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه. لێره‌وه بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه بۆ ده‌بێت په‌یڕه‌و گوێ ڕایه‌ڵی یاسا‌و هێماكانی ده‌سه‌ڵات بین‌و تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌م خوویه فڕێ بده‌ین، كارێكی پێویسته‌و ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ین. ـ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی: زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی واده‌كات ئیشێك بكه‌ین كه باوه‌ڕمان پێی نیه، یا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گوێ رایه‌ڵی حكومهتو ئه‌م دیكتاتۆرانهش بین كه رقمان لێ یانه. حكومه‌ته‌كان له رێگه‌ی پاداشتی ئابووری، به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی پێشه‌یی، دامه‌زراندن له دامهزراوهكانداو پێدانی هه‌لی زانكۆییو...هتد ده‌توانن ره‌هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سیمان بورووژێننو به‌م شێوه‌یه هاوكاری‌و پشتیوانی ئێمه به ده‌ست بێنن. ـ ترسان له سه‌زا: هۆكارێكی زۆر به هێزی گوێ ڕایه‌ڵ بوون‌و په‌یڕه‌وی كردن له حكومه‌ت، ترسانه له سه‌زادان. سه‌رپێچی كردن له یاسا‌و رێساكانی حكومه‌ت له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك سه‌زای گه‌وره‌و بچووكی لێبكه‌وێته‌وه، بۆ نمونه سه‌رپێچی كار له‌وانه‌یه هه‌ر له جریمه‌ی ماددییه‌وه تا له ده‌ستدانی پیشه، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، شوێنی نیشته‌جێ بوون، زیندانی كردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری فیزیكی تووش بێت. لێره‌وه كه‌سێك كه له حكومه‌تێكی دیكتاتۆریدا خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه بێت به‌و مانایه‌یه كه هه‌موو ئه‌و خزمهتگوزاریو ئه‌و هه‌له حكومهتییانهش له ده‌ست ده‌دات كه له داهاتوودا بۆی دێته پێش، كه‌واته ترس له سه‌زادان واده‌كات خه‌ڵكانی دیكه‌ش بترسێنو كارێك نه‌كه‌ن كه رووبه‌رووی سه‌زا ببنه‌وه. ـ خه‌مساردی‌و بێ ئینتمایی: له كۆمه‌ڵگادا زۆر كه‌س ده‌بینین كه به نسیبه‌ت هه‌موو شتێكه‌وه خهمساردنو ناجوڵێن، ئێمه زۆرجار ئه‌و كه‌سانه به (ناسیاسی) ناوزه‌د دوكهین. بوونی ئه‌و كه‌سانه له كۆمه‌ڵگادا هه‌میشه به قازانجی حكومه‌ت ته‌واو ده‌بێت، لێره‌وه یه‌كه‌م كاری بزووتنه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بێت رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌و ته‌شه‌نه بكاته ناو ئه‌م هێزه خه‌مساردو بێ ئینتمایهوهو چالاكی بكاته‌وه، به جۆرێك تێی بگه‌یه‌نێت كه ناكرێت له‌ئاست بێ حورمه‌تی پێكردنو پێ شێل كردنی مافئ ئازادییه تاكه كه‌سی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌مساردو بێ هه‌ڵوێست بێت‌و ئه‌م خه‌مساردییه واده‌كات زیاتر سه‌ركوت بكرێت‌و سووكایه‌تی زیاتری پێ بكرێت. ـ باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون: دوای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك حكومه‌تیان كرد‌و له كۆمه‌ڵێك رێگه‌وه خه‌ڵكیان چه‌وسانده‌وه‌و سه‌ركوتیان كردن، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ره به‌ره تووشی هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆ نه‌بوون دێن‌و پێیان وایه ناتوانن بارودۆخی هه‌نووكه‌یی به شێوه‌یه‌كی دڵخواز بگۆڕن. لێره‌وه حكومه‌تی دیكتاتۆری هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌سه‌ر ناشیرین كردنی كهسو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیونو جێگره‌وه‌ی حكومه‌ت ئیش ده‌كات، واخۆی نیشان ده‌دات كه ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت حكومه‌تێكی وڵامده‌ر بێت‌و وڵامی پێداویستییه ئابووری‌و كلتووری‌و ژیانهكییهكانی خه‌ڵك بداته‌وه‌و له هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی بیانپارێزێت. لێره‌وه گرنگترین ئه‌ركی بزووتنه‌وه‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی ناتوندوتیژ ئه‌وه‌یه كه ئیش بكات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆبوون له ناو جه‌ماوه‌رداو به‌رده‌وام بیریان بخاته‌وه كه ئه‌وه خه‌ڵكن هێزی سهرهكینو حكومه‌ت به بێ هێزی ئهوانو هاوكاری ئه‌وان ناتوانێت حكومه‌ت بكات، واته ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك وه‌ستاوه‌و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن بیگۆڕن، بزووتنه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆبوون به هێز بكاته‌وه، كه گرنگترین هێزه بۆ بزووتنه‌وه. ـ ئه‌ركی ئه‌خلاقی یا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا: یه‌كێك له رسته به ناوبانگه‌كان كه هه‌موو دیكتاتۆره‌كان به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه بریتییه له:( یاسا وه‌ك یه‌ك پارێزگاری له مافی هه‌مووان ده‌كات.) یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌یڕه‌وی كردن له حكومه‌تی سته‌مكار له‌م تێگه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌ندێ جار خه‌ڵك پێیان وایه كه به‌رپرسیارێتێكی ئه‌خلاقیان له‌سه‌ر شانه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌نووكه‌یی بپارێزرێت ده‌بێت په‌یڕه‌وی له ترسناكترین دیكتاتۆره‌كانیش بكه‌ن. لێره‌وه ئه‌ركی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌وڵبدات خه‌ڵك له‌وه تێبگه‌یه‌نێت كه ئه‌و یاسایانه مه‌شرووع نین‌و نابێت په‌یڕه‌ویان لێ بكرێت، چوونكه ئه‌م یاسایانه نه‌ته‌نیا پارێزگاریی له خه‌ڵك ناكه‌ن به‌ڵكوو به هۆی ناوه‌رۆكی نامرۆییانه‌و ستهمكارانهیانهوه ئه‌ركی ئهخلاقیو ویژدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌یه كه په‌یڕه‌ویان لێ نه‌كه‌ن‌و مه‌شرووعییه‌تیان پێنه‌ده‌ن. ـ هاوهه‌ستیی له گه‌ڵ حاكم: هه‌ندێ جار خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌ست ده‌كه‌ن له ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نزیكن، بۆ نمونه له هه‌ندێ ساته‌وه‌خت دا خه‌ڵك حكومهتدارهكان به به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ده‌زانن. