خوێنه‌رانی ئازیز: خۆشحاڵم له‌وه‌به‌دوا بتوانین له رێگه‌ی ئه‌م وێبلاگه‌وه پێوه‌ندێكی زیاترمان پێكه‌وه هه‌بێت، له راستیدا له مێژبوو بیرم له كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرده‌وه، په‌نجه‌ره‌یه‌ك كه بتوانین لێیه‌وه له باره‌ی هه‌ندێ بابه‌تی چاره‌نووسساز‌و دیاریكراو به یه‌كه‌وه ئاڵ‌وگۆڕی بۆچوونه‌كانمان بكه‌ین. ئازیزانم.. هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه به‌سه‌ر وڵاتێكدا نه‌كه‌مه‌وه كه ته‌نیا وڵاتی تاكه‌كه‌سی خۆم‌و بۆچوون‌و بیره‌وه‌رییه‌كانم بێت، به‌ڵكو پێویسته به یه‌كه‌وه هه‌وڵبده‌ین به‌سه‌ر وڵاتێكدا بیكه‌ینه‌وه كه وڵاتی مرۆڤ‌و مرۆڤبوون، وڵاتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و نه‌ته‌وه‌كان، ته‌نانه‌ت پێگه‌یه‌كیش بێت بۆ داكۆكی كردن له مافی سروشتی بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه، ره‌نگه ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس بێت، به‌ڵام به قه‌وڵ هه‌موو سه‌فه‌رێكی درێژخایه‌نیش به هه‌نگاوێكی بچوك ده‌ست پێده‌كات، بۆیه لێره‌وه گرنگه ئه‌م دوو خاڵه سه‌ره‌كییه‌مان له‌به‌رچاو بێت، یه‌كه‌م: به باوه‌ڕه‌وه له‌م بواره‌دا بیربكه‌ینه‌وه‌و بدوێین‌و بجوڵێینه‌وه، دووه‌م: به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵبده‌ین خۆمان‌و ئه‌واندیكه ئاگاداری ئه‌ركی فه‌رامۆشكراوی مرۆیی خۆمان بكه‌ینه‌وه، به مانایه‌كی دیكه ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین كه ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی مرۆیی‌و ویژدانی‌و ئه‌خلاقی ئێمه له ئاست خۆمان‌و ئه‌واندیكه‌و سروشت دا چیه؟ ئه‌و به‌رێزانه‌ی خوێنه‌ری بابه‌ته‌كانی ئێمه بووبن ده‌زانن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵمداوه به شێوه‌یه‌كی مێتۆدیك ئیش سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و چه‌مكی ناتوندوتیژی‌و هه‌ندێ چه‌مك‌و به‌های مرۆیی‌و ئه‌خلاقی دیكه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌وه خۆشحاڵم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه هه‌نووكه هه‌م خۆم پێم وایه ده‌بێت له‌م بواره‌دا له پێشوو زیاتر خۆم ماندووبكه‌م، هه‌میش له ئێستای كۆمه‌ڵگای خۆماندا بوارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار بۆ كاركردن له‌م بواره‌دا ده‌بینم‌و ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش له ئێستادا نهێنی هه‌ستكردن به خۆماندووكردنی زیاترم بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌م كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه هه‌وڵبده‌ین به‌و ستراتیژه ئیش بكه‌ین‌و بۆچوونه‌كانمانی تێدا به‌رجه‌سته بكه‌ینه‌وه. لێره‌وه ده‌كرێت دووجۆر بیروبۆچوونی سه‌ره‌كیمان هه‌بێت، یه‌كه‌م: بیروبۆچوونێك كه هه‌ڵگری په‌یامێكه‌و هاوكات ده‌نگێكی خۆشه‌ویست‌و ژیاندۆسته، دووه‌م: بیروبۆچوونێك كه بێ ناوه‌رۆكه‌و هاوكات ده‌نگێكی ناخۆشه‌ویست‌و مه‌رگدۆسته، لێره‌وه پێوه‌ری ئێمه بۆ لێك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو مۆدێله سه‌ره‌كییه بریتی ده‌بێت له ئه‌رك‌و هه‌ڵسووكه‌وت‌و به‌ها مرۆییه‌كان، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵده‌ده‌م به هاوكاری ئێوه ئه‌م وێبلاگه سه‌ر به جۆری یه‌كه‌م بێت‌و پێگه‌یه‌كی مانادار‌و خۆشه‌ویست‌و ژیاندۆست بێت، واته پێگه‌یه‌كی مرۆیی بێت. ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی چه‌ك‌و هه‌رچه‌شنه شێوازێكی توندوتیژیانه‌یه‌و هه‌موو هه‌وڵێكی گه‌وره‌و بچوكی له‌م شێوه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه له پێناو كاری باشیشدا ئه‌نجام بدرێن، چوونكه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه باڵا‌و مرۆییه‌كان پێویستمان به شێواز‌و كه‌ره‌سته‌ی مرۆییه نه‌ك به پێچه‌وانه، ئازیزان با هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌م سه‌ره‌تا سڵاوه‌دا هه‌موو قسه‌كانمان بكه‌ین، كه‌واته... مه‌حموود شێرزاد 12/8/2009
۱۳۸۸ مرداد ۲۱, چهارشنبه
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
0 سه‌رنج نوسراوه:
ارسال یک نظر