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێ یان وایه هه‌ستی لایه‌نگریان له حكومهتو حكومهتدارهكان هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه كه لایه‌نگری یانه‌یه‌كی وهرزشیو بۆ نمونه گرووپێكی فوتباڵن. ئه‌م بۆچوونه به تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا دروسته كه پێكه‌وه مێژوویه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بێت، بۆ نمونه له بزووتنه‌وه‌و چه‌ندین جه‌نگدا پێكه‌وه به‌شدار بووبن. لێره‌وه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێت خه‌ڵك له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌گه‌رچی حكومهتو حكومهتدارهكان به رواڵه‌ت نوێنه‌ری خه‌ڵك‌و یا نوێنه‌ری به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له راستیدا كه‌متر له بیری خه‌ڵك دان‌و زیاتر خه‌ریكی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئابووری، سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌و خزم‌و كهسو كاریانن. ـ مرۆڤی سه‌روو مرۆڤ: هه‌ندێ جار دا‌و ده‌زگاو دهستو پێوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به رێبه‌ری كه‌سایه‌تێكی خوایانه‌و سه‌روو مرۆیی به رێبه‌ر یا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌به‌خشن. بۆ نمونه ده‌ڵێن رێبهرو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان له لایه‌ن خواوه یا هێزێكی سه‌روو سرووشتییه‌وه هه‌ڵبژێردراون، لێره‌وه گومان كردن‌و دژایه‌تی كردنیان به كوفر‌و گوناهی نه‌به‌خشراو ژمێره ده‌كرێت. بۆ نمونه رێبه‌ره ئایدۆلۆژییه‌كانی وه‌ك هیتلێر، مائۆ، خومهینیو خامنهییو لێنینو...هتد سه‌ر به‌م به‌شه‌ن. وه‌ك نمونه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به دژی رێبه‌ری دروشم بدهنو سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌كانی بكه‌ن، ده‌ڵێن ئێوه سه‌رپێچیتان له فه‌رمانه‌كانی خوا‌و ئیمامی زه‌مان كردووه‌و به‌و پاساوه بێ بنه‌مایه سه‌ركوتیان كردووه. بۆیه لێره‌وه ئه‌ركی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م عه‌قڵییه‌ته هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و رووی راسته‌قینه‌ی حكومهتو ده‌سه‌ڵاتداران باشتر ده‌ربخات، به جۆرێك خه‌ڵك به باشی بۆیان ده‌ركه‌وێت كه ئه‌و دهسهڵاتو ده‌سه‌ڵاتدارانه به ناوی خوا‌و بیروباوه‌ڕه پێرۆزهكانی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریكی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و تاڵان كردنی ماڵ‌و نامووسی خهڵكنو له كۆمه‌ڵێك ستهمكارو دیكتاتۆری بێ ویژدان‌و خوێن خۆر زیاتر شتێكی دیكه نین. ـ نائۆمیدێیو بێ كه‌سی: كاتێ خه‌ڵك ده‌بینن بۆ نمونه هه‌وڵی شۆرشگێڕانه‌ی ئه‌وانی دیكه شكستی خواردووه، یا به هۆی به‌رگرییه‌وه تووشی ئازار‌و مهینهتێكی زۆر بوون، نائومێد‌و بێ هیوا دهبنو هه‌ست بێ كه‌سی‌و ته‌نیایی ده‌كه‌ن. لێره‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاته‌كان خه‌ڵك له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خوازراو په‌یڕه‌وی له حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان دهكهنو پێ یان وایه ناتوانن بارودۆخی هه‌نووكه‌یی بگۆڕن‌و بۆیه‌ش هیوایه‌كیان به داهاتوو نامێنێت. ئه‌ركی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه هیواو ئومێد له دڵه خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگادا زیندووكاتهوهو كاریگه‌ر بوونی بزووتنه‌وه‌یان بۆ ده‌ربخات، بۆ نمونه خه‌ڵكی ئێمه تاراده‌یه‌كی زۆر نائۆمێد بوون، ئه‌ركی بزووتنه‌وه مه‌ده‌نی له كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌وه ئاگاداربكاته‌وه كه له‌وانه‌یه شێوازی وخه‌باتی شۆڕشگێڕانی پێش خۆمان دروست نه‌بووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت له‌شكان نه‌هاتوویه یا خه‌ڵك له ئاست حكومه‌ت دا له‌وه لاوازترن له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌م بارودۆخه بگۆڕن. به دڵنیاییه‌وه كاتێ خه‌ڵك له‌وه ئاگادار بوون هیواو ئومێد‌و هه‌ناسه‌ی به‌رگرییان زیندوو ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان بزووتنه‌وه ده‌بێت به ئاراسته‌یه‌كی درووستی دا بهرێتو به شێوازی ستراتیژی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی بهردهوامو رێك‌و پێك به‌ره‌و ئامانجه‌كانی خۆی رێنوێنی بكات. ـ لاسایی كردنه‌وه له زۆرینه: له هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگاكاندا خه‌ڵك لاسایی هه‌ڵسوكه‌تی زۆرینه ده‌كه‌نه‌وه، یا ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. لێره‌وه تین بۆ هێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووست كردنی مۆدێلێكی باڵاده‌ست له هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت. ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا هه‌میشه جۆرێك له وه‌فاداری به نیسبه‌ت یه‌كتری به‌رجه‌سته ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه سه‌ر به بواری جۆراوجۆربن، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان یا ناوه‌نده نیزامی‌و پۆلیسیه‌كان یا بازاری ئازاد‌و شارۆمه‌ندی ئاسایی بن، به‌ڵام هاوكات په‌یڕه‌وی له مۆدێلی هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن. لێره‌وه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه بتوانێت له زۆربه‌ی بواره‌كاندا مۆدێلی هه‌ڵسووكه‌تی تایبه‌تی خۆی جێگیر بكات ئه‌وه ده‌توانێت دواجار هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكانی سه‌ر به ده‌زگا پۆلیسیهكانیش هه‌نگاو به هه‌نگاو بگۆڕێت، بۆ نمونه ئه‌رته‌شی په‌هله‌وی له ساڵی 1979دا ملكه‌چی هه‌ڵسووكه‌وتی خه‌ڵك بوو یا ئه‌وه‌ی له ساڵی 2000دا سوپا‌و پۆلیسی بلگراد نه‌یتوانی هێرش بكاته سه‌ر رێپێوانی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م وڵاته له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه بوو. گرنگترین خاڵی وانه‌ی پێنجه‌م: ده‌بێت بزانین كه په‌یڕه‌وی كردنی ئێمه له ده‌سه‌ڵات، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوون‌و مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌ێڕه‌وی لێ نه‌كه‌ین سه‌ره‌تا ده‌بێت هۆكاره‌كانی په‌یڕه‌وی كردنه بدۆزینه‌وه، ئینجا بیر بكه‌ینه‌وه كه چۆن هاوكێشه‌كه تێكبدهینو به جیگه‌ی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك په‌یڕه‌وی له بزووتنه‌وه بكات. (وانه‌ی شه‌شه‌م) مكانیزمه‌كانی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزه‌كان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد ئه‌وه خه‌ڵكن كه له كۆمه‌ڵگادا خاوه‌نی هێزی سیاسین، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان به پێچه‌وانه پێ مان وایه خه‌ڵك هیچ هێزێكیان نیه، به‌ڵكوو حكومه‌ت خاوه‌نی هێزو توانایی سه‌ره‌كییه نه‌ك خه‌ڵك. حكومهتو حكومهتدارهكان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بن پێویستیان به سه‌رچاوه‌كانی (هێز)و هه‌روه‌ها پێویستیان به كۆڵه‌كه‌كان( دامه‌زراوه‌كان)و فه‌رمانبه‌ری(گوێ رایه‌ڵی) خه‌ڵك هه‌یه‌و ئه‌م هێزانه‌ش له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن. لێره‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆیان سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت بن، كه‌واته سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه كوێیه‌و بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێت پرۆسه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر چ بنه‌مای چ هێزێك بنیات بنێت؟ دكتور جین شارپ بۆ وڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره ئاماژه به چوار مكانیزمی سه‌ره‌كی ده‌كات، یه‌كه‌م: گووتار(دیسكۆرس، مه‌به‌ستی ناوبراو لێره‌دا زیاتر وتووێژه)، دووه‌م: رێكه‌وتنی وێڕایی، سێیه‌م: دزه كردن، چواره‌م: هه‌ره‌س هێنان. ئه‌م چوار شێوازه له روانگه‌ی (جین شارپ)ه‌وه ده‌توانن هاوسه‌نگی نێوان هێزی حكومهتو هێزی بزووتنه‌وه بگۆڕن یا به واتایه‌كی دیكه بزوتنه‌وه له رێگه‌ی چالاك كردن‌و ئیش كردن به‌م چوار مكانیزمه ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمهڵگاو له ئاكامدا كۆمه‌ڵگا له ده‌ست حكومه‌ت بێنێته دهرێو باڵانسی هێزه‌كان ده‌ستكاری بكه‌ن، واته خه‌ڵك‌و به گشتی كۆمه‌ڵگا بكاته‌وه به خاوه‌نی خۆی‌و خاوه‌نی هێزه‌كانی خۆی‌و ده‌ر ئه‌نجام ئازاد بێت. لێره‌وه پێویسته ئه‌وه‌مان له بیر بێت كه ئه‌م مكانیزمانه ته‌نیا له رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌و كرده‌وه‌ی ناتوندووتیژهوه به شێوه‌یه‌كی دروست كه ده‌رئه‌نجامی دروستیان لێبكه‌وێته‌وه چالاك ده‌كرێن. ـ گوتار: هه‌ر وه‌ك له به‌شی چهمكناسی حكومهتو كۆمه‌ڵگادا باسمان كرد، گوتار یه‌كێكه له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت، به‌ڵام له هه‌مان كات دا مكانیزمێكی به‌هێزه بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆرو چه‌كێكی كاریگه‌ره به ده‌ست بزووتنه‌وه‌وه. هه‌ندێ جار له پرۆسه‌ی خه‌باتدا بارودۆخێك دێته ئاراوه كه ره‌قیب یا حكومه‌ت پێشنیازێك له پێشنیازه‌كانی بزووتنه‌وه قبوڵ ده‌كات، واته هه‌ندێ جار به هۆی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه حكومه‌ت له رووی كرده‌ییه‌وه كه‌م هێز بوبێت یا له رووی ئه‌خلاقییه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت یا ئه‌وه‌ی روانگه‌كانی گۆڕابن، ئاماده‌یی خۆی بۆ وتووێژ یا به جێ هێنانی هه‌ندێ له ویسته‌كانی بزووتنه‌وه ده‌ر ده‌بڕێت، له‌م ساته وه‌خته‌دا ئاستی مه‌شرووعییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی مهدهنیو ناتووندوتیژ به‌رزده‌بێته‌وه، لێره‌وه مكانیزمی گووتار ده‌توانێت سه‌ركه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یا پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی حكومه‌ت به قازانجی خۆی بگۆڕێت‌و له هه‌موو روویه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی ناتووندوتیژو سنووری مه‌شرووعییه‌ت‌و سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی به‌ر ته‌سكتر بكاته‌وه‌و له هه‌مان كاتدا سنووری مه‌شرووعییه‌ت‌و سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی خۆی فراوان كاته‌وه. ـ رێككه‌وتنی وێڕایی: لێره‌وه ده‌كرێت رێككه‌وتنی وێڕایی به رێككه‌وتنی ناراسته‌وخۆش ناوزه‌د بكه‌ین. ئه‌م مۆدێله له رێككه‌وتن له هه‌موو حاڵه‌تێكدا روونادات، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م دۆخه‌ی كه له‌وانه‌یه له نێوان بزووتنه‌وه‌و حكومه‌ت دا رێككه‌وتنی وێڕایی بێته ئاراوه دۆخێكی زۆر هه‌ستیاره، چونكه له‌م دۆخه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه یه‌كجار زۆره كه حكومه‌ت نه له پێگه‌ی لاوازبوونێهوهو نه له پێگه‌ی گۆڕانی روانگهكانیهوهو نه له رێگه‌ی دزه‌ی بزووتنه‌وه‌وه بۆ ناو پێكهاته‌كانی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتبێت كه ده‌بێت له گه‌ڵ بزووتنه‌وه به جۆرێك له رێككه‌وتن بگات، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه ئه‌م مۆدێله له رێككه‌وتن زیاتر فێڵێكی سیاسی‌و تاكتیكێكهو زیاتر له‌م كاتانه‌دا حكومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات كه بزووتنه‌وه له حاڵی به هێزبوونو گه‌شه كردنی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی دابێت‌و ئه‌وه‌ش حكومه‌ت تووشی قه‌یرانی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی ده‌كات، له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌م پێش به ره‌وتی به‌هێزتر بوونی بزووتنه‌وه بگرێت‌و هه‌میش وێنه‌یه‌كی جوانتر له خۆی نیشانی جیهانی ده‌ره‌وه بدات، له‌و مكانیزمه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. بۆ نمونه كاتێ دیپلۆماتی وڵاتانی دیكه سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن حكومه‌ت هه‌ندێ له زیندانیه سیاسیه‌كان ئازاد ده‌كات، یا ئه‌وه‌ی بۆ نمونه ماوه‌یه‌كی كه‌م له كاتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌ت بۆ زمان‌و تایبه‌تمه‌ندییه نهتهوهییو كلتوورییو ئایینیه‌كانی دیكه ته‌رخان دهكاتو به‌م شێوه‌یه هه‌م روویه‌كی دیكه له خۆی نیشان دهداتو هه‌م پێگه‌ی بزووتنه‌وه لاوازتر ده‌كات. لێره‌وه بزووتنه‌وه ده‌توانێت له رێگه‌ی راگه‌یاندنێكی به هێزو دیپلۆماسێكی به‌هێزترو له‌سه‌ر بنه‌مای بهڵگاندنێكی به‌هێز ئه‌م تاكتیكه‌ی حكومه‌ت كه لێره‌وه به رێككه‌وتنی وێڕایی( رێككه‌وتنی ناراسته‌وخۆ) ناوزه‌د ده‌كرێت، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. جگه له‌م حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا بزووتنه‌وه له پێگه‌ی هێزه‌وه ده‌توانێت حكومه‌ت ناچار بكات ملكه‌چی رێككه‌وتنی وێڕایی بێت‌و هه‌ندێ له ویسته‌كانی به جێ بێنێت. ئه‌گه‌ر هاتوو بزووتنه‌وه بوارێكی به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ ره‌خسا ئه‌وه ده‌توانێت به هێزتر بێت‌و كۆمه‌ڵگاش به‌بینینی ئاكام‌و ده‌ستكه‌وتی خۆیان‌و بزووتنه‌وه‌كه‌یان چێژی سه‌ركه‌وتن هانیان ده‌دات زیاتر له بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی نزیكت ببنه‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر له پرۆسه‌ی خه‌باتدا به‌شداریی بكهنو قه‌ناعه‌تێكی زیاتر به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م شێوازه بێنن. ـ دزه كردن: بزووتنه‌وه له هه‌موو ساته وه‌ختێكدا وا به سانایی ناتوانێت دزه بكاته ناو پێكهاته‌كانی حكومه‌ته‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌هێز بێت، واته توانیبێتی به باشی سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگا كۆنتڕۆڵ بكات‌و خه‌ڵكێكی زیاتری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌و پێكهاته‌یه‌كی ئایدۆلۆژیی‌و داخراوی به‌خۆی به‌خشیبێت، دزه كردن بۆ ناو پێكهاته‌كانی حكومه‌تێكی له‌و چه‌شنه راسته زۆر دژواره، به‌ڵام مه‌حاڵ نیه‌و ده‌كرێت درزێكی هه‌ر ههبێتو له‌وێوه دزه بكه‌یته ناو پێكهاتهكانێوه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه بتوانێت له‌م ره‌هه‌ندانه‌وه كه له وانه‌و به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا باسمان كردن حكومه‌ت لاواز بكات‌و ناچاری بكات ته‌نانه‌ت گوێ له لانی كه‌می ویسته‌كانی بگرێت‌و به جێیان بێنێت، ئه‌وه بزووتنه‌وه باشتر ده‌توانێت دزه بكات‌و مكانیزمی دزه‌كردن باشتر وڵامده‌داته‌وه. سه‌ره‌تا خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه‌و ده‌بێت له‌به‌ر چاوی بگرین، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دزه‌كردن بۆ ناو پێكهاته‌كانی حكومه‌ت بێ به‌رنامه بێت ئه‌وه شكست ده‌خوات، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مكانیزمه گرنگه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت، ده‌بێت پێشتر پرۆگرامێكی وردی دانابیتو به‌و مه‌به‌سته رێكخستنێكی تۆكمه‌ی كردبێت، بۆ نمونه هه‌ندێ جار بزووتنه‌وه ده‌توانێت دزه بكات، به‌ڵام بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێی زانی چی بكات؟ واته هه‌ندێ جار بزووتنه‌وه ستراتیژیی بۆ دوای دزه كردن دانه‌ناوه‌و نازانێت چی بكات، كه‌واته پرۆژه‌ی دزه كردنه‌كه شكست دێنێت‌و حكومه‌تیش هه‌وڵده‌دات له په‌رچه‌كردارێكی به‌هێزدا رووبه‌رووی بزووتنه‌وه بێته‌وه. ـ هه‌ره‌س هێنان: دۆخی هه‌ره‌س هێنان دۆخێكی تاڵه بۆ حكومهتو ساته‌وه‌ختێكی شیرینه بۆ بزووتنه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا بزووتنه‌وه توانیوێتی هه‌نگاو به هه‌نگاو پڕۆژه‌و پڕۆسه‌كانی خۆی به وردی‌و به به‌رنامه‌وه به‌رێوه بهرێتو به باشترین شێوه له مكانیزمه‌كانی لاوازتركردنی حكومهتو به هێزتركردنی بزووتنه‌وه كه‌ڵك وه‌ربگرێت. ده‌رئه‌نجام لێره‌وه نه‌ته‌نیا سیستمی حكومڕانی حكومه‌ت ته‌سلیمی دزه‌كردنی بزووتنه‌وه بووه، به‌ڵكوو له سیستمی به‌رێوه‌به‌ری خوێدا تووشی كه‌لێنی گه‌وره دهبێتو ناتوانێت لێ یان تێپه‌ڕێت، كه‌واته ههوڵو تین بۆ هێنانی ناتووندوتیژو مه‌ده‌نییانه‌ی بزووتنه‌وه له چوارچێوه‌ی ته‌حریمی پێكهاته‌یی دا واده‌كات حكومه‌ت وه‌كوو جاران ده‌ستی به سه‌رچاوه‌كانی هێز رانهگاتو ده‌رئه‌نجام بروخێتو به ته‌واوی هه‌ره‌س بێنێت. لێره‌وه بزووتنه‌وه‌ی مهدهنیو ناتوندتیژ ده‌بێت به خێرایی زۆربه‌ی هێزی ناو پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ده‌ست بێنێنتو له سه‌ر بنه‌مای سه‌رچاوه‌كانی هێزو كۆڵه‌كه‌كان حكومه‌تێكی دیموكراتیك‌و فره‌یی(پلۆڕاڵ) دامه‌زرێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات له‌وانه‌یه له لایه‌ك پاشماوه‌كانی حكومه‌تی دیكتاتۆریی روخاو هه‌لی خۆ رێكخستنه‌وه‌یان بۆ برهخسێتو بۆ نمونه به دژی بزووتنه‌وه كوده‌تا بكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه بزانێت كه هه‌میشه ژێرپێكهاتهی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له ژێر ده‌ستی دیكتاتۆرییهكاندان، هه‌ڵگری دوو توخمی سه‌ره‌كین، یه‌كه‌م: خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك هێزو ئایدۆلۆژیای توندڕه‌ون كه نایه‌نه ناو پرۆسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی مهدهنییهوهو خۆیان به نهێنیو له ژێره‌وه ئیش دهكهنو ئه‌گه‌ر دیكتاتۆری نه‌ما دێنه سه‌ر جاده‌و ناو پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه هه‌وڵی به ده‌سته‌وه گرتنی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دیكتاتۆرییه‌تی جیاجیا حكومه‌تی به‌سه‌ردا كردوون به‌شێكی زۆری نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه به‌ر له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ژێر ده‌ستی دیكتاتۆرییه‌ت بن كۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێنی دیكتاتۆرییهتن، كه‌واته بزووتنه‌وه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی پێش به‌و هێزه نه‌رێنیانه بگرێت كه دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری دهردهكهونو هه‌وڵی به‌ده‌سته‌وه گرتنی حكومهتو كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن. لێره‌وه رێبهرانو چالاكوانانی بزووتنه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه به‌رێوه بردن‌و كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی دوای هه‌ره‌سی حكومه‌ت كارێكی زۆر دژوار ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه بتوانێت سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌و كۆڵه‌كه‌كانی هێز وا لێ بكات كه پشتیوانی‌و هاوكاری دۆخی نوێ بكه‌ن، ده‌بێت هه‌مووان له پێگه‌و رۆڵ‌و رێژه‌ی به‌شداریان له دۆخی نوێ‌دا، دڵنیابن، به شێوه‌یه‌ك به بێ هیچ چه‌شنه گومانێك بێنه ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌وه. لێره‌وه چ حكومه‌ت له رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌وه هه‌ره‌سی هێنابێتو چ له خۆی به شێوه‌یه‌كی ده‌روون پێكهاته‌یی تووشی هه‌ره‌س بوبێت، ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی به‌رنامه‌و ستراتیژێكی روون‌و كردهییو دیاریكراوی بۆ دۆخی دوای هه‌ره‌س هێنانی حكومه‌ت هه‌بێت. لێره‌وه گرنگی وانه‌ی دووه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. گرنگترین خاڵی وانه‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م شێوازانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كردن ده‌توانن هاوسه‌نگی (هێز)ی نێوان حكومهتو بزووتنه‌وه بگۆڕن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر بێت كه هه‌ر یه‌ك له‌و شێوازانه به پێی بارودۆخه‌كان ئاست‌و رێژه‌ی وڵامدانه‌وه‌یان جیاوازی ده‌بێت. بزووتنه‌وه‌ی ستراتیژیی مه‌ده‌نی ده‌بێت بزانێت كه كام له‌و شێواز‌و مكانیزمانه له چ بارودۆخێكدا وڵامدهداتهوهو له چ بارودۆخێكدا نابێت به كار بهێنرێن. (وانه‌ی حه‌وته‌م) مۆدێله‌كانی چالاكی مهدهنیو ناتووندوتیژانه بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژیی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی به ده‌رئه‌نجام بگات، ده‌بێت سه‌رجه‌م مۆدێل‌و شێوازه‌كانی چالاكی ناتوندوتیژیی بناسین‌و تا ئه‌وه جێگه‌یه‌ی بۆمان ده‌كرێت به وردی‌و لهكاتو ساتی گونجاوی خوێدا به كاریان بهێنین. دكتور جین شارپ ئاماژه‌ی به 198 شێوازی چالاكی مه‌ده‌نیانه‌و ناتوندوتیژ كردووه‌و به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كی دا دابه‌شی كردوون، یه‌كه‌م: ناره‌زایه‌تی، دووه‌م: هاوكاری نه‌كردن، سێیه‌م: به‌شداری كردن. ئێمه له‌م به‌شه‌دا به شێوه‌یه‌كی كورت ئاماژه به‌هه‌ر سێ به‌شه ده‌كه‌ین، به‌ڵام خوێنه‌رانی ئازیز ئاگاداربن كه هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م شێوازه‌كان له كۆتایی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا بڵاو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی مه‌ده‌نی به پێی بارودۆخی زهمهنیو زه‌مینی خۆی جگه له‌و شێوازنهی كه باون شێوازی دیكه‌ش داده‌هێنێت، یانی ستراتیژیستو رێبهرو چالاكوانانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگایان له چۆنییه‌تی‌و كاریگه‌ری شێوازه‌كان بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعی خۆیان بیر له شێوازی گاریگهرترو نوێش بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌بێت: ـ هه‌م رێژه‌ی خه‌ڵك‌و چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه پشتیوانه‌كانی بزووتنه‌وه‌و هه‌م رێژه‌ی چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه زیاد بكات. ـ توانایی شارۆمه‌ندان له بواری رێك‌و پێكی‌و پاراستنی بنه‌ماكانی ناتوندووتیژیو پرۆڤه كردن له بواری چالاكی ناتووندوتیژی دا به‌رزتر بكرێته‌وه. ـ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هاوكاری حكومه‌ت نه‌كه‌ن. ـ كۆڵه‌كانی پشتیوانی حكومه‌ت له رێگه‌ی دزه كردنه ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كۆڵهكانهیان راگرتووه‌و وه‌فاداری حكومه‌تن لاواز بكرێت. ـ چالاك كردنی مكانیزمه‌كانی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز له نێوان حكومهتو بزووتنه‌وه‌دا. ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایی‌و كارێگه‌ری بزووتنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. كه‌واته ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه بپێكین، پێویستمان به‌وه‌یه له هه‌موو شێوازه گونجاوه‌كان به باشی كه‌ڵك وهربگرینو ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بده‌ین بیر له داهێنانی شێوازی نوێ‌و تازه‌ش بكه‌ینه‌وه. یه‌كه‌م: ناره‌زایه‌تی‌و به‌رده‌وامی ئه‌م به‌شه‌یان كۆمه‌ڵێك مۆدێل‌و شێواز له خۆ ده‌گرێت، بۆ نمونه: نوسینی نامه، شه‌و نامه، پۆشینی جلوبه‌رگی هه‌ڵگری لۆگۆ‌و نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی، واژۆكردنی راگه‌یه‌ندراو، رێپێوان، هه‌ڵكردن‌و كوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵ یا ماشین له كاتێكی دیاری كراوداو بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و...هتد. لێره‌وه ده‌بێت ئاگامان له خاڵێكی زۆر گرنگ بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و واقیعه‌ی به دژی خه‌بات ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك به جموجۆڵه سمبولیكو هێماییه‌كان ناگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و سهمبولانه جگه له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به‌شێكی گرنگ له مۆدێل‌و كه‌ره‌سته‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی پێكدێنن، كاریگه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌و به تایبه‌ت له بواری ناساندن‌و به جه‌ماوه‌ری كردنی بزووتنه‌وه‌دا ده‌ورێكی باش ده‌بینن. لێره‌وه دهربڕینو به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له رێگه‌ی شێوازهكانو سهمبولهكانهوه ده‌توانێت له هه‌ندێ بواره‌وه‌و له باره‌ی هه‌ندێ له كێشه‌كانه‌وه هه‌م رێگه بۆ وتووێژ له گه‌ڵ حكومه‌ت دا خۆش بكات‌و هه‌میش بوارێكی له‌بار بره‌خسێنێت بۆ جموجۆڵو چالاكییه‌كانی داهاتوو، كه‌واته ئه‌م به‌شه‌یان تایبه‌تمه‌ندێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌و زۆر گرنگه. دووه‌م: هاوكاری نه‌كردن كۆمه‌ڵگا له بواری جۆراوجۆره‌وه بۆ نمونه له بواری سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، نیزامی‌و...دا ده‌توانێت هاوكاری داگیركه‌ر نه‌كات، واته مانگرتن، كه‌م كاری له كاتی كار كردن دا، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان، مانه‌وه له ماڵه‌وه‌و نه چوونه سه‌ر كار، نه‌ناردنی مناڵه‌كان بۆ قوتابخانه‌كان، نه چوونه‌وه‌ی خوێندكار بۆ زانكۆكان‌و...هتد. هاوكاری نه‌كردن به مانای كۆتایی هێنانه به پرۆسه‌ی ترسناكی فهرمانبهریو گوێ ڕایهڵیو له هه‌مان كاتدا كه په‌یڕه‌وی نه‌كردنه له دهسهڵاتو سیستم، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی هێزه له حكومهتو گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌یه بۆ كۆمهڵگاو بۆ بزووتنه‌وه. هه‌ر یه‌ك له‌م شێوازانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن ده‌بێت خه‌ڵكێكی زۆر به شێوه‌یه‌كی كرده‌كی پێشوازی‌و پشتیوانیان لێ بكه‌ن. به بۆچوونی ئێمه ئه‌م خاڵه بۆ كوردستان گرنگترین خاڵ‌و كاریگه‌رترین مۆدێلی سه‌رپێچی مه‌ده‌نییه، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی داگیركه‌ر تا ئێستا توانیوێتی به‌رده‌وام بێت رێك پێوه‌ندی به‌و هێزه فراوانه‌وه هه‌یه كه كۆمه‌ڵگای خۆمان پێی به‌خشیوه، به‌و مانایه حكومه‌تی داگیركه‌ر له كوردستان یانی دامه‌زراوه‌كانی(كۆڵه‌كه‌كان) كه خۆمان بۆی به‌رێوه ده‌به‌ین، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه به شێوه‌یه‌كی پێكهاتهییو به به‌رده‌وامی خۆمان له‌و داودهزگایانه بكێشینهوهو هاوكاری نه‌كه‌ین، ئه‌و به زوویی تووشی قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌ری دهبێتو ناتوانێت بارودۆخه‌كه كۆنتڕڵ بكات، هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌وه بزووتنه‌وه ده‌توانێت به رێبه‌رێكی دروست حكومه‌ت به‌ره دوا قۆناغی خۆی، واته به‌ره‌و هه‌ره‌س هێنان به‌رێت. سێیه‌م: به‌شداری كردن ئه‌م به‌شه‌شیان هه‌ر وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه كۆمه‌ڵێك مۆدێل‌و شێوازیی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی كه له خه‌باتی ستراتیژیی ناتووندوتیژدا به‌كار ده‌هێنرێن، له خۆ ده‌گرێت، بۆ نمونه: دانیشتن له‌سه‌ر جاده‌كان، داخستنی رێگه‌و پانه‌كانی هاتوچۆ، هێنانه ئارای دامه‌زراوه‌ی هاوته‌ریب( بۆ نمونه له به‌رامبه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌ت دا خۆمان دامه‌زراوه‌یه‌ك دابمه‌زرێنین)، قهڕباڵغ كردنی دامه‌زراوه‌كان، هه‌وڵدانی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی زیندانی بكرێن‌و...هتد. ئه‌م شێوازانه به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و راسته‌وخۆ حكومه‌ت تووشی قه‌یران دهكهنو تواناییه‌كانی فه‌له‌ج ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش له‌وانه‌یه په‌رچه‌كرداری توندوتیژانه‌و ترسناك له خۆی نیشان بدات. كه‌واته لێره‌وه ئه‌م به‌شه‌یان پێویستی به‌و خه‌ڵكانه هه‌یه كه زیاتر له جه‌ماوه‌ر یا هه‌ندێ له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه ئاماده‌یی فیداكارییان تێدا بێت‌و زیاتر له ئه‌وانی دیكه ده‌روه‌ستی بزووتنه‌وه‌و بنه‌ماكانی خه‌بات بن. لێره‌وه ئهزموونو شاره‌زایی چالاكوانانی مه‌ده‌نی زۆر گرنگه‌و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه ده‌بێت سنووره‌كانی خۆی تا ئاستی سنووره‌كانی وڵات‌و نه‌ته‌وه فراوان كاتهوهو له كاتی پێویست دا له مۆدێله جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر به هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێدان كه‌ڵك وه‌رگرێت. لێره‌وه ده‌بێت زۆر به باشی له شێواز‌و مۆدێله‌كان تێبگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له كاتی گونجاوداو به باشی به كاریان بێنین، كه‌واته یه‌كێك له پرسیاره باوه‌كان له ناو چالاكوانانی مه‌ده‌نی دا ئه‌وه‌یه: له چ كاتێك دا ده‌بێت كه‌ڵك له چ شێوازێك وه‌رگرین؟ سه‌نته‌ری (كانواس) ئاماژه به چوار خاڵ یا چوار پرۆسه ده‌كات كه ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی شێوازه ناتوندووتیژهكان دا هاوكاریمان بكهنو له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین. یه‌كه‌م: وانهكانهكانمان باش بزانین، ئه‌م خاڵه به‌و مانایه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه ده‌ست پێبكات ده‌بێت چالاكوانانی مه‌ده‌نی به باشی ئاگامان له بارودۆخ‌و رووداوه‌كان بێت‌و باش بزانین چی ده‌كه‌ین، واته تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌كرێت ده‌بێت له باره‌ی بارودۆخه‌كان زانیاری به ده‌ست بێنین‌و پانتایی‌و هێزو لایه‌نه‌كان تا راده‌یه‌ك باش بناسین. لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین له‌وانه‌یه شێوازێكی نادروست ههڵبژێرینو له ده‌ر ئه‌نجامدا شكست بخۆین، ئه‌م شێوازه له خه‌بات جۆرێكه ئه‌گه‌ر له هه‌موو روویه‌كه‌وه به باشی‌و رێكوپێكی كاره‌كانمان ئه‌نجام نه‌ده‌ین له‌وانه‌یه سه‌ر نه‌كه‌وین. دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی به‌شداربووه‌كان، ئه‌م خاڵه‌یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چ كه‌سانێك ده‌بێت ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ناتوندوتیژ به‌رێوه به‌رن؟ كام گرووپ‌و تاقمی كۆمه‌ڵایه‌تی به راده‌ی پێویست هێزی مرۆیی له گه‌ڵه‌و به باشیبۆ ئه‌م مه‌به‌سته راهێنراوه؟ كامه گرووپ ده‌توانێت په‌یامی بزووتنه‌وه باشتر به ئهواندیكه بگه‌یه‌نێت؟ ئایا ئه‌م شێوازه پێویستی به رێبهرانو رێنوێنكار هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر پێویستی پێیه‌تی ئه‌و رێبهرو رێنوێنیكارانه كامانه‌ن؟ لێره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گرووپ‌و تاقم‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستن زۆر ورد بین، چوونكه ئه‌م رێگه‌یه پر ههورازو نشێوه‌و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت كاره‌سات‌و ترسه‌كانی قبوڵ بكات. هه‌ندێ له بزووتنه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئهركو قورساییه‌كان نه‌كه‌وێته سه‌ر شانی گرووپێك شێواز‌و ئهركو كاره‌كان به‌سه‌ر گرووپی جۆراوجۆردا دابه‌ش ده‌كه‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌دا بزووتنه‌وه به هێزتر دهبێتو ئه‌گه‌ری خه‌سار پێگه‌یشتنیشی كه‌متر ده‌بێته‌وه. كه‌واته ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی بهشدارانو راهێنانیانو دابه‌ش كردنی ئه‌ركه‌كان دا زۆر به وردی ئیش بكه‌ین. سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی ئامانج: ئێمه نابێت شێوازه‌كانی ناتوندوتیژی به هه‌ڵكه‌وتو به شێوه‌یه‌كی هاكازایی هه‌ڵبژێرین، یانی ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر ههڵوێستو كرده‌وه‌یه‌كی بچوكیش ده‌بێت شێواز‌و ستراتیژ‌و ئامانجی دیاریكراومان ههبێتو به روونی ده‌ست نیشانیان بكه‌ین. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ر به حكومه‌ت له كاربخهین، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و رهههندو كۆڵه‌كانه بدۆزینه‌وه كه ده‌بنه هۆی هه‌بوونی ئه‌وم ناوه‌نده، یانی ده‌بێت، یه‌كه‌م: ئه‌م سه‌رچاوانه بدۆزیینهوه كه مادده‌ی كاڵ‌و سه‌ره‌تایی به‌و ناوه‌نده ده‌ده‌ن، دووم: هێزیی كرێكاریی ناوه‌نده‌كه كێن‌و به شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ین، سێیه‌م: به‌رپرسانی ناوه‌نده، چواره‌م: خه‌ڵك یا ئه‌و رێكخراوانه‌ی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده پێكدێنن، چواره‌م: خه‌ڵكانێك كه شت‌و مه‌ك بۆ ناوه‌نده‌كه ده‌بن یا ده‌یهێنه ده‌ره‌وه، پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رخۆری شتومه‌كه‌كانی ئه‌م ناوهندهنو...هتد. سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئامانجی ئێمهنو ده‌كرێت له رێگه‌یانه‌وه ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنان له كاربخهین، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه زووتر ده‌توانین له گه‌ڵ كامیان پێوه‌ندی بگرین‌و كامیان زیاتر له‌به‌رده‌ستمانه. چواره‌م: كۆكردنه‌وه به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بچوكانه پێكدێت كه له پرۆسه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی خه‌بات دا به‌ده‌ستیان دێنیین، لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌ركه‌وتنمان هه‌بێت ده‌بێت به باشی ئاگامان له بارودۆخ‌و رووداوه‌كان بێت‌و بزانین له چ كاتێكدا چ ئامانجێك ههڵبژێرینو به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بیپێكین. به داخه‌وه له مێژوویی بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتی مهدهنیو ناتووندوتیژدا نمونه‌مان زۆره به هۆی ئه‌وه‌ی وانه‌كانی بزووتنه‌وه‌یان به باشی نه‌زانیوه‌و ئامانج‌و شێوازیان له كاتی خوێداو به دروستی هه‌ڵنه‌بژاردووه، شكستی گه‌وره‌یان خواردووه. ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان چه‌ند خاڵی بنهڕهتیو سهرهتایینو له (پار)و وانه‌كانی داهاتوودا زیاتر له‌م بواره‌وه قسه ده‌كه‌ین. لێره‌وه ده‌بێت چالاكوانانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپێچی مهدهنیو خه‌باتی ناتوندوتیژیانه له هه‌نگاوی یهكهمو له وانه‌ی یه‌كه‌مه‌وه به باشی ده‌ست پێبكهینو به درووستی هه‌نگاو هه‌ڵبێنینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به درووستی ئه‌م شێوازه ده‌ست پێبكهینو به‌رده‌وام بین‌و رێك‌و پێكی بزووتنه‌وه‌كه بپارێزین به بێ هیچ گومانێك سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵێ به‌م شێواز‌و به‌م شێوه‌یه سه‌رده‌كه‌وین. كورته‌ی به‌شی كرده‌یی وانه‌كانی سێیه‌م تا حه‌وته‌م: ئه‌ركی بزووتنه‌وه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا كه حكومه‌ت هێزیان لێوه‌ر ده‌گرێت، بناسێت‌و ده‌ست نیشانیان بكات‌و هه‌وڵبدات له ده‌ستی حكومه‌تیان بێنێته ده‌رێ، واته هێزه‌كانی وه‌ك: مه‌شرووعییه‌ت، سه‌رچاوه‌ی مرۆیی، زانست‌و پسپۆرییه‌كان، سه‌رچاوه ماددییه‌كان، فاكته‌ره نادیاره‌كان، پاداشت‌و سه‌زاو.. هتد كه له به‌شی سه‌رچاوه‌كانی (هێزی حكومه‌ت)دا باسمان كردوون. چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌بێت بزانن كه ئه‌م هێزانه بۆ دهسهڵاتو به‌رده‌وامی حكومه‌ت چه‌نده گرنگن، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ بزووتنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه گرنگن. به‌شێكی زۆر گرنگی دیكه‌ی دوای ئه‌م به‌شه بریتیه له به‌شی كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵات، واته دامه‌زراوه‌كان، یانی ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له رێگه‌یانه‌وه هێزو هاوكارییه‌كانی ئێمه به قازانجی خۆی رێكبخات‌و بیانخاته خزمه‌ت خۆیه‌وه، ئه‌م كۆڵه‌كانه بریتین له: سیستم‌و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌و راهێنان، ناوه‌نده ماددی‌و بازرگانییه‌كان، ناوه‌نده نیزانیو پۆلیسیه‌كان، ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن، ناوه‌نده مهزههبییهكانو...هتد. به‌شێكی گرنگی دیكهمی ئه‌م پاره بریتییه له هۆكاره‌كانی په‌یڕه‌وی كردن‌و گوێ رایه‌ڵی ئێمه له ئاست حكومه‌تدا، ئه‌م به‌شه‌یان له 10 هۆكار پێكدێت‌و له سه‌ره‌وه وه‌ك بینیتان راڤه‌مان كردوون، كه بریتین له: خووگرتن( عاده‌ت)، لاسایی كردنه‌وه له زۆرینه، نائۆمیدێیو بێ كه‌سی، مرۆڤی سه‌روو مرۆڤ ، هاوهه‌ستیی له گه‌ڵ حاكم، ئه‌ركی ئه‌خلاقی یا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا، باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون، خه‌مساردی‌و بێ ئینتمایی، ترسان له سه‌زا، به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، لاسایی كردنه‌وه له زۆرینه. به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م پاره بریتییه له وانه‌ی شه‌شه‌م، كه له باره‌ی مكانیزمه‌كانی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزه‌كان له نێوان حكومهتو بزووتنه‌وه‌دا ده‌دوێت، واته مكانیزمهكان بریتین له: گوتار، رێككه‌وتنی وێڕایی، دزه‌كردن، هه‌ره‌س هێنان. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداون ئه‌م مكانیزمانه ده‌تواننن هێزی حكومه‌ت دابهزێننو هێزی ئێمه زیاتر بكهنو هاوسه‌نگی هێزه‌كانی نێوانمان به قازانجی ئێمه تێك بده‌ن. به‌شی كۆتایی‌و وانه‌ی حه‌وته‌م له پاره‌دا باس له جۆره‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن "جین شارپ"ه به‌سه‌ر سێ به‌شی گشتی دا دابه‌ش كراون، یه‌كه‌م: ناره‌زایه‌تی‌و به‌رده‌وامی، دووه‌م: هاوكاری نه‌كردن، سێیه‌م: به‌شداری كردن، له‌م به‌شه‌دا به كورتی ئاماژه‌مان به چه‌ند لقێكی ئه‌م بواره داوه‌و ده‌كرێت جارێكی دیكه بۆیان بگه‌رێنه‌وه‌و بیانخوێنینهوهو بیریان لێبكه‌ینه‌وه. لێره‌وه چالاكوانانی شێوازیی ستراتیژیی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی ده‌بێت هه‌نگاو به هه‌نگاو به وردی ئه‌م وانانه بخوێننه‌وه‌و موتاڵای له‌سه‌ر بكهنو له گه‌ڵ هاوسهنگهرهكانیانو( ده‌سته وشه‌ی هاوسه‌نگه‌ر هه‌ر تایبه‌ت نیه به بواری خه‌باتی چه‌كداری) خه‌ڵكدا باسیان لێوه بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی بزووتنه‌وه‌وه ده‌بێت له بیرمان بێت ئه‌وه‌یه كه رێك‌و پێكی‌و به‌رده‌وامی هۆكاری سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپێچی مه‌ده‌نییه.
پرۆڤه‌ی2: خشته‌یه‌كی بازنه‌یی بكێشنه‌وه، له ناوه‌ندی بازنه‌كه‌دا مرۆڤێكی تێدا دابنێن. بازنه كه قاش قاش بكهنو له هه‌ر قاشێكدا ئه‌ركێك بنوسنه‌وه، بۆ نمونه ئه‌و مرۆڤه ده‌توانێت ئهركو رۆڵی جواروجۆری هه‌بێت، واته: كاسبكار بێت، دایك یا باوك بێت، مامۆستای قوتابخانه بێت، دیموكرات بێت، حزبی بێت، پۆلیس بێت‌و...هتد. دوای ئه‌وه ئه‌و پێوه‌ندییانه بدۆزنه‌وه كه هه‌ریه‌ك له‌م ئهركو رۆڵانه بۆ مرۆڤی دروست ده‌كات. بۆ نمونه كرێكارێك چه‌ند كاتژمیر له رۆژدا كار دهكاتو چ كارێك دهكاتو ده‌رئه‌نجامی كاره‌كه‌ی چی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و...هتد، هه‌ر كاتێك بزووتنه‌وه توانی مرۆڤ‌و ئهركو رۆڵی مرۆڤه‌كان ده‌ست نیشانبكات، باشتر ده‌توانێت ئیشیان له‌سه‌ر بكات، دوای سرنجیان به‌ره‌و بزووتنه‌وه رابكێشێت‌و له‌و رێگه‌یه‌وه سنووره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه فراوانتر كاته‌وه، به جۆرێك كه ئاستی توانایی‌و كاریگه‌ری بزووتنه‌وه زیاتر به‌رز بێته‌وه.
پرۆڤه‌ی3: با به یه‌كه‌وه خشته‌یه‌كی 5 خانه‌یی بكێشینه‌وه، له خانه‌ی یه‌كه‌م دا: ئامانج له‌و كاره چیه؟ خانه‌ی دووه‌م: بۆ ئه‌م شێوازه‌مان هه‌ڵبژاردووه؟ خانه‌ی سێیه‌م: چیمان به ده‌ست هێناوه، خانه‌ی چواره‌م: كێ ئه‌م شێوازه هه‌ڵبژاردووه؟ خانه‌ی پێنجه‌م: ئه‌م شێوازه تا چه‌ند سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێناوه؟ ده‌بێت وڵامی هه‌ركامیان له ژێره‌وه‌ی خۆی بنوسینه‌وه